به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشــت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ســـــاڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشـــتنی ژماره (23)ی رۆژی (3/6/2008) بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسای ژماره(7 )ی ساڵی / 2008
یاسای دابینكردنی خانووی نیشته‌جێ بوون بۆ دانیشتوان
له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بۆدابین كردنی نوا بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن داهاتی سنووردار، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن شوقه و خانووی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات و به‌ناویان ده‌كات.
مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م:بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ته‌رخان ده‌كات، بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شوقه وخانووی نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ر دروست بكات.
دووه‌م: نرخی شوقه و خانووه‌كانی نیشته‌جێبوون به پێ ی ئه‌و خه‌رجیه دیارده‌كرێت كه به‌كرده‌نی تێیچووه له‌گه‌لأ زیادكردنی (1%)ی تێچووه‌كه‌ی وه‌ك خه‌رجییه‌كانی كارگێڕی . به‌مه‌رجێك نرخی زه‌ویه‌كه ئه‌ژمار نه‌كرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای به ناوكردنی نیشته‌جێبوون ده‌كات هیچ شوقه، یان خانوویه‌كی نیشته‌جێبوونی سه‌ربه‌خۆی به‌ناو نه‌بێت و سوودمه‌ند نه‌بووبێت له:
یه‌كه‌م: هیچ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی دیكه له هه‌رێمدا.
دووه‌م: ئه‌و سولفه‌ی خانووبه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داویه‌تی.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: له ماوه‌ی سی رۆژ دوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی، داوا كاری به ناوكردنی شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (10%)ی تێچووی خه‌ملێنراوی به‌رایی ده‌دات.
دووه‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه به گوژمه‌ی مانگانه یان ساڵانه ده‌یداته‌وه له ماوه‌یه‌ك دا كه له بیست وپێنج ساڵ تێپه‌رنه‌كات.
سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كه به ناوی ده‌بێت بۆی هه‌یه دوای (10) سالأ له رۆژی به‌ناو كردنه‌كه‌یه‌وه بیفرۆشێته‌وه به مه‌رجێك ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه، یه‌ك جێ بیداته‌وه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێش دانه‌وه‌ی ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه كۆچی دوایی كرد، میراتگره‌كان له‌و گوژمانه ده‌بووردڕێن كه له ئه‌ستۆی كۆچكردوو ده‌مێنێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی، پاره‌ی پێویست بۆ بنیات نانی شوقه و خانوه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ته‌رخان ده‌كات.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ده‌بێ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به ئاماده‌كراوی بۆ نیشته‌جێبوون راده‌ستی داواكار بكات له ماوه‌یه‌ك كه له دوو سالأ تێپه‌ر نه‌كات دوای پێشه‌كی دانه‌كه.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له فه‌رمانگه‌ی تۆمارگه‌ی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند به مولكی صرف به‌ناوی داواكار تۆمار ده‌كرێت و مه‌رونه (رهن) ده‌كڕێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ی ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
شوقه یان خانووی نیشته‌جێبوون به‌ناوكراو له ره‌سمی تۆماركردن بۆیه‌ك جار ده‌بووردرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ریه‌ك به پێ ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، پێڕه‌وو رێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ده‌بی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یازده‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عیراق
هویه‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان دا كێشه‌یه‌كی به‌ر چاوو دیاره كه زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی كه مدرامه‌تی گرتۆته‌وه، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتیه‌كیش مافی خۆیه‌تی شوێنی نیشــته‌جێبوونی هه‌بێت و، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشــته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دا ئه‌م یاسایه دانرا.