به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (19)ی رۆژی 24/12/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2014
یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2008
مادده‌ی (1):
مادده‌ی (حه‌وته‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كولێژ و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی حكومی و ناحكومی پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن:
1ـ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین/ هه‌ولێر.
2ـ زانكۆی سلێمانی.
3ـ زانكۆی دهۆك.
4ـ زانكۆی كۆیه.
5ـ زانكۆی سۆران.
6ـ زانكۆی زاخۆ.
7ـ زانكۆی راپه‌ڕین.
8ـ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.
9ـ زانكۆی گه‌رمیان.
10ـ زانكۆی چه‌رمۆ.
11ـ زانكۆی كوردستان/ هه‌ولێر.
12ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر.
13ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
14ـ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك.
15ـ ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان.
16ـ ده‌سته‌ی كوردستان بۆ خوێندنه ستراتیجییه‌كان و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌كان.
17ـ هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌یه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێی پێوه‌ر و پله‌به‌ندیی زانستی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه به زانكۆكان له چوارچێوه‌ی رێنمایی تایبه‌ت.
مادده‌ی (2):
كار به هێچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی (3):
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (4):
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یوسف محمد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
بۆ بره‌ودان به ره‌وتی زانست و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگا و ناوه‌نده‌كان له چوارچێوه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.