به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشت به حوكمی بڕگه(1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (34)ی رۆژی 12/12/2007ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند:
یاسای ژماره( 36 )ی ساڵی / 2007
یاسای كارپێكردنی یاسای فیدراڵی هاتوچۆی ژماره(86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
یاسای فیدراڵی هاتوچۆی ژماره(86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ده‌خرێته‌كارو كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌سته‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا شوێنی ده‌سته‌ڵاته فیداراڵیه‌كان له هه‌ر جێیه‌ك له یاسای ناوبراودا هاتبـێ ده‌گرنه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
یاسای رێكخستنی غه‌رامه‌كانی هاتوچۆی ژماره (4)ی ساڵی 2000 و یاسای ژماره (27)ی ساڵی 2004 كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیرقه‌وه ده‌رچوون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاساییه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ربوونی سیی رۆژ به سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عیراق
ـ هۆیه پێویستیه‌كان ـ
به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی رێكاره یاساییه‌كان له باره‌ی یاسا‌و رێسای هاتووچۆ و غه‌رامه‌كان له كوردستان و وای لێ بكرێ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی فیدراڵ كاری پێ ده‌كرێ و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای هاتووچۆی ژماره (48)ی ساڵی 1971و هه‌مواركراوه‌كانی و له پێناوی پێدانی شه‌رعییه‌ت به‌جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(86)ی ساڵی 2004 له جیاتی هه‌موو یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان له هه‌رێمدا له باره‌یه‌وه،ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.