یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 18 مێژووی بڕیار: 4/11/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 3- نه‌قیب: نه‌قیبی خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5- ده‌ست دانه پیشه: ده‌ست دانه پیشه‌ی دیاری كرا‌و له په‌یره‌وی ناوخۆدا. به‌شی یه‌كه‌م (دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان) مادده‌ی دووه‌م: 1- سه‌ندیكایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه دروست ده‌بێت و پێی ده‌گوترێ (سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان)، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2- لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) ئه‌ندام پێك ده‌هێنێ به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ. مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كا: 1- به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2- به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییان. 3- به‌شداری كردن له پێشخستنی پیشه‌سازی، به هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند. 4- كۆشش كردن له پێناوی دابینكردنی دوا رۆژی ئه‌ندام له باره‌ی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێكاری. 5- رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 6- پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای هاوتای له جیهاندا. 7- رێكخستنی كاته‌كانی بێكاری و ده‌سته به‌ركردنی هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه و رابواردن و دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی و كۆمه‌ڵایه‌تی. 8- پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی برایانه له نێوان ده‌رچوانی ئامۆژگاكانی ئه‌ندازه‌یی (ته‌كنه‌لۆجیا- نه‌وت- گه‌یاندن). به‌شی دووه‌م (چوونه ناو سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی) مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: عیراقی بێت و له كوردستان نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یا ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت. سێیه‌م: بڕوانامه‌ی دبلۆمی هونه‌ری له به‌شه‌كانی (ته‌كنه‌لۆجیا-نه‌وت-گه‌یاندن)ی هه‌بێت، یان فه‌رمانی زه‌وی پێوی (مساح)ی هه‌بێ له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكومه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردبێت كه له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و، پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنییه‌وه، ئه‌نجومه‌ن پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ش ته‌واو بوو نه‌بڕاندرایه‌وه ئه‌وا داواكارییه‌كه به قه‌بووڵ كرا‌و ده‌ژمێردرێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) خاوه‌نی داواكارییه‌كه‌ش بۆی هه‌یه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگادارركردنیه‌وه تانه‌ی لێ بدا‌و بڕیاری دادگاش به بنبڕ داده‌نرێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. دووه‌م: ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكدا كه له مانگی شوبات تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له دانی ئه‌و ره‌سمه له كاتی دیاریكراودا دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شدار بوونی بۆ سه‌ندیكا جه‌زا ده‌درێ، ئه‌گه‌ر بۆ ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزرێكی ره‌وا پاره‌ی نه‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ده‌سرێته‌وه. به‌شی سێیه‌م (پێكهاته‌كان) مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له: 1- ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3- لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) 4- لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه‌وا هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵاتریین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له سه‌ندیكادا، له ناوه‌ندی سه‌ندیكا له ناوه‌ندی مانگی كانوونی دووه‌م هه‌ر سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط)، نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌ه‌بێ و له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیشدا دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌لبژاردن به‌رێوه ده‌چێت و نیساب به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن به به‌رده‌وام له كاره‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ تا خولێكی تر. مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێت: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی. دووه‌م: گفتوگۆ و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن. سێیه‌م: چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه ده‌رباره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ بانگێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: 1- به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یده‌ن. 2- به داواكاریه‌كی نوسراوی هۆدار سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشته‌كه ده‌ربچوێنێ و رۆژی كۆبوونه‌وه دیاری بكات له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه. دووه‌م: له كۆبوونه‌وه‌كانی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی نابێ له‌و كارانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی كاردا هاتوون و كۆبووونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه له هیچ شتێكی تر بكۆڵدرێته‌وه. مادده‌ی یازده: یه‌كه‌م: ئه‌ندامی به‌شدار بوو نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ یاساغ كرابێ. دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چوێنرێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. مادده‌ی دوازده: كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌م ئه‌ندامانه پێك دێن: یه‌كه‌م: نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه‌له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام: به سكرتێر و نه‌قیبیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ مادده‌ی سێزده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌نهێنی له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا بریكارێك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ دانیشتنی به‌ده‌ر (استثناء)ی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت. مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: نیساب له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، وه بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌هێنرێن، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وا بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یاخود سكرتێره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جێگای بریكاری نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وه‌ش بۆ باقی ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كیك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بێجگه له‌وانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می سه‌ره‌وه ناویان هێندرا چۆڵ بوو به‌هه‌ر هۆێكه‌وه بێت یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی یه‌ده‌گ شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پایانه پڕده‌كه‌نه‌وه به هه‌مان رێگای باسكرا‌و له‌م یاسایه‌دا بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه به مه‌رجێك كه ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی پانزده: 1- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: أ- كاركردن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. ب- پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه. ج- جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. د- دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و دیاریكردنی مووچه‌كانیان. ه- ته‌ماشاكردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا. و- ده‌ست نیشان كردنی ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری سه‌ندیكا ده‌بن له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانی تر له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكات. ز- هه‌واڵه‌كردنی كێشه‌و شكایه‌ته‌كان بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند. ح- دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. ط- پێك هێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. ی- قبوڵ كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌نجومه‌ن یاخود له لیژنه‌كان. ك- ورد كارێك حسێبكاری ساڵانه براستێنێ بۆ وردكاری ساڵانه. ل- رێكخستنی خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. م- بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له‌قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین. ن- دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كان به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 2- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به لیژنه‌ی لقه‌كان. مادده‌ی شازده: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه. 1- سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2- نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری و ئیدارییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی معامه‌له‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت و به سه‌ندیكا، ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ. مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له‌كار كێشراوه حیساب ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی ئه‌ك له دوای یه‌ك دا یان پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بێت. مادده‌ی هه‌ژده: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ته‌ماشاكردنی ئه‌و كێشه و شكاتكاریانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ، وه ئه‌و بنه‌مایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه. مادده‌ی نۆزده: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌رهێنانی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: أ- وریا كردنه‌وه (الفات نظر). ب- ئینزار. ج- لێ مه‌نع كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ. د- ئه‌و كێشانه‌ی كه به تاوان ده‌ژمێردرێن هه‌واڵه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن. وه ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان لێ مه‌نع كردن سنوورداره له‌سه‌ر ئیش له ده‌ره‌وه‌ی كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی، به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كه به بڕیاره‌كه ئاگادار بكرێ. مادده‌ی بیست: یه‌كه‌م: ده‌كرێ تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بدرێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه، وه بڕیاری دادگاش بنبره. دووه‌م: سزا ته‌میزكراوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رپیچی كاردا جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی وه‌رنه‌گرێ. مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌ندام له‌و كارانه‌ی خواره‌وه دوور كه‌وێته‌وه: یه‌كه‌م: پشتگوێ خستن یاخود كۆسپ خستنه به‌ر پیاده‌كردنی یاسا و پێره‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ندیكاكان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێكردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی (المهنی) زه‌ره‌ردان له ناوبانگ و كه‌رامه‌تی پیشه‌كه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به پێی یاسا و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان. مادده‌ی بیست و دوو: ئیش و كاری لق له پارێزگادا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێ كه پێك هاتووه له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ئه‌ندامانی لق به هه‌ڵبژاردنی نهێنی هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به‌مه‌رجێك له‌وانه بن كه پیشه‌كه‌یان كردبێ و ماوه‌كه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێك بۆ لیژنه هه‌ڵده‌بژێرێ. به‌شی چواره‌م (دارایی سه‌ندیكا) مادده‌ی بیست سێ: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. 2- ئه‌و پێ به‌خشیینانه‌ی كه له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ. 3- پێدان و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 4- قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون. 5- قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 6- قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ. 7- ئه‌و كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له كاتێكدا كه به كاری ناوبژی هه‌ڵده‌ستێ. 8- ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام له‌كه‌فاله‌و گرێبه‌ند له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێژه‌ی (1%) له بڕه پاره‌ی كه‌فاله‌و گرێبه‌ند. مادده‌ی بیست و چوار: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت. مادده‌ی بیست و پێنج: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه پێویسته‌كان له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی بزاڤی ئازادی خوازی كوردی به رابه‌رایه‌تی (بارزانیی نه‌مر) گه‌یشتنی گه‌لی كورد بوو به مافه‌كانی به‌هه‌موو توێژه‌كانیه‌وه، وه له‌به‌ر گرینگی كه‌رتی پیشه‌سازی و ئه‌ندازیاری له هه‌رێمدا و بۆ ئه‌وه‌ی په‌لی ئه‌م دوو كه‌رته بگرین تا روو به‌رووی گرفته‌كانی په‌ره‌پێدانی گرفته‌كانی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ببنه‌وه و كادیری ئه‌ندازه‌ی لێهاتوو بێته كایه‌وه و، بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی ئاوه‌دانكاری په‌ره پێبده‌ن و هه‌ر له روانگه‌ی واقیعی دیموكراسی و هه‌مه لایه‌نی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندنی، كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ئیقراری كردووه و خه‌باتی له پێناودا كردووه، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا.