یاسای بزر بووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 5 مێژووی بڕیار: 28/4/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/4/1999 دا یاساكاری كردووه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (3) ساڵی 1999 یاسای بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی بزربووه‌كان ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرنه‌وه: 1- ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆچ پێكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقه‌وه له ساڵی 1980دا بزر بوون 31/12/1980 به مێژووی جاردانی بزربوونیان داده‌نرێ و گه‌ران به‌دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتووه. 2- ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی كورده بارزانییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له ساڵی 1983دا بزربوون و رۆژی 31/12/1983 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان دا له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونیاندا كۆتایی هاتوو. 3- ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له 16/3/1988 دا بزربوون و رۆژی كاره‌ساته‌كه به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان، له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی، به تێپه‌ربوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه. 4- ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردن، كه پێیان ده‌گوترێ (ئه‌نفال) له ساڵی 1988 دا بزربوون، 31/12/1988 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌سبه‌ته‌كه‌یان، به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه. 5- ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی راپه‌رینه‌كه‌ی ئاداری 1991 و كۆره‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی كه به دوای داهات بزربوون، 31/12/1991 به مێژوویه‌ك داده‌نرێ بۆ جاردانی بزربوونیان و گه‌ران به دوای چاره‌نووسیان له رووی هۆیه‌كانی و كات و مه‌به‌سته‌كه‌ی به تێپه‌ر بوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر بزربوونه‌كه‌یاندا كۆتایی هاتووه. مادده‌ی دووه‌م: أ- تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوانه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتوون ده‌بنه قه‌رینه و به حوكمێك داده‌نرێن بۆ مردنی بزربووه‌كه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. ب- ئه‌گه‌ر ژنه‌كه بزر بووبێت به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌كه‌ی به حوكم بۆ ده‌رچوو، ئه‌وا مێرده‌كه‌ی بۆی نییه خوشكی ژنه‌كه‌ی یا ئه‌وانه‌ی ناتوانێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كۆیان بكاته‌وه بیهێنێ تاكو به ته‌واوی چاره‌نووسه‌كه‌ی دیار ده‌كه‌وێت. مادده‌ی سێیه‌م: أ- دادگای تایبه‌ت به‌ڵگه‌ی مردنی ئه‌و بزربووه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌رده‌چوێنێ له‌سه‌ر داوایه‌كی پێشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن یه‌كێك له خزمه‌كانی تاكو راده‌ی پله‌ی چواره‌م و ئه‌وه‌ش دوای په‌یدا كردنی به‌ڵگه‌ی شایه‌دی یه، له لایه‌نێكی كارگێری تایبه‌ت، كه پشتگیری بكات و ده‌ستنیشانی یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه بكات كه بزربووه‌كه ده‌گرنه‌وه و له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. ب- له كاتی نه‌بوونی خاوه‌نی په‌یوه‌ندی له‌و پلانه‌ی كه له بڕگه (أ) باس كراون، له‌م باره‌دا هه‌موو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یان لایه‌نێكی حوكمه‌تی بۆیان هه‌یه دوای ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه به پێی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بكات. مادده‌ی چواره‌م: دادگای شوێنی دانیشتنی داواكاری به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه یان شوێنی بوونی ئه‌و لایه‌نه حوكمه‌تییه‌ی كه داوای به‌ڵگه‌كه ده‌كات، به دادگای تایبه‌تمه‌ندی ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی بزر بووه‌كه داده‌نرێ، كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌سامی شه‌رعی یاسایی كه به پێی به‌ڵگه‌ی ناوبراو ده‌رچوێنراون ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده (305)ی دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969. مادده‌ی پێنجه‌م: رۆژی ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه به مێژووێك داده‌نرێت بۆ مردنی ئه‌و بزربوه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه وه‌ك حوكمێك و، ژنی بزربووه‌كه‌ش پێویسته خۆی به (عیدده‌ی مردن) ببه‌ستێته‌وه كه چوار مانگ و (ده) رۆژه له مێژووی ده‌رچوونی به‌ڵگه‌كه‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م: له بارێكدا كه ئیسپات بوو له پاش ده‌رچوونی به‌ڵگه‌ی مردنه‌كه‌ی، بزربووه‌كه زیندووه، ئه‌وا حه‌كمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای باری كه‌سایه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی هه‌موار كرا‌و و حوكمه‌كانی یاسای چاودێری ناكامڵه‌كانی (قاصرین)ی ژماره (78)ی ساڵی 1980ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڵگه‌ی ئه‌و وه‌فاتنامه‌یه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه، ده‌كه‌وێته به‌ر رێگه‌كانی تانوون لێدان كه له فه‌سلی دووه‌م و مادده‌ی (216)ی یاسای دادگایی كردنی شارستانی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراودا هاتوون. مادده‌ی هه‌شته‌م: 1- دوو دینار ره‌سم له تۆمار كردنی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه وه‌رده‌گیرێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچووه. 2- به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه‌ی ده‌رچوێنراو له ره‌سمی پول و ئه‌و غه‌ره‌مایه‌ی كه ه‌له یاسا كارپێكراوه‌كاند هاتووه ده‌بوردرێ. 3- قه‌سامی شه‌رعی و یاسایی كه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌ی وه‌فاتنامه رێك خراون و به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رچوون، له ره‌سمه‌كانی دادوه‌ری ده‌بووردرێن. مادده‌ی نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت. مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌ربكات. مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق (هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه) سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و پاكتاوكرنی ره‌گه‌زی دژی كورد رێبازێكه له سه‌رده‌مێكی زۆر كۆنه‌وه په‌یره‌و كراوه، شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی و، په‌ره‌سه‌ندنی نه‌بونه‌ته بارمته‌یه‌ك بۆ واز لێهێنان یان راگرتنی، هه‌روه‌ها نه وه‌رگرتنی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته حوكمرانه‌كانی كوردستان له نه‌ته‌وه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه و نه‌ده‌رچوونی لائیحه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته یان ئه‌و رێبازه یاخود سوك كردنی و، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له كوردستانی عێراق و له‌و (30) ساڵه‌ی دواییدا گه‌یشته پۆپه‌ی، له‌و كاته‌ی كه كرا به كێلگه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی چه‌كی به كۆمه‌ڵ كوژ كه ده‌وڵه‌تان حه‌رامیان كردووه، وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌سپێكه‌ری له مێژووی مرۆڤایه‌تی كه ده‌وڵه‌تێك چه‌كی كیمیایی حه‌رامكراو له هه‌ڵمه‌تی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵ له دژی گه‌لی خۆی به‌كاربێنێ و هه‌زاران كه‌س ببنه قوربانی و ئه‌مه‌ش له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و بالیسان و شێخ وه‌سانان و بادینان و ناوچه‌ی دیكه روویدا. پێش ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تی ده‌ربه‌ده‌ر كردنێكی فراوان له دژی كورده فه‌یلییه‌كان ده‌ستی پێكردبوو، له هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك روون كرانه‌وه كه ناسنامه‌یه‌ك بسه‌لمێنێ و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان لێسه‌ندرایه‌وه و هه‌زاران كه‌سیان لێ ون كرا و، دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی له‌ناو بردنیش، هه‌ڵمه‌تێكی درندانه‌ی تر بۆ پاكتاو كردنی كورده بارزانییه‌كان به‌دوادا هاتوو هه‌زارانی دیكه ون كران و دوای ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تی فراوانتریان به‌دوا داهاتوو پێیان ده‌گوترێ هه‌ڵمه‌ته‌كانی (ئه‌نفال)، كه ده‌ستیان گه‌یشته پتر له (182) هه‌زار پیر و ئافره‌ت و لاو و منداڵ. له دوایشدا هه‌ڵمه‌تی گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان روویدا، به‌وه‌ی كه پاش راپه‌رین و له كاتی كۆره‌وه ملیۆنییه‌كه‌دا كه‌وتنه ده‌ستی هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدا و تاكو ئێستاكه‌ش چاره‌نووسی قوربانییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته ناوبراوه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه و، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا كراون بۆ كه‌وتنه ژێر باری یاسایی و سیاسی و ئه‌ده‌بییان و حكومه‌تی عیراقیش داوای لێ ده‌كرێ كه به ره‌سمی و به ئاشكرا ئه‌وه روون بكاته‌وه كه چاره‌نووسی ئه‌و قوربانیانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی به چی گه‌یشت؟ له هه‌مان كاتیش‌دا كێشه‌كه‌یان له ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا به پێی حوكمه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڵێن و په‌یمانه نێو ده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپا بكات. له‌به‌رده‌م ئه‌م واقیعه تاڵه‌شدا، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له خێزانه‌كانی ئه‌و قوربانیانه و خزم و كه‌سه‌كانیان له ژیان دا ماون كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه و كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م كێشه‌ی یاسایی و شه‌رعی و پێویستی به ئاسسانكاری و چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر كردنانه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان زۆر ئیشیان پێ ده‌وێ و رێگای دووریان دێته پیشوو له‌به‌ر زۆری قوربانییه‌كان و ئازاردانی ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خێزانه‌كانیان ماونه‌ته‌وه و باری تایبه‌تییان. پێویستییه‌كی زۆر به ده‌رهێنانی یاسایه‌ك ده‌كرد بۆ ئاسان كردنی ئه‌و كار و بارانه و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و بنچینه سه‌ره‌كییه یاساییه‌كان نه‌گونجا و نه‌بێت و، رێگه‌ی داواكاری و موراجعه‌ت كورت كاته‌وه و كاره‌كانیش ئاسان بكات به جۆرێكی وا كه ماندووه‌تی و ئازاری ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن سووك بكات، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا.