به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56) یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و وه له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان – عیراق پێشكه‌شی كردبوو، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له دانیشتنی ژماره (8) نائاسایی كه له رۆژی 6/8/2007 به‌سترا بریاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره ( 22 )ی ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌شی یه‌كه‌م (پێناسه‌كان) مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م :حكومه‌تی فیدراڵی: حكومه‌تی كۆماری عێراقی فیدراڵی. دووه‌م :ده‌ستووری فیدراڵی: ده‌ستووری كۆماری عێراقی فیدراڵی. سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عێراق. چواره‌م :سه‌رۆكی هه‌رێم: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق. پێنجه‌م :په‌رله‌مان: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عێراق. شه‌شه‌م :حكومه‌تی هه‌رێم: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عێراق. حه‌وته‌م :ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق. هه‌شته‌م :ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی: ئه‌نجومه‌ن هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عیراق نۆیه‌م :وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م :وه‌زیر: وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم. یازده‌م : نه‌وت: هه‌ر هیدرۆكاربۆناتێكی سروشتی یان هه‌ر هیدرۆكاربۆناتێكی تێكه‌ڵاوی سروشتی چ له دۆخی گازی یان شلی بێ ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانرێ بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حه‌شارگه كه. دوازده‌م : نه‌وتی خاو: هه‌موو هیدرۆكاربۆناته‌كانی شل له دۆخه سروشتییه‌كه‌ی یان له گازی سروشتییه‌وه به‌هۆی خه‌ستكردنه‌وه یان هه‌ر هۆكارێكی پوختكردنی دیكه‌وه به‌رهه‌مهێنرابێت. سێزده‌م : گازی سروشتی: هه‌موو هیدرۆكاربۆناته‌كانی گازی كه به سستی له دۆخه سروشتییه‌كه‌یدا مابێته‌وه، له‌وانه‌ش گازی ته‌ڕ، گازی وشك، ئه‌و گازه‌ی له به‌رگی بیر هه‌یه (Casing)و ئه‌و گازه‌ی له پڕۆسه‌ی پوختكردنی هیدرۆكاربۆنی شل له گازی ته‌ڕمابێته‌وه، جگه له نه‌وتی خاو. چوارده‌م : گازی سروشتی به‌یاوه‌ر: گازی به‌رهه‌مهێندراو، وتێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵ نه‌وتی خاو له ژێر بارودۆخی حه‌شارگه‌ییدا. پانزده‌م : كێڵگه‌ی نه‌وت: حه‌شارگه یان كۆمه‌ڵێك له حه‌شارگه‌كانی نه‌وتی له پێكهاته‌كانی جیۆڵۆجی زانراو یان دیارده‌یه‌كی جیۆڵۆجی كه نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێ به شێوه‌یه‌كی بازرگانی وه به‌پێی ته‌كنۆلۆژیایه‌كی ئاسایی وسوودێكی ئابووری هه‌بێ. شانزده‌م: كێڵگه‌ی ئێستا: ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه‌ی كه تا پێش 15/8/2005 به‌رهه‌می بازرگانی هه‌بوو. حه‌ڤده‌م : كێڵگه‌ی ئاینده: ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه كه تا پێش 15/8/2005 به‌رهه‌می نه‌بووه و هه‌ر كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی دۆزراوه یان له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ئاینده دا ده‌دۆزرێته‌وه. هه‌ژده‌م : پڕۆسه‌كانی نه‌وت: به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان، به‌رهه‌مهێنان، به بازاركردن، عه‌مبار كردن، گواستنه‌وه، پاڵاوتن، فرۆشتن و هه‌ناردنی نه‌وت یان بنیادتنان و دانان و دامه‌زراندنی هه‌ر هه‌یكه‌لێكی ده‌زگاكان و مه‌كینه‌كان بۆ مه‌به‌ستی ئاماژه بۆكراو و دوكوتایی هێنان به مۆڵه‌ت و یان لابردنی هه‌ریه‌كێك له‌و هه‌یكه‌ل و دامه‌زراو وبیناكان. نۆزده‌م : موڵكه جێگیره‌كان: هه‌ر سامانێكی نه‌گوازراوه چ گشتی بێ یان تایبه‌تی. بیسته‌م : مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران: مۆڵه‌تێكه به‌پێی مادده‌ی بیست و یه‌كی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێت. بیست ویه‌ك : مۆڵه‌تی ڕێپێدان: ئاگاداركردنه‌وه یان ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه‌ی كه له وه‌زیره‌وه به پێی مادده‌ی بیست و چواری ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چێت. بیست و دوو : مۆڵه‌ت: ڕێگه‌دان به گرێبه‌ستی نه‌وت، یان ڕێگه‌دان به گه‌ڕان به دوای نه‌وتداو یان هه‌ر ریكه‌وتنیكی تایبه‌تی پێی. بیست و سێ: كه‌س: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان هه‌ر دامه‌زراویكی یاسایی دیكه. بیست وچوار: كه‌سی ڕێپێدراو: ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌ی كه گرێبه‌ستی نه‌وتی له خوی ده‌گرێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی به‌پێی مۆڵه‌ت یان ڕێپێدان به‌رپرسیاریه‌تی ده‌خرێته ئه‌ستۆی. بیست و پێنج : به‌ڵێنده‌ر: هه‌ر كه‌سێك له‌بواری نه‌وت دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت گرێبه‌ست گرێده‌دا. بیست وشه‌ش : به‌رهه‌م هێنانی بازرگانی: به‌رهه‌م هێنانی ڕۆژانه كه له(5000) پێنج هه‌زار به‌رمیل كه‌متر نه‌بێ و له ماوه‌ی(12) دوازده مانگدا. بیست وحه‌وت : گرێبه‌ستی نه‌وت: هه‌ر گرێبه‌ستێك گرێده‌درێ یان ریگه‌دان یان لاری نه‌بوون یان هه‌ر موله‌تێك به‌پێی مادده‌ی (23) بیست وچواری ئه‌م یاسایه ده‌درێت. بیست وهه‌شت : ناوچه‌ی گرێبه‌ست: ئه‌و رووبه‌ره‌ی له گرێبه‌ستی نه‌وت دا دراوه. بیست ونۆ: گرێبه‌ستی به‌شدار كردن له به‌رهه‌مهێناندا: نمونه‌ی گرێبه‌ستی نه‌وت كه ناوه ناوه له‌وانه‌یه ده‌خرێته به‌رچاو و هه‌موار ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، كه جگه له‌هه‌ندێ له كاروباری دیكه‌وه، مه‌ترسی ئابووری و هونه‌ریشی تێدایه، كه به‌ڵێنده‌ر به‌ڵێنی پێده‌دات له به‌رامبه‌ر به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كه‌دا كه بۆی هه‌یه وه‌كو بنه‌مایه‌ك بۆ دانوستاندنه‌كان له گرێبه‌ستی نه‌وتی دا پشتی پێ ده‌به‌سترێ له نێوان وه‌زاره‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوویان له جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی دا هه‌یه. سی : داهاته‌كان: داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ده‌ست ده‌كه‌ون، له‌وانه‌ش فرۆشتنی نه‌وت و گاز‌و مولكانه و پاداشتی ئیمزاكردن و به‌رهه‌مهێنان له‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وتی له نێوان كۆمپانیا بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان به‌ستراوه. سی ویه‌ك : مولكانه: ڕێژه‌یه‌ك له نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو كه مسۆگه‌ره، كه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا دابین ده‌كرێ. سی و دوو : خاڵی دابین كردن: ئه‌و شوێنه‌ی له دوای پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی دێ كه نه‌وتی خاو و گازی سروشتی ئاماده‌ن بۆ فرۆشتن و وه‌رگرتن به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه كه‌سێك مافی موڵكداری نه‌وتی هه‌یه تیادا به‌پێی بڕگه‌ی حه‌وته‌م له مادده‌ی سێیه‌م له‌م یاسایه‌دا. سی وسێ : سندوقی ژینگه: ئه‌و سندوقه‌یه كه داهاته‌كان له خو ده‌گرێت و به‌پێی ئه‌م یاسایه دا دیاری ده‌كرێت، وبه‌ڵێنده‌ره‌كان به‌به‌شداری كردن تێیدا به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ستی به‌شداریكردنی به‌رهه‌مهێنان وبه‌پێی مادده‌ی سی و حه‌وت له‌م یاسایه‌دا پابه‌ند ده‌بێت. سی وچوار : كونترول كردن: كونترول كردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان دامه‌زراوی مه‌به‌ست، له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵگری پشكه‌كان . سی وپێنج : سه‌ركار: كه‌سی ڕێپێدراو یان هه‌ركه‌سێكی دیكه له مۆڵه‌ته‌كه‌دا ناوی هاتبێ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ڕێوه‌ببات. سی و شه‌ش : حه‌شارگه: پێكهاته‌ی به‌ردی ژێر زه‌وی كه نیشتنی سروشتی تاكی هه‌یه و سه‌ربه‌خۆیه له‌و هیدڕۆكاربۆناته‌ی كه توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌یه كه به سیسته‌می پاڵه‌په‌ستۆی سروشتی یه‌كگرتوو جیاده‌كرێته‌وه. سی و حه‌وت: بیر: كون كردنی ڕووی زه‌وی، كه هه‌ڵكۆڵین و بڕینی پێكهاته‌كانی به‌ردی ژێر زه‌وی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه له‌پێناو به‌دواگه‌ران یان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. به‌شی دووه‌م چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی یاساكه مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده‌ده‌كرێ به‌سه‌ر: 1- پڕۆسه‌كانی نه‌وتی كه جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی گشتی یان تایبه‌تی عێراقی بێ یان بیانی. 2- هه‌موو چالاكیه‌كانی په‌یوه‌ستن به پڕۆسه‌كانی نه‌وت. دووه‌م: به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (115) و هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می (121)ی ده‌ستووری فیدراڵی، هیچ یاسایه‌كی فیدرالی یان ڕێككه‌وتن یان گرێبه‌ست یان یاداشتی له‌یه‌ك گه‌یشتن و هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی فیدراڵی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ ناكرێت تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی له هه‌رێم دا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن نه‌دات. به‌شی سێیه‌م (موڵكداریه‌تی نه‌وت و مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم) مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: موڵكداریه‌تی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌پێی ئه‌وه‌دایه كه له‌مادده‌ی (111)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن به‌ده‌ست ده‌هێنرێ پێش 15/8/2005 له‌گه‌ل به‌شی گه‌لی عێراق به‌گشتی و ئه‌م یاسایه و مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌سازێ . دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی نه‌وتی كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن دوای 15/8/2005 به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی دا به‌شداری ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن پێش 15/8/2005 له هه‌رێم دا به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا. چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به پێی مادده‌ی (115) وه به خو گونجاندن له‌گه‌ڵ مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ‌دا، وه‌زیریش بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێگا به‌لایه‌نی سێیه‌م بدا كه پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ بكات له پێناو زیادكردنی داهاته‌كان له سامانی نه‌وتی هه‌رێم دا. پێنجه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی به بازار كردنی به‌شی هه‌رێم كه له نه‌وتی ده‌رهێنراو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له خاڵی دابین كردن دا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مۆڵه‌تی به بازار كردنی ئه‌و به‌شه‌ی به لایه‌نی سێیه‌م بدات. شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت له هه‌موو داهاته‌كانی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ سوودی گه‌لی هه‌رێم به پێی مادده‌ی پانزده‌م له‌م یاسایه‌دا و مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ دا. حه‌وته‌م: بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه له خاڵی دابین كردنی مافی موڵكداریه‌تی نه‌وت به‌ده‌ست بێنێت به‌شێوه‌یه‌كی قه‌تیسماوی. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك ده هێنرێت:- 1 - سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران - ســــــــــــــــــــــــــــــــــه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران – جێــــــــــــــگر. 3 - وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان - ئـــــــــــــــــــــــــــــــه‌ندام. 4 - وه‌زیری دارایــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی وئابووری- ئــــــــــــــــــــه‌ندام. 5ـ - وه‌زیری پلان دانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان- ئــــــــــــــــــه‌ندام. مادده‌ی پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- دانانی پرینسیپه‌كانی گشتی بۆ سیاسه‌ته‌كانی نه‌وت و پلانی به‌دواگه‌ران و په ره پێدانی گێلگه‌كان له هه‌رێم دا له‌گه‌ل هه‌مواركردنیان. 2- پێدانی ره‌زامه‌ندی بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی. 3- دیار كردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان هه‌رێم دا به‌شیوه‌یه‌ك له‌گه‌ل بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدرالی بگونجێت. به‌شی چواره‌م ( ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و وه‌زیر) مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت یان ڕێپێدراوه‌كه‌ی ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه، داڕشتن وڕێكخستنی وچاودێری كردنی سیاسه‌تی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، سه‌رباری ڕێكخستن و پلان دانان و پیاده‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردن و پشكنین و ووردبینی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌موو چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه له‌وانه‌ش به‌بازاركردنی نه‌وت. دووه‌م: گفتوگۆكردن وئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كان وجێبه‌جێكردنی هه‌موو مۆڵه‌ته‌كان له‌وانه‌ش ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی دابێت. مادده‌ی حه‌وته‌وم:به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌زیر ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، وه ئه‌ونه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو مۆڵه‌ته‌كانیش هاتووه له پێناو هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی ڕاست و ڕه‌وانی سامانه‌كان نه‌وتی. . دووه‌م: كار كردن له پێناومسۆگه‌ركردنی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت به‌جۆرێك زیانه‌كانی ژینگه كه‌م بكاته‌وه، و گه‌شه‌پێدانی ئابووری به‌رده‌وام مسۆگه‌ر بكات و هانی وه‌به‌رهێنان بدات، به‌جۆرێك په‌ره‌پێدانی پلانه دوورهاوێژه‌كان بۆ هه‌رێم له خۆ بگرێ وه ده‌بێ هۆشمه‌ندانه و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین شێوازی پیشه‌سازی نه‌وتدا كۆك بێت. ده‌زگاو چاڵاكیه‌كانی پڕۆسه‌ی پاڵاوتن و پاشكۆكانی مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گریته ئه‌ستۆ : یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو ده‌زگاكانی به‌كارهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به‌كاردێن له به‌رهه‌مهێناندا وپاڵاوتن و گواستنه‌وه كه هێڵه‌كانی بۆڕیش، وێستگه‌كانی ده‌مه‌وانه، وێستگه‌كانی پاڵده‌ر، وێستگه‌كانی پاله‌په‌ستۆكاره‌كان وه هه‌موو ئه‌و ئامیرانه‌ی كه پێده‌به‌سترێته‌وه، وه‌هه‌روه‌ها دابه‌ش كردن له‌وانه‌ش گشت سه‌نته‌ر و بینایه‌كان، بۆ چاككردنی ودۆزینه‌وه وبه‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. دووه‌م: ڕێككخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به پاڵاوتن و پاشكۆكانی كه پاڵاوتن و عه‌مبار كردن و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی هه‌موو به‌رهه‌می پتڕۆكیمیاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: پیشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی وه بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌كان وپارێزگاكانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێن به پێی ئه‌م یاسایه بۆ سوودی گه‌لی عێراق و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی فیدراڵی عێراقیدا بگونجێت كه حكومه‌تی فیدڕاڵی وحكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ری كۆكن. چواره‌م:: دابین كردنی هه‌ر هێڵێك بۆ تۆڕی بۆڕییه‌كان كه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ چاڵاكییه‌كانی نه‌وت له عێراقدا ده‌كات، وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی مه‌رجه‌كانی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه مۆڵه‌ت به‌وجۆره توانایانه بدات . هاندانی وه‌به‌رهێنان مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: هاندانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت، بۆ مسۆگه‌ركردنی هێنانه‌دی به‌ڕێوه‌بردنێكی كاریگه‌ر بۆ سامانه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌جۆرێك به‌رزترین داهاته‌كانی نه‌وت له خۆ بگرێ له پێناو سوودی گه‌لی هه‌رێم وعێراقدا. دووه‌م: هاندانی بنیاتنانی ده‌زگاكانی تازه تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی، له‌وانه‌ش پاڵاوگه‌و هێڵی بۆڕیه‌كان، هه‌ركاتێك له‌توانادابێ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت یان به‌هاوبه‌شی كردنیان. به‌شی پێنجه‌م ( كۆمپانیا گشتییه‌كان) كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت (KEPCO) مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت كه كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له رووی دارایی و كارگێڕیه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌مه‌رجێك ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بن له وه‌زاره‌ت دا و پسپۆربن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری یان كارگێڕیان هه‌بێ. سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به(5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به په‌سند كردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نوێ ده‌كرێته‌وه. چواره‌م: كۆمپانیا به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆی هه‌یه: 1- ڕكابه‌ری كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیكه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی رێپێدانی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئاینده‌وه. 2- ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌كانی هاوبه‌شیكردن و هاوشێوه‌كانی له ڕێككه‌وتنه‌كانی كاركردن له هه‌رێم دا یان له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان له ده‌ره‌وه. _3 دامه‌زراندنی كۆمپانیاكانی به كارخستنی سه‌ربه‌خۆی بێت و به موڵكداریه‌تی خۆی بێت تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه په‌یوه‌سته به‌كێڵگه‌كانی ئاینده‌دا. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به په‌سندكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆمپانیاكه بكاته كۆمپانیای پشكدار، پشكه‌كانی بخرێته به‌رچاوی هاوڵاتیانی عێراق. كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نه‌وت (KNOC) مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نه‌وت داده‌مه‌زرێ، كه كۆمپانیایه‌كی گشتی، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له‌بواری كارگێڕی و داراییه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن دوای په‌سند كردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به مه‌رجێك ده‌بێ له وه‌زاره‌ت سه‌ربه‌خۆ بن، پسپۆڕبن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕیان هه‌بێ. سێیه‌م:ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5 ) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به په‌سندكردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كۆمپانیا بۆی هه‌یه : 1- ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به‌به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كانی ئێستا. 2-ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كانی نه‌وت كه شاره‌زاییان هه‌یه و ناوده‌نگیان باشه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، بۆ به‌هێزكردنی به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كانی ئێستا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پتری داهاته‌كان به خێرایی. 3- ڕكابه‌ری كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئاینده و هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی دۆخی تایبه‌تی خۆی. كۆمپانیای كوردستان بۆ به بازاركردنی نه‌وت (KOMO) مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ به بازاركردنی نه‌وت داده‌مه‌زرێ، وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی و كارگێڕیه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێن و دوای په‌سند كردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به مه‌رجێك ده‌بێ له وه‌زاره‌ت سه‌ربه‌خۆ بن، پسپۆڕبن له بواری نه‌وت یان تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕیان هه‌بێ. سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێن، به په‌سندكردنی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: كۆمپانیاهه‌لده‌ستێت به بازاركردن یان ڕێكخستنی به بازاركردنی نه‌وتی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به‌دیهاتووه، وه بۆی هه‌یه هه‌ڵبستێت به بازاركردنی به‌شی به‌ڵێنده‌ر له‌م نه‌وته به‌پێی ڕێككه‌وتن له‌گه‌لیان به‌گویره‌ی گرێبه‌ستی به‌شداری كردنی به‌رهه‌م . كۆمپانیای كوردستان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی (KODO) مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی داده‌مه‌زرێ، وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی و كارگێڕیه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای په‌سند كردنی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێ، وسه‌ربه‌خۆ ده‌بن له وه‌زاره‌ت، ده‌بێ پسپۆڕی نه‌وت بن یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕی گونجاویان هه‌بی. سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به‌په‌سند كردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: كۆمپانیای (KODO) ئه‌مانه ئه‌نجام ده‌دات: 1-به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو ده‌زگاكانی میری تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه وه كارده‌كات بۆ دابین كردنی ئه‌م جۆره ده‌زگایانه له‌وانه‌ش تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كانی هێڵی بۆڕییه‌كان بۆ هه‌ر دامه‌زراویك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیه‌وه كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن. 2- ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌ته‌كان دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی، وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌لبستێت به كاره‌كانی به‌گه‌ڕخستنی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی وه رێككه‌وتنه‌كانی هاوبه‌شی كردن یان گرێبه‌ستنی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام بدات، چ له هه‌رێم بێت و یان له هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی تردا. 3- به هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی جیهان یان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تازه‌و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی. 4- به‌ڕێگه‌دان به‌لایه‌نی سێیه‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ریه‌كێك له ده‌زگاكانی و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی. رێكخستنی كۆمپانیا گشتیه‌كان مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت ڕێكخستنی ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ: 1- كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مـــــــــــــــــــــــــــــــــێنان (KEPCO). 2- كۆمپانیای كوردستانی نیشتمانی نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌وت (KNOC). 3- كۆمپانیای كوردستان بۆ هه‌ناردنی نــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌وت (KOMO). 4- كۆمپانیای كوردســـــــتان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی (KODO). دووه‌م: بۆ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئاماژه بۆكراو له بڕگه‌ی/ یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه، په‌یڕه‌وێكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكات، كه هه‌یكه‌ل و ڕێكخستن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی له خۆی بگرێ. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه پێشنیاری دامه‌زراندنی كۆمپانیای دیكه بكات بۆ دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وپاڵاوتن، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریه‌كانی كڕین و دابین كردن بۆ ئاسانكردنی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر. به‌شی شه‌شه‌م (به‌ڕێوه‌بردنی داهات و به‌شه تایبه‌تیه‌كان) سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان(KOTO) مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان داده‌نرێ، وكه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی وكارگێڕی . دووه‌م: سه‌رۆك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێن، به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تیان به یاسا دیاری بكرێت. سێیه‌م: پێویسته وه‌زاره‌ت هه‌موو زانیاریه داراییه پێویسته‌كانی په‌یوه‌ست به مۆڵه‌ته‌كان و گرێبه‌سته‌كان به سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان (KOTO) بدات. چواره‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی هه‌ر دوو مادده‌ی (112)، (115) ی ده‌ستووری فیدراڵی و به‌پێی حوكمه‌كانی كه له‌م یاسایه دا هاتووه، سندوق داهاته به ده‌ست هاتووه‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئێستا‌و ئاینده له‌جیاتی گه‌لی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت. پێنجه‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی ئاماژه‌یان بۆ كراوه كه له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێن، سندوقه‌كه دوو حیسابی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ: یه‌كه‌میان داهاته به‌ده‌ست هاتووه‌كان له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئیستا (حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا)، هی دیكه داهاته‌كانی به‌ده‌ست هاتوو له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئاینده (حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده)، هه‌ردوو حیساب به‌شێك له داهاتی گشتی هه‌رێم پێكدێنن و ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری په‌رله‌مان. شه‌شه‌م: حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا‌و حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده بۆ وردبینی سه‌ربه‌خۆ ملكه‌چ ده‌بن، وه سه‌یركردنی بۆ هاوولاتیان ڕه‌وایه. سندوقه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌پێی پره‌نسیپ و پێوانه‌ی تایبه‌تی به‌ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازیه‌كانی ده‌رهاتوو ئه‌نجام ده‌دات كه له سه‌رچاوه‌ی Extractive Industries Transparency Initiative (EITI) ئاداری 2005 داهاتووه. مادده‌ی شازده‌م: ئه‌ركی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی یاسا ڕێكده‌خرێ، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و داهاتانه و دابه‌شكردنیان به‌پێی نوێترین پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: كاره‌كانی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان له ژێر چاودێری په‌رله‌مان ده‌بێت. به‌شی حه‌وته‌م (هاوكاری كردنی له‌گه‌ل حكومه‌تی فیدراڵی) مادده‌ی هه‌ژده‌م: به‌پێی مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌م ئه‌م یاسایه دا هاتووه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له‌كێڵگه‌كانی ئێستای هه‌رێم دا وه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا. دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دانانی سیاسه‌تی ستراتیژی له پێناو په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌وت و گاز له هه‌رێم دا وهاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ چاڵاكیه‌كانی نه‌وتی دیكه‌وه له وڵات‌دا به جۆرێك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق بێته دی، به پشت به‌ستن به‌تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیاو پڕه‌نسیپه‌كانی بازاڕ‌و هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی. سێیه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گاز) كه به‌پێی ڕككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام بدرێن وه پێوانه‌كان ونموونه‌كانی گرێبه‌سته‌كان و مه‌رجه‌كانی بازرگانی دابڕێژڕێت بۆ گفتوكو كردن له‌گه‌ل ئه‌و به‌لێنده‌رانه‌ی كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن. چواره‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر دانانی هه‌موو داهاته‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا به ده‌ست ده‌هێندرێن له سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كانی تایبه‌ت به عێراقدا. مادده‌ی نۆزده‌م: بنه‌مای هاوكاری وڕێككه‌وتن كه له‌مادده‌ی هه‌ژده‌می ئه‌م یاسایه ئاماژه‌ی بۆ كراوه به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:- یه‌كه‌م: دانانی هه‌موو داهاته نه‌وتیه‌كان له هه‌موو عێراقدا به ده‌ست ده‌هێندرێ به سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كان، به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌پێی مادده‌كانی (106،112، 121) له ده‌ستووری فیدراڵی دا به‌ڕێوه ببری و حیسابی ئه‌و سندوقه له بانكێكی جیهانی به‌ناوبانگ هه‌ڵگیرێ و حیسابێكی تایبه‌تی به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان بكرێته‌وه، مانگانه به‌شی هه‌رێمی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون لێی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژیر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حكومه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك به یاسایكی فیدراڵی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكبخرێ. دووه‌م: پێویسته سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی پیشه‌سازی نه‌وت له عێراقدا دابڕێژرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی گونجاوی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی مسۆگه‌ر بكرێت و هاندانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت بكرێت به جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی بگونجێت، به‌جۆریك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق به زووترین كات، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: كێڵگه‌كانی ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ، به جۆرێك حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیه‌كی گونجاویان له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گازدا هه‌بێ و ده‌بێ هاوبه‌ش بێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی به جۆرێك له‌گه‌ڵ مادده‌ی (105)ی ده‌ستووری فیدراڵی دا بگونجێت. چواره‌م: پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی نه‌وتی تازه له‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌نجام نه‌دات به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم، تاوه‌كو ڕیفراندۆمی گشتی به‌پێی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری فیدراڵی ساز ده‌كرێ . پێنجه‌م: هه‌ر چاڵاكیه‌ك به پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم پێدراوه به‌پێی مادده‌ی 140 له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاڵاكیانه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ء مادده‌ی (112) یه‌كه‌مءدووه‌م له‌ده‌ستووری فیدڕالی دا ده‌كرێ. مادده‌ی بیسته‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه دا به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێ، حكومه‌تی هه‌رێم مافه‌كانی به‌پێی مادده‌كانی 112، 115و بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی (121)ی ده‌ستووری فیدڕالی دا به‌ڕێوه‌ده‌بات، داهاته‌كان له‌لایه‌ن سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان به‌پێی مادده‌ی پازده ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێ. به‌شی هه‌شته‌م (مۆڵه‌ته‌كان) دابه‌شكردنی زه‌وی و زار بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك مادده‌ی بیست ویه‌ك: بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت یان هه‌ندێ له‌به‌شه‌كانی بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی، وهه‌رپارچه‌یه‌ك به سیسته‌می ئه‌حداسیاتی چوارجای جیهانی (UTM)Universal Transverse Mercator وسیسته‌می ئه‌حداسیاتی گۆیی (جوگرافی) دیاریده‌كرێت. مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مادده‌ی بیست و دوو: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو بۆ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێ كه‌س بدات. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووپیوكردنی جیۆڵۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاویی ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها ڕووپیوكردنی جیوته‌كتیكی له چوارچێوه‌ی ناوچه یكی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو . 2- پێویسته كه‌سی رێپێدراوی خاوه‌ن مۆڵه‌ت، كه ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له به‌دواگه‌ران به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌نجامه‌كانی پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیاریانه. 4- مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ر تایبه‌تكاریه‌كی زێده‌ی دیكه به هه‌ڵگره‌كه‌ی نادات بۆ ئه‌وه‌ی ببێتته گرێبه‌ستێكی نه‌وتی. سێیه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ، به مه‌رجێك به نووسراو ئاگاداریه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیر بكات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوه هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه جێبه‌جێ كردبێت. 2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراوئاگاداریه‌ك ئاراسته هه‌ڵگره‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران پابه‌ند نه‌بوو بێت. مادده‌ی بیست وسێ: نابێ مۆڵه‌ت بدرێت به ناوچه‌یه‌ك كه له‌ژێر گرێ به‌ستی نه‌وتی یان مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران دابێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كه‌سی رێپێدراو ناكوك بێت. دۆزینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان مادده‌ی بیست وچوار: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی گرێبه‌ستێكی نه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سانه ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌گه‌ڕخستنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات به‌پێی مادده‌ی سی یه‌م له‌م یاسایه دا، وه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه په‌سه‌ند كرابێت، و ده‌كرێ كه‌سێك یان كه‌سه‌كان، كۆمپانیای تایبه‌تی له هه‌رێم دا یان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان كۆمپانیای بیانی بچێته پاڵیانه‌وه. دووه‌م: گرێبه‌ستنی نه‌وت پشت به گرێبه‌ستنی به‌شدار كردنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ببه‌ستێ یان گرێبه‌ستی دیكه كه وه‌زیر وایداده‌نێ داهاتی پتر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌ده‌ست دێنن و له ماوه‌ی گونجاو‌دا به‌پێی ئه‌وه‌ی له به‌شی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه دا هاتووه. سێیه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه لێهاتوو بێ بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نه‌وت پێویسته: 1- توانای دارایی و زانیاری و توانایی و ته‌كنۆلۆژیایی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بدات، شاره‌زایی باشی به‌ده‌ست هێنابێت له‌میانه‌ی جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی هاوشێوه وه به‌ڵگه‌ی پشت پێ به‌ستووی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش پێشكه‌ش بكات. 2- پابه‌ند بوون به هاوڵاتیه‌تی و هاوبه‌رپرسیاریه‌تی باش و پابه‌ندبوون به (10) ده له پره‌نسیپیه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 26/7/2000 ده‌ركراوه (The ten principles of the global com pact launched by the united nations on 26 JULY2000) چواره‌م: 1- گرێبه‌ستنی نه‌وت مافێكی تایبه‌تی بۆ به‌ڵێنده‌ر فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێ به‌سته‌كه دا له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له مادده‌ی بیست وپێنجی ئه‌م یاسایه. 2- گرێ به‌ستنی نه‌وت، نه‌وتی خاو و گازی سروشتی و نه‌وته خاوه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م: پێویسته به‌لێنده‌ر : 1-له‌میانه‌ی (48)چل و هه‌شت كاتژمێردا له حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا، ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زیر بكات. 2- زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌و شێوازه‌ی كه‌له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا په‌یره‌وده‌كرێت پێشكه‌شی وه‌زیری بكات. شه‌شه‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت به‌ڵێنده‌ر پابه‌ند ده‌كات به ته‌واوكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی پڕۆگرامه‌كانی كار‌و پلان و بودجه‌ی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه یان وه‌كو له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه. مۆڵه‌تی ڕێپێدان مادده‌ی بیست وپێنج: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی ڕێبپێدان به كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك بدات كه تایبه‌ته به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له‌پێناو : 1-دامه‌زراندن و دانان و به‌كارخستنی ده‌زگاكان و مه‌كینه‌و كه‌رسته‌كان. 2- جێبه‌جێ كاره‌كانی دیكه. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌ت بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ به‌مه‌رجێك به‌نوسراو ئاگاداریكی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكات تێیدا روونی بكاته‌وه كه ئه‌و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، وه بروانامه‌ی له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی كاری وه‌رگرتبێت . 2- ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری مۆڵه‌ت به مه‌رجه‌كانی پابه‌ند نه‌بێ، وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراو ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته ده‌كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبووه‌شێنته‌وه. 3- وه‌زیر به نوسراوئاگاداریه‌كی تایبه‌ت به پابه‌ند نه‌بوون یان كوتایی هێنانی مۆڵه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ر كه‌سێكی ڕێپێدراو ده‌كات كه ده‌توانێ پڕۆسه‌كانی نه‌وت له نێو رووبه‌ری پێیدراو به پێی مۆڵه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. سێیه‌م: وه‌زیر ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ڵگری مۆڵه‌ته‌كان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێپێدراوی دیكه‌ن كه‌له نێو ئه‌و رووبه‌ره‌ی پێیان دراوه ده‌كات، ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆیان. چواره‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت یان مۆڵه‌تی ڕێپێدان بۆ خه‌ڵكانی دیكه، دابین كردنی پێداویسته‌كانیان له ناوچه‌ی گرێبه‌سته مسوگه‌ر ده‌كات به‌مه‌رج وتایبه‌تمه‌ندی شیاودا. بانگێشه‌و به‌خشینه‌كان مادده‌ی بیست و شه‌ش: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر به‌ڕاگه‌یاندنێكی گشتییه‌وه بانگێشه ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كانی مۆڵه‌ت. 2- وه‌زیر شێوازی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێدانی مۆڵه‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌وه بخوازێ. دووه‌م: 1- له داوایه‌كه‌دا ناوچه‌ی گرێبه‌ستء، كاره پێشنیاركراوه‌كانء پێوانه‌كانی كه پشتی یپده‌به‌سترێت له پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان دیاریده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕه‌سمه‌كانی كه له‌گه‌ڵ داواییه‌كه ده‌درێ دیاریده‌كرێتء ڕێگاء ڕێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی داوایه‌كه روون ده‌كرێته‌وه. 2- وه‌زاره‌ت پابه‌ندنییه به پێدانی مۆله‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاریان پێشكه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ده‌قی داواییه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نه‌بێ. سێیه‌م: ده‌بێ داواكردنی مۆڵه‌ت به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێ:ـ 1- دابینكردنی ساغ و سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی گشتیءروخساركردنی بارودۆخێكی گونجاء بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت كارده‌كه‌ن وه‌هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌یه. 2- پاراستنی ژینگه‌ء خۆپاراستن له پیسبوونء كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنیء خۆپاراستن له‌هه‌ر زیانێكی ژینگه كه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وته وه دێته ئاراوه. 3- هاوڵاتیانی هه‌رێم وناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ ڕاهێنانء دامه‌زراندن له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی دا. 4- هاوڵاتیانی هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رتربن بۆ فه‌راهه‌مكردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان. چواره‌م: وه‌زاره‌ت هیچ مۆڵه‌تێكی تایبه‌تی به‌ناوچه‌یه‌ك نادات، ته‌نیا دوای له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو داواكارییه‌كانی پێشكه‌شكراونء كه به‌ده‌نگه‌وه هاتوون وبه‌داوایه‌كه‌وه پابه‌ندبوون. به‌شی نۆیه‌م (مافه‌كان و پابه‌ندییه‌كانی كه‌سی ڕێپێدراو) مادده‌ی بیست و حه‌وت: یه‌كه‌م: نه‌وت به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێ:- 1- گرتنه‌به‌ری باشترین شێواز بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رزترین ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌یه‌ك پێكهاته‌و یان به‌یكه‌وه له چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك. 2- پێویسته به‌پێی باشترین شێوازه‌كانی له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا بێتء په‌یڕه‌وكردنی پڕه‌نسیپه‌كانی ئابووری پشت پێ به‌ستراو وه‌كو له مادده‌ی سی وحه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. 3- زێده‌ڕۆیی له‌به‌كارهێنانی نه‌وتء ووزه له حه‌شارگه‌یه‌كه‌وه قه‌ده‌غه بكرێ. دووه‌م: كه‌سانی ڕێپێدراو پابه‌ندن به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی ستراتیژیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتء، په‌یڕه‌وكردنی چاره‌سه‌ركردنی ته‌كنیكی هه‌نگاوه‌كانی پێویست له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. مادده‌ی بیست و هه‌شت: یه‌كه‌م: بوونی مۆڵه‌ته‌كانی نه‌وتی به‌ركار له‌ناوچه‌كه‌ی گرێبه‌ست دا فه‌راهه‌مكردنی مۆڵه‌تی دیكه قه‌ده‌غه‌ناكات بۆ دۆزینه‌و وگه‌ڕان به‌دوای سامانی سروشتی دیكه‌ی جگه له نه‌وت به‌مه‌رجێك ئه‌و چاڵاكیانه كۆسپ نه‌خاته به‌رده‌م كاری دروستی پڕۆسه‌كانی نه‌وتء بایه‌خپێدانی. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مافء پابه‌ندیه‌كانی هه‌ڵگری مۆڵه‌ته‌كانی له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ناكۆك بوو،ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆی هه‌یه لایه‌نی باشتر پێشبخات له ژێر ڕۆشنایی مه‌رجی دیاریكراو به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌رده‌چن ده‌ستنیشان بكرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بۆكانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌وه فه‌راموش بكات كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه سه‌ری هه‌لده‌دات . مادده‌ی بیست و نۆ: یه‌كه‌م: 1- كه‌سی ڕێپێدراوی هه‌ڵگری مۆڵه‌ت مافی به‌كارهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی نیه:- أ- هه‌ر موڵكێكی گشتی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. ب- هه‌ر موڵكێكی تایبه‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. ج- هه‌ر موڵكێكی تایبه‌تی به‌بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی باش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی. 2- مولكدار ده‌توانێ مۆلكه جێگیره‌كانی له‌ناوچه‌ی مۆڵه‌ت پێدراو به‌كار بهێنێ به‌مه‌رجێك تێكه‌لاوی له‌گه‌ل پڕۆسه‌كانی نه‌وتی روو نه‌دات. 3- مۆله‌ت چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌كانی گشتی وسه‌رچاوه سروشتییه‌كان دیار ده‌كات، له‌وانه‌ش دار و چه‌ولم وبه‌رد و ئاو. 4 - مۆڵه‌ت كه‌سی ڕێپێدراو له پابه‌ندیه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر په‌یره‌و ءیاساكانی به‌ركار له هه‌رێمدا نابورێ، ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیه‌كانی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به‌وه‌وه. دووه‌م: 1- ده‌بێ كه‌سی ڕێپێدراو قه‌ره‌بووی دادپه‌روه‌رانه‌ء هۆشمه‌ندانه له‌كاتی پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر:ـ أ- هه‌لسوكه‌وتی خراپی له‌گه‌ڵ موڵكه‌كانی خه‌ڵكی دیكه كرد‌و بووه هۆی زیان پێگه‌یاندنی. ب- ده‌ستدرێژیكردنی به‌ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌رچاڵاكییه ڕپێدراوه‌كان. 2- ئه‌گه‌ر به‌های قازانجه‌كانی له مۆڵه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتوون زیادی كرد، له‌ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی ده‌ستڕێژه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و قه‌ره‌بۆیه‌ی كه پێویسته له‌لایه‌ن كه‌سی ڕێپێدراوه‌وه بدرێ، نابێ له‌بڕی زیانه‌كه كه‌متر بێت. سێیه‌م: قه‌ره‌بووی دادپه‌روه‌رانه‌و شیاو به‌پێی ئه‌م مادده‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌خه‌ملێندرێ، دوای بینینی هه‌موو ناڕه‌زاییه‌كانی له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه پێشكه‌شكراون، كه‌سی ڕێپێدراو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ناوبژیوان بكات به‌پێی به‌نده‌كانی ناوبژیوانی، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی زیانی پێده‌گات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌نا بۆدادگای تایبه‌تمه‌ند ببات له هه‌رێم دا بۆ ناره‌زایی ده‌ربرین له‌سه‌ر بریاره‌كانی قه‌ره‌بووكردن. مادده‌ی سێیه‌م: له‌ده‌قی مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی پێدان له ئه‌ستۆبكرێت كه بدات یان له وانه‌ی خواره‌وه ئاگادار بكرێته‌وه: یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتننامه‌كانی به‌كارخستنی هاوبه‌شیء هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌و ڕێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت جگه‌له هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی ئه‌م ڕێكه‌وتننامانه. دووه‌م: هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی بۆ كونترول كردنی كه‌سی ڕێپێدارو . سێیه‌م: هه‌ر ڕێپێدانێك چ گواستنه‌وه یان گۆڕینه‌وه، ڕه‌وانه‌كردن، نوێكردنه‌وه‌و له‌یه‌كدانء بارمته‌و هه‌ر ڕه‌فتارێكی یاسایی دیكه‌ی تایبه‌ت به مۆڵه‌ته‌كه. مادده‌ی سی و یه‌ك: ئه‌گه‌ر له مۆڵه‌ته‌كه‌دا له كه‌سێك زیاتر هه‌بوو جگه له‌كه‌سی ڕێپێدارو پابه‌ندیء به‌پرسیاریه‌تیه‌كانی هه‌موویان هاوبه‌رپرسیاریه‌تیه و هاوشانه له‌چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا چ به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش یان تاك بێت. مادده‌ی سی و دوو: یه‌كه‌م: هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خاوه‌نداریه‌تی هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه‌كان بكات، چ سه‌ره‌تاییء تێكه‌ڵاو، چاره‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌یه یان شرۆقه‌كردنی تایبه‌ت به‌نه‌وتء پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا. دووه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا كه‌سانی ڕێپێدراوه‌كان ده‌توانن ڕووپه‌رێك له به‌یاناتء زانیاریه‌كانی له میانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ست هاتووه، به‌كاری بێنیت به مبه‌ستی مۆله‌ته‌كه و به‌شێك یان هه‌مووی وه‌كو له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی به‌خاوه‌نبوونی ئه‌و به‌یاناتانه‌ی هه‌بێت له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌دا. سێیه‌م: ره‌وانه كردنی به‌یاناتء زانیاریه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه كه له ماوه‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌ده‌ستهاتوون، به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕێپێدراوه‌وه دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر، به‌مه‌رجێك له‌كاتی داواكردندا دانه‌یه‌كی ئه‌سڵی له هه‌موو به‌یاناتء زانیاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به وه‌زیر بدرێ یان حاڵه‌تی كاكله‌یی یان به‌رده‌لانیء شله‌مه‌نی فیزیكییه‌كان یان به‌به‌شێكیان كه به‌كارده‌هێنرێء له هه‌رێم دا بهێلدرێته‌وه. مادده‌ی سی و سێ: پشكێنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت چاودێریكردنی كه‌سی ڕێپێدراو ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه‌سی ڕێپێدارویش ده‌بێ هه‌موو تۆماره‌كانی له‌لایه‌تی پێشكه‌شی بكات بۆ مه‌به‌ستی وردبینیكردن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد. مادده‌ی سی و چوار: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌پێی مه‌رجه‌كانی تێیدا هاتووه وه ئاگاداری ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بكاته‌وه . 2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت مافه‌كانء پابه‌ندییه‌كانی له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هاتووه ناگۆرێت كه تایبه‌ته به قۆناغی دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مۆله‌ته‌كه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته دیاریكراوه‌كه به‌پتر كه‌سێكی ڕێپێدارو درابێت وبارودۆخێك یان سه‌ر لێشێوێنیك دروست بوو، بۆی هه‌یه وه‌زاره‌ت هانبدات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه، بۆ وه‌زیر هه‌یه مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان مۆڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵیان كردووه یان كارێكیان كردبێ بووبێته هۆی دروست بوونی ئه‌و بارودۆخه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به مه‌رجی كه‌سه ڕێپێدراوه‌كانی دیكه‌ش به‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگاداربكرێته‌وه. سێیه‌م: كاتێ وه‌زیر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه ده‌دات به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م ئه‌م مادده‌یه، هه‌رخۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوانه‌ی كه مۆڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ هێنانه دی سووده باڵاكانی گه‌لی كوردستان به‌كاردێت. مادده‌ی سی و پێنج: یه‌كه‌م: ده‌بێ كه‌سی ڕێپێدراو زه‌مان وپشتگیریء به‌رگری له حكومه‌تی هه‌رێم بكات له هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی له‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وتیه‌وه په‌یداده‌بێ. دووه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پێویسته ئینشوره‌ن. Insurance)) پێویستی هه‌بێ بۆ داپۆشینی ئه‌گه‌ری به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌داو به‌پێی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ناوه ناوه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كات. مادده‌ی سی و شه‌ش: یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه لابباتء پاكیان بكاته‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- كاتێ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه یان هه‌لوه‌شاندنی. 2- كاتێ پێویستی به‌ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت نامێنێ. دووه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن به‌هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكی سزایی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌بێ مۆڵه‌ت به‌شداریده‌كات:- 1- هه‌رێم قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و به‌نرخێكی یه‌كسان به‌نرخی بازاڕی نه‌وت له‌و بڕه ده‌رهێنراوه‌و به‌رهه‌مهێنراوه یان هه‌ناردراوه، له‌گه‌ڵ بژاردنی سووده‌كانی دواكه‌وتن، به‌مه‌رجێك نابێ له‌ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌و سوودانه ڕه‌ت بێ كه وه‌زیر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 2- ده‌بێ غه‌ڕامه‌كانی هه‌موو دامه‌زراو مه‌كینه‌و ئامێره‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌كار هاتوون یان غه‌رامه‌ی لابردنیان بدات یان تێچووی لابردنیان بدات. 3- پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پیسیه‌ی له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وت په‌یدا بوون یان بژاردنی خه‌رجی ئه‌و پاككردنه‌وه بۆ هه‌رێم. سێیه‌م: به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی له بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی تاك یان كۆمه‌ڵ ده‌یانگرێته‌وه. به‌شی ده‌یه‌م (گرێبه‌ستی به‌شداریكردنی به‌رهه‌مهێنان) مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست مادده‌ی سی و حه‌وت: یه‌كه‌م: مه‌رجی گرێبه‌ستی به‌شداریكردنی به‌رهه‌هێنان ئه‌مانه‌ن: 1- ماوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی (5) پێنج ساڵه بۆ دووماوه دابه‌شده‌بێت یه‌كه‌م (3)سێساڵه‌ء دووه‌م (2)دووساڵه،وده‌كرێ بۆ (7) حه‌وت ساڵ درێژبكرێته‌وه به‌ڕاده‌ی كۆتایی. 2- ته‌نازولكردن (reliquishment) له (25%) بیستءپێنج له سه‌دا له‌ناوچه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌سڵی دوای ماوه‌ی دۆزینه‌وه و(25%) بیستءپێنج له‌سه‌دای دیكه له‌ناوچه‌كانی دیكه دوای هه‌ر ماوه‌یكی درێژكردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی سه‌دای له‌و ته‌نازولكردنانه به‌شێك بێت له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دۆزراوه (discovery area) ئه‌م ڕێژانه كه‌مده‌كرێته‌وه تاوه‌كو ئه‌و ناوچه‌یه نه‌گرێته‌وه. ده‌كرێ له‌كۆتایی هه‌ر ساڵێكدا له ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه به ئاره‌زووی خۆی ته‌نازولبكرێ. 3 - پابه‌ندبوون به‌كاره‌كانی دۆزینه‌وه ده‌كرێ گفتوگۆی له‌سه‌ربكرێ، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كڕینء لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو به‌یاناته‌كانی هه‌یه له خۆ ده‌گرێ له‌وانه‌ش به‌یاناته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه و مه‌سحی بوومه‌له‌رزه‌یی له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می دۆزینه‌وه له‌گه‌ل هه‌ڵكه‌ندنی بیری دۆزینه‌وه له‌ماوه‌ی دووه‌می دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندنی بیر له هه‌ر سالێك له ساڵه‌كانی درێژكردنه‌وه‌دا. 4- پاش به‌كۆتاهاتنی ماوه‌ی دۆزینه‌وه، ماوه‌ی په‌ره‌پێدان ده‌ست پێ ده‌كات ماوه‌كه‌ی (20) بیست ساڵه‌ء ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌ر ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی ویست به‌هه‌مان مه‌رجه‌كانء پێوانه‌كانی له گرێبه‌سته‌كه‌دا جێگره، درێژده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی (5) پێنج ساڵی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی توانا بۆ گفتوگۆكردن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی تر. 5- ڕێژه‌ی موڵكانه (Royalty) له (10%) ده له سه‌دا كه‌متر نابێ،و به‌پێی مادده‌ی چلویه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌درێت. 6- خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه له به‌رهه‌مهێناندا داده‌شكێ، دوای داشكانی موڵكانه (ریع)ء به‌ڕاده‌ی زۆری ڕێژه‌ی (45%) چلءپێنج له سه‌دا بۆ نه‌وتی خاو تێپه‌ڕ نابێتء ڕێژه‌یه‌ك له سه‌دا شه‌ست(60%) له‌گازی سروشتی تێپه‌ڕناكات. 7ـ- به‌شداریكردن له‌به‌رهه‌مهێناندا، له‌و به‌رهه‌مه‌ی كه‌ماوه‌ته ده‌كرێت دوای داشكاندنی ڕێژه‌ی موڵكانه‌و خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه كه ڕێگای پێدراوه به‌پێی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی داهاته‌كۆبۆوه‌كانء خه‌رجیه‌كۆبۆوه‌كانی نه‌وت له‌به‌رچاوده‌گرێ به‌جۆرێك ده‌بێ قازانجی گونجاوی به‌ڵێنده‌ر له‌خۆی بگرێ. 8- دانی كرێی ساڵانه بۆ بانی زه‌ویه‌كان له‌ماوه‌ی قۆناغه‌كانی دۆزینه‌وه و په ره‌پێداندا. 9- به‌شداریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له دۆزینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانء به‌رهه‌مهێنان به‌پێی مه‌رجه‌كانی له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه. 10- پابه‌ندبوون به‌دانی ئه‌و بڕه پارانه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتن بۆ سندوقی ژینگه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاڵپشتی كردنی ژینگه‌ی هه‌رێم به‌كاربهێنێ به قه‌تیسماوی . 11- مه‌رجه‌كانی مسۆگه‌ر كردنی ساغ وسه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنی ژینگه، ڕاهێنان و ئاماده‌كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌جۆرێك ده‌بێ له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی بیستء شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه بگونجێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زیر وایدانا كه گرێبه‌ستی نه‌وت مه‌ترسییه بازرگانیه‌كان گه‌وره‌یه یان پێویستی به‌پشتیوانی پاره‌ی زۆره له‌سه‌ره‌تای وه‌به‌رهێناندا، وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێژه‌ی موڵكانه‌ی جێگیر له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (7) له‌م مادده‌یه‌دا كه‌مبكاته‌وه،و بڕی خه‌رجی گه‌راوه‌و جێگیر له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (6) له‌م مادده‌یه‌دا به‌پێی مه‌ترسییه‌كان زیاد بكات. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زیر وایدانا كه گرێبه‌ستی نه‌وت مه‌ترسییه بازرگانیه‌كان كه‌مه، وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی ڕێژه‌ی موڵكانه بۆ به‌رزترین ئاست زیادبكات وه‌كو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (7)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، وڕێژه‌ی خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه به‌كه‌مترین ئاست كه‌مبكاته‌وه وه‌كو له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می (6)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. چواره‌م: مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست باشترین شێوازه‌كانی پیشه‌سازه نه‌وتیه‌كان له‌خۆی ده‌گرێ، به‌كارهێنانی شێوازه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی په‌یڕه‌وكراو له پیشه‌سازه نه‌وتیه‌كانی جیهانی له‌خۆ ده‌گرێ، له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی به‌توانا به‌پێی مه‌رجء بارودۆخه‌كانی هاوشێوه بۆ پیاده‌كردنی تایبه‌تی به پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه ئامانجی دابینكردنی:- 1- پاراستنی سامانه نه‌وتییه‌كان كه به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی پێویست بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی هیدرۆكاربۆنات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی و ئابووری باش له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی له‌یه‌ك به‌ستراو له‌نزمبوونی یه‌ده‌گیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێچوونی سه‌ر ڕووی زه‌وی. 2- سه‌لامه‌تی له‌كاركردن كه پێویست به‌به‌كارهێنانی ڕێگاكان و وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌هێزده‌كات و ڕووداوه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. 3- پاراستنی ژینگه كه پێویست به‌وه ده‌كات ڕێگاكان و ئه‌و هه‌لسوكه‌وتانه به‌كاربهێنن كه كارلیكردن له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ژینگه كه‌مده‌كاته‌وه. مادده‌ی سی و هه‌شت: یه‌كه‌م: له‌گرێبه‌ستی نه‌وت دا مه‌رجه‌كانی په‌یڕه‌وكراو دیاریده‌كرێت كه په‌یوه‌سته به‌گازی سروشتی به‌یاوه‌ر و گازی سروستی بێ یاوه‌ر، به‌جۆرێك په‌ره‌سه‌ندنی گازی سروشتی له‌هه‌رێم دا ئاسانده‌كات. دووه‌م: ئه‌و مه‌رجانه هه‌ندێ خاڵی تێدایه، زۆرترین سوودی له بڕه‌كانی زیاده له‌گازی سروشتی به‌رهه‌مهێندراو مسۆگه‌ر ده‌كات، وه چه‌ند خاڵی دیكه‌ش له سووتانی گازی سروشتی كه‌مده‌كاته‌وه‌و به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا. سێیه‌م: به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت وه‌زیر ڕێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی گازی سروشتی دیاریده‌كات به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی به‌جۆرێك ده‌بێ به‌مه‌رجی به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا بێ،و ئاستێكی به‌رزی داهاته‌كان بۆ گه‌ل له هه‌رێمء عێراقدا مسۆگه‌رده‌كات. مادده‌ی سی و نۆ: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌كان وبه‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌كان و دامه‌زراندن و دابین كردن و بنیاتنان و ڕاوێژكاری و هه‌رگرێبه‌ستێكی دیكه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سامانه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم دا ئه‌نجام بدات به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، ئه‌و گرێبه‌ستانه خاڵه‌كانی هاندان له‌خۆی ده‌گرێ بۆ هاندانی به‌ڵێنده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كار‌و ته‌واوكردنی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به‌هایه‌كی به‌رزی هه‌یه. سیسته‌می باج مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: به‌ڵێنده‌ر و كه‌سی ڕێپێدراو وهه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت هه‌بێ پێویسته دانی باجی داسه‌پاو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بخه‌نه ئه‌ستویان له‌وانه‌ش: 1- باجی ڕووی زه‌وی. 2- باجی ده‌رامه‌ت. 3- باجی ده‌رامه‌تی كۆمپانیاكان. 4- ڕه‌سمی گومرگ و هه‌رباجێكی دیكه‌ی هاوشێوه. 5- باجی قازانجه‌كانی له‌ناكاو یان باجی زێده قازانجه‌كان. 6- هه‌ر باجێكی دیكه وه‌ردگیرێت یان ده‌درێت وه‌ك ڕه‌سمه‌كان به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت. دووه‌م: ده‌كرێ به‌یاسا له گرێبه‌ستی نه‌وت دا له‌باجدانی به‌ڵێنده‌ر خۆشبن. سێیه‌م: باجه داسه‌پاوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا ئه‌و باجانه‌ن كه‌به‌سه‌ر پڕۆسه‌كانی نه‌وت پیاده ده‌كرێ. مه‌رجه‌كانی دیكه مادده‌ی چل و یه‌ك: یه‌كه‌م: هه‌ژمار كردنی بڕه نه‌وتی تایبه‌تی به‌موڵكانه به‌پیاده‌كردنی ڕێژه‌ی سه‌دی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه جێبه‌جی ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی موڵكانه‌ی عه‌ینی یان به‌كاش وه‌رگرێ، پێویسته مانگانه یان وه‌رزی به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست بدرێ. سێیه‌م: وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كانی له موڵكانه په‌یداده‌بێ به‌پێی نرخه‌كانی بازاڕی جیهانی نه‌وت ده‌بێ، له‌حاڵه‌تی نه‌فرۆشتنی بۆ لایه‌نێكی سێیه‌می بێلایه‌نه‌وه. مادده‌ی چل و دوو: : ده‌بی به‌لێنده‌ر فرۆشتن و گلدانه‌وه‌ی هه‌ر بڕه نه‌وتێكی خاو ئه‌نجام بدات كه وه‌زیر پێیوایه ئه‌و بڕانه پێویسته بۆجێ به‌جێ كردنی پێداویستییه‌كانی ناوخۆیی، وه نرخی فرۆشتنی نه‌وتی خاو به‌پیی گرێبه‌سته‌ی به‌ركار دیاری ده‌كرێت یان هاوشێوه‌ی نرخی بازار ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه ئه‌وه‌ی له خۆ نه‌گرتبێت. مادده‌ی چل و سێ : نابێت وه‌زیر نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بكات له‌پشت به‌ستن به پاراسته‌ی حكومه‌ت له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ڕێكاره یاسایه‌كانء جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی بڕیارلێدراو. به‌شی یازده‌م (هاوبه‌شیكردنی ناوخۆ) مادده‌ی چل و چوار: یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پابه‌ند ده‌بێت به‌پێشخستن بۆ: 1- كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و به‌توانا له هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ- كۆمپانیایه‌كی ڕاسته‌قینه بێت په‌یوه‌ندی نه‌بێت به كه‌سێك كه خزمه‌تی گشتی له‌ئه‌ستۆ بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ. ب- پێویسته توانا و لیهاتووی پێویستی هه‌بێت بۆ به‌هێزكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه كه‌سی ڕێپێدراو جێبه‌جێی ده‌كات. ج- ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر به‌ده‌ست بێنێ به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌ركراون. 2- دامه‌زراندنی كه‌سه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌كرابن و توانا‌و شاره‌زایی پێویستیان هه‌بێ بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كه. 3- بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ‌و فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له حاڵه‌تی ركابه‌ریكردنی له‌گه‌ڵ هی دیكه‌دا له‌رووی نرخ و چۆنایه‌تی توانایی فه‌ڕاهه‌مكردنی. دووه‌م: وه‌زیر كه‌سی ڕێپێدراو كه هاوبه‌شی هه‌یه له كۆمپانیاكانی ناوخۆ پێش خه‌ڵكی دیكه ده‌خات. مادده‌ی چل و پێنج: یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پێویسته پڕۆگرامه‌كامی ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕاهێنانی كادیره‌كانی ناوخۆ كه سه‌ر به‌خۆیانه‌وه ئاماده‌بكات كه ده‌توانرێ له هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق یان له‌ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بكرێ، له‌وانه‌ش بیعساتی خوێندنی باڵا له خۆی بگرێ و پشتگیری داراییان لێ بكات. دووه‌م: مۆڵه‌ت ئه‌وه له‌خۆ ده‌گرێ كه كه‌سی ڕێپێدراو پابه‌ندبێت به‌گه‌یاندنی زانیارییه‌كان بۆ هه‌رێم به‌جۆرێك ئاسانكارییه‌كانی پێویست بۆكاری ته‌كنیكی له‌هه‌رێم دا فه‌ڕاهه‌م بكات له‌وانه‌ش لێكدانه‌وه‌ی به‌یانه‌كانی له‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا به‌ده‌ست هاتوون. مادده‌ی چل وشه‌ش: كه‌سی ڕێپێدراو نوسینگه‌یه‌كی له‌هه‌رێم دا ده‌مه‌زرێنیت . به‌شی دوانزه‌م یه‌كگرتن(Unicisation) یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كانی ناوهه‌رێم مادده‌ی چل و حه‌وت: یه‌كه‌م: وه‌زیر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كاری یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌موویان له‌هه‌رێم دا بن له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وتدا. دووه‌م: حه‌شارگه یه‌كده‌خرێت ئه‌گه‌ر به‌شێكیان له ناوچه‌ی گرێبه‌ست دابێ و به‌شێكی له ناوچه‌ی گرێبه‌ستێكی دیكه‌دا بێ به‌پێی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زیر ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاڕاسته‌ی به‌ڵینده‌ره‌كان ده‌كات بۆ مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتنی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له حه‌شارگه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر. 2- ئه‌گه‌ر مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه هاوبه‌شه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كاتی شیاودا له‌وه‌رگرتنی ئاگاداركردنه‌وه نووسراوه‌كه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرێ هه‌روه‌كوو له‌بڕگه‌ی دووه‌م (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه وه‌زیر بڕیاری یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كه ده‌دات. 3- له‌كاتی ڕه‌زامه‌ندی نه‌نواندنی به‌به‌ڵێنده‌ره‌كان بۆبریاری وه‌زیر بۆیان هه‌یه په‌نا بۆناو بژیوان ببه‌ن به‌پێی خاڵه‌كانی له‌مادده‌ی په‌نجای ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: حه‌شارگه‌كه یه‌كده‌گرێ ئه‌گه‌ر به‌شێكی له‌ناوچه‌ی گرێبه‌ست دابێت وه به‌شێكی له ناوچه‌یك بێت نه‌كه‌وێته ناو هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌وتی دیكه‌وه به‌پێی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زیر ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نووسراو ئاڕاسته‌ی به‌ڵێنده‌ر ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتنی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵیدا بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌حه‌شارگه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر. 2- ئه‌گه‌ر له‌میانه‌ی كاتێكی شیاودا ڕێكه‌وتنیك ئه‌نجام نه‌درا ء دوای ده‌ركردنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی نووسراویش وه‌كو له بڕگه‌ی دووه‌م (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، وه‌زیر بڕیاری یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كه ده‌داء به‌ڵێنده‌ریش بۆی هه‌یه له‌كاتی ڕازینه‌بوونی به‌بڕیاری وه‌زیر په‌نا بۆ ناوبژیوان یان ڕێكاره‌كانی له‌گرێبه‌ستی نه‌وتیدا هاتووه، ببات. چواره‌م: له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتندا بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌وناوچه‌یه‌ی كه ڕێكه‌وتننامه‌كه ده‌یگرێته‌وه دیاریده‌كرێن و هه‌روه‌ها كارپێكه‌ری به‌رپرسی له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له‌ناوچه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كرێ. پێنجه‌م: وه‌زیر بڕیاری په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له حه‌شارگه‌كه‌وه ده‌دات دوای بڕیاردانی ڕێكه‌وتنی یه‌كگرتن و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردانی. شه‌شه‌م: ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر پێشتر وه‌رده‌گرێ به‌ر له هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتندا بكرێت. یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كان له‌میانه‌ی سنووری هه‌رێمء ناو عێراقدا مادده‌ی چل و هه‌شت: یه‌كه‌م: وه‌زیر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر له سنووری هه‌رێم په‌ڕیه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالی دا، یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌وه به‌مه‌رجێك سوودی زۆر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ءعێراق به‌گشتی به‌ده‌ستدێنێ، به‌به‌كارهێنانی ته‌كنیكی پڕه‌نسیپه‌كانی بازاڕی پێشكه‌وتوو تر وهاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی 112 له ده‌ستووری فیدڕالی دا. دووه‌م: ڕێككه‌وتننامه ده‌ستنیشانی به‌ڕێوه‌بردنی حه‌شارگه‌كه ده‌دات كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی یان لایه‌نی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌خۆی ده‌گرێ. سێیه‌م: له‌كاتی نه‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنی ئاماژه‌بۆكراو له‌بڕگه‌ی سه‌ره‌وه وه‌زیر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار، بابه‌ته‌كه بۆ شاره‌زایان ڕه‌وانه‌ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ وه له‌كاتی نه‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن به‌پێی ده‌ستووری فیدڕالی مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت. یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كان له‌میانه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه مادده‌ی چل و نۆ: حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نكی له‌گه‌ل حكومه‌تی فیدڕاڵی به پێی حوكمه‌كانی ده‌ستووری فیدڕالی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حه‌شارگه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر له‌سنووری هه‌رێم په‌ڕیه‌وه بۆ سنووری یه‌كیك له وڵاته دراوسێیه‌كان به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دراوسێی په‌یوه‌ندیدارو ده‌بێ سوودی ته‌واوو دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌ردوو لاوه به‌ده‌ست بێندرێ بۆ په‌ره‌پێدانی نه‌وت وپه‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رلمانی كوردستانه‌وه. به‌شی سێزده‌م (چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان) مادده‌ی په‌نجا: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه كار بكات بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییه‌كان كه دروست ده‌بن له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت كار ده‌كه‌ن و بریاری له‌سه‌ر بدات، چ جای ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه : 1- له‌نێوان كه‌سه‌كان خۆیان بن، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كانی له نێوانیاندا ئه‌نجام درابوو، ده‌قی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی تێدا نه‌هاتبێ. 2- یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نه‌كانی دیكه كه به‌شدار نین (جگه‌له حكومه‌تی هه‌رێم). دووه‌م: 1- ئه‌گه‌ر كێشه‌ی په‌یوه‌نددیدار به‌لێكدانه‌وه‌و پیاده‌كردنی مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت یان هه‌ردووكیان له‌نێوان كه‌سی ڕێپێدارو وه‌زیر ڕوویدا، لایه‌نه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كه له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چارسه‌ربكه‌ن. 2- ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌هۆی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر نه‌كرا بۆ هه‌ردوولا هه‌یه كێشه‌كه ببنه به‌رده‌می ناوبژیوان. 3- هه‌رناوبژیوانێك له‌نێوان وه‌زیرو كه‌سی ڕێپێدراو به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولاو به‌پێی یه‌كێك له‌و ڕێسایانه‌ی خواره‌وه: أ- ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنی ساڵی 1965یان ڕێنماییه‌كان یان ڕێساكانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان {international center for the settlements of investment } (Icsid) Disputes.له نێوان ده‌وڵه‌تانء هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه. ب- ڕێساكانی به‌مه‌به‌ستی زێده ئاسانكاریداهاتووه بۆ(Icsid) كه له 27/9/1978 پشتی پێ به‌سترا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی (Icsid) له‌نێوان ده‌وڵه‌تانء هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه، كاتێ لایه‌نی بیانی پێداویستیه‌كانی له‌مادده‌ی (25)ی ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆن ناێنێته‌دی. ج- په‌یڕه‌وكردنی ڕێساكانی ناوبژیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌یاسای بازرگانی جیهانی (UN CITRAD). د- ڕێساكانی ناوبژیوانی په‌یڕه‌وكراو له‌دادگاكانی له‌نده‌ن بۆ ناوبژیوانی كردنی نێوده‌وڵه‌تی (LCIA). هـ- په‌یڕه‌وكردنی ڕێساكانی دیكه‌ی دانپێدانراو (به‌پێی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ناكۆك له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی، له‌وانه‌ش ڕێگای دامه‌زكراندنی ناوبژیوانانء ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێویسته بڕیاری لێ ده‌ربكرێ. 4- پابه‌ندیه‌كانی وه‌زیر وكه‌سی ڕێپێدراو به‌رده‌وام ده‌بێ به‌پێی مۆڵه‌ت كه تاوه‌كو هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌سه‌رنه‌كراوء ڕه‌وانه كراوه بۆ ناوبژیكردن چاره‌سه‌رده‌كرێت. به‌شی چوارده‌هه‌م (ڕاگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌كان) مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك: یه‌كه‌م: وه‌زیر ڕاگه‌یاندن ده‌گرێته ئه‌ستۆ سه‌باره‌ت به: 1- بانگێشه‌كانی داواكردنی مۆڵه‌ته‌كان. 2- ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت وكوتایی پێهێنانی. دووه‌م: پێویسته وه‌زیر بانگێشه‌كان بڵاوبكاته‌وه له ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌ركراوه‌و له‌میانه‌ی ئه‌نته‌رنێت له مالپه‌ڕه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی سه‌ربه وه‌زاره‌ت. مادده‌ی په‌نجاو دوو: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ أ- مۆڵه‌ته‌كانی ئێستای هه‌ڵوه‌شێنراوه‌و هه‌مواركراو به تیروته‌سه‌لی. ب- زانیارییه‌كانی په‌یوه‌سته به‌ڕێككه‌وتنه‌كانی یه‌كگرتن. 2- هه‌ر تاكێك له‌ماوه‌یه‌كی شیاودا له ڕۆژی پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه كورته‌یه‌كی ده‌داتێ ده‌رباره‌ی: أ- مۆڵه‌ته‌كانی (هه‌مواره‌كانی ئێستاء هه‌ڵوه‌شاوه)ء ڕێككه‌وتننامه‌كانی یه‌كگرتن. ب- پلانی په‌ره‌سه‌ندنی په‌سندكراو. ج- بریكاردانء مامه‌ڵه‌كانی دیكه كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه به‌پێی مه‌رجه‌كانی بازرگانی ڕێپێدراو. د- پڕۆسه‌كانی نه‌وت. دووه‌م: وه‌زیر روون كردنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی ده رۆژ ده‌گرێته ئه‌ستۆ له رۆژی پێشكه‌ش كردنی داواكارییه‌كان: 1- پێدانی مۆڵه‌ت دوای بانگێشه‌كردن. 2- په‌سندكردنی پلانی په‌ره‌پێدان به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت. 3- وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك یان هه‌ر ڕه‌زامه‌ندی دانێك پێویسته به‌پێی مۆڵه‌ت دیاری بكرێت. سێیه‌م: پێویسته كۆمپانیاكان ڕاپۆرته‌كانیان ده‌رباره‌ی پابه‌ندییان پێشكه‌ش بكه‌نء به‌پێی ئه‌م یاسایه و مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تء به‌و شێوه‌یه‌و به تیره‌ته‌سه‌لی داواكراوه له‌مۆڵه‌ت دا‌و وه به‌پێی ڕێنماییه‌كان، وه‌زیریش بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ چواره‌م: وه‌زیر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌سه ڕێپێدراوه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ سه‌باره‌ت به دانی پاره‌كانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا. پێنجه‌م: زانیاریه‌كانی به‌ده‌ستهاتوون به‌پێی ئه‌م مادده‌یه بۆ هه‌موو كه‌س ڕه‌وایه پاش دانی ڕه‌سمه‌كان كه به‌پێی ڕێنماییه‌كان وه‌رده‌گیرێ. به‌شی پازده‌م (كاروباره‌كانی ڕێكخستن) مادده‌ی په‌نجاو سی: وه‌زیر ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كان به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته ئه‌ستوی سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه:ـ یه‌كه‌م: دابه‌شكردنی ناوچه‌كان له هه‌رێم دا. دووه‌م: دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. سێیه‌م: به‌كارهێنان ونۆڕینی به‌یانات، زانیارییه‌كان، تۆمارگه وڕاپۆرته‌كان. چواره‌م: پێوان وفرۆشتن یان سه‌رفكردنی نه‌وت. پێنجه‌م: ته‌ندروستی ساغء سه‌لامه‌تی پیشه‌یی. شه‌شه‌م: خۆپاراستنء پاراستنی ژینگه. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌كان. هه‌شته‌م: بیناكان و دامه‌زراوه‌كان وئامێره‌كان. نۆیه‌م: پڕۆسه‌كانی پاككردنه‌وه‌و ئامرازی چاره‌سه‌ركردنی دیكه‌ی گونجاو بۆ لابردنی كاریگه‌ریه‌كان كه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وت په‌یداده‌بێت. ده‌یه‌م: وازلێنان و كوتایی پێهێنانی پڕۆسه‌كان. یازده‌م: پڕۆگرامه‌كانی كاروبودجه. دوازده‌م: وردبینی كردنی ژمێریاریء تۆماره‌كانی كه‌سی ڕێپێدراو. سێزده‌م: ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕێپێدراوه وه ده‌رباره‌ی ڕاده‌ی په‌یڕه‌وكردنی پابه‌نده‌كانیان كه‌له یاسا‌و مۆڵه‌ته‌كان دا هاتوون كه ئه‌مانه له خوده‌گرێت: 1- ڕاهێنان ودامه‌زراندنی هاوڵاتیانی هه‌رێمء هاوڵاتیانی دیكه‌ی عێراق. 2- كڕینی كاڵا‌و دابین كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له هه‌رێم وناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق. 3- ته‌ندروستیء سه‌لامه‌تی پیشه‌یی. 4- خۆپاراستنء پاراستنی ژینگه. مادده‌ی په‌نجاو چوار: یه‌كه‌م: گشت گرێبه‌سته تایبه‌تییه‌كان به به‌شداریكردنی به‌رهه‌مهێنان ئه‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه مۆری كردوه ده‌كه‌وێته ژیر چاو پێخشاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی تا له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بگونجێت، له‌گه‌ل ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودوخه مه‌وزعیانه‌ی كه تیایدا ئه‌و گرێبه‌ستانه مۆر كراون، بریاره‌كانیش كوتایین وشایه‌نی بڵاوكردنه‌وه‌یه. دووه‌م: گشت مۆڵه‌ت و یاداشته‌كانی لێك گه‌یشتن په‌یوه‌ست به نه‌وت وگاز كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مۆركراون پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه، به هه‌لوه‌شاوه داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دات. به‌شی شازده‌م (حوكمه‌كانی سه‌رپێچی كردنی پابه‌ندییه‌كان) مادده‌ی په‌نجاو پێنج: یه‌كه‌م: كار پێ‌سپێردراوی گشتی یان منداڵه‌كانی یان خێزانه‌كانی وه هه‌ر كه‌سێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كاربكات قه‌ده‌غه‌یه ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست بێنێ: 1- هه‌ر سوودیك و تایبه‌تیه‌ك، چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له مۆڵه‌ته كه‌دا. 2- هه‌ربه‌شێك له كۆمپانیا (یان لقه‌كانی) كه خاوه‌ن مۆڵه‌ته چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ته‌نیا ئه‌گه‌ر كۆمپانیا به‌شه‌فافیه‌ت به‌تایبه‌تی كرابێ. دووه‌م: وه‌زیر ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی ده‌رده‌كات كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی گشتی له وه‌زاره‌ت دا پێویسته به‌یاناتێك پێشكه‌ش بكات وموڵكه‌كانی به‌دیاربخات و ئه‌و به‌یاناتانه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه پله‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تیه‌كه‌یان تایبه‌ته ڕاده‌گه‌ێنرێ. مادده‌ی په‌نجاوشه‌ش : یه‌كه‌م :ده‌رهه‌ق به‌كه‌سی ڕێپێدراو ڕێكاره‌كانی ئاماژه‌ی بۆ كراوه له‌بڕگه‌ی دووه‌م له‌م ماده‌یه‌دا وه‌رده‌گیرێ ئه‌گه‌ر: 1- سه‌رپێچی كرد له یاساكانی هه‌رێم په‌یوه‌ست به نه‌مانی گه‌نده‌ڵی. 2- كۆسپی خسته‌به‌رده‌م كاره‌كانی پشكێنه‌ری گشتی به‌شێویه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆو به‌هه‌رهۆكارێك بێت. 3-هه‌لسان به یان به‌شداریكردن له پێشكه‌شكردنی داواكاری یان هه‌ر ڕاپۆرتێكی فه‌ڕمی یان به‌ڵێنی نوسراو پێشكه‌شكرد به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، زانیاری درۆ یان ده‌سخه‌ڵه‌تداتن له‌خۆی گرتبێ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست بێ یان بێ ئه‌نقه‌ست بێ. 4- به‌ده‌ستی هێنا یان كڕین و فرۆشتن یان وه‌رگرتن یان مامه‌ڵه‌ی به‌زانیاری و به‌یانه‌كان كرد كه موڵكی هه‌رێمه و هه‌روه‌كو له‌مادده‌ی سی و دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه كه له چوارچیوه‌ی مۆڵه‌ت نه‌بێت یان به‌ڕێپێدانی وه‌زیر نه‌بێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بۆ وه‌زیر كه كه‌سی ڕێپێدراو یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌نجامی داوه ئه‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌رهه‌قی وه‌رده‌گیرێ سه‌ره‌رای هه‌لسوكه‌وته‌كانی جه‌زایی: 1- مۆڵه‌ته‌كه‌ی چ هه‌مووی یان به‌شێكی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. 2- بێ به‌ری ده‌بێ له به‌شدار كردن له‌كه‌مكردنه‌وه‌و مه‌زادكردنی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌كانی نه‌وت و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به مۆڵه‌ته‌كان و دابین كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان. 3- بێ به‌ری ده‌كرێ له كاره‌كانی بیناكردن له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه. 4- بێ به‌ری ده‌كرێ له ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت. 5- بڵاوكردنه‌وه‌ی درێژه‌ی تایبه‌ت به‌و كارانه. به‌شی حه‌ڤده‌م (حوكمه‌كانی گواستراوه و دوایی) مادده‌ی په‌نجا وحه‌وت: به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌ك له داهاته نه‌وتییه‌كان بۆ پاراستنی مافه‌كانی نه‌وه‌كانی داهاتوو و داراكردنی پرۆژه ستراتیژیه‌كان و پشتگیری كردنی ژینگه وخێزانی شه‌هیدان و پشتگیری پێداویستییه‌كانی پێویست بۆ هاولاتیانی كوردستان به جۆرێك دادپه‌روه‌ری له نێوان پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی وئایینی بێنێته‌دی ئه‌وه‌ش به یاسا رێك بخری. مادده‌ی په‌نجا و هه‌شت: حكومه‌تی هه‌رێم بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌ر چاو ده‌گرێت و پشتگیری ئه‌نجومه‌نه‌كانی ناخۆیی وشاره‌وانی ئه‌م ناوچانه ده‌كات و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان قه‌ربوو ده‌كات به‌پێی یاسا به جۆرێك دادپه‌روه‌ری بێنێته‌دی. . مادده‌ی په‌نجا ونۆ: یه‌كه‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریاریك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كۆك نه‌بێت. دووه‌م: حوكمه‌كانی یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (4)ی ساڵی 2006 به‌سه‌ر پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا جێبه‌جێ ناكرێت. مادده‌ی شه‌ست: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆجێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی. مادده‌ی شه‌ست و یه‌ك : ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وه له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان هۆیه‌كانی ده‌ركردنی له‌پێناو په‌ره‌سه‌ندنی سامانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك به‌رزترین سوود بۆ گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق به‌گشتی بێنێته‌دی، به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی پڕه‌نسیپه‌كانی بازاڕی پێشكه‌وتووتر، وهاندانی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی مادده‌ی 111، 112، 115 له ده‌ستووری فیدڕالیدا بگونجێت، بۆئه‌وه‌ی به‌رزترین ئاستی شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی و دادپه‌روه‌ری له‌كه‌رتی نه‌وتدا به‌هێزو مسۆگه‌ر بكات، وله پێناو مسۆگه‌ركردنی له‌كه‌رتی نه‌وتدا به‌هێزو مسۆگه‌ربكات، وله پێناو مسۆگه‌ركردنی به‌شه‌كانی دادپه‌روه‌رانه بۆ گه‌لی كوردستان و بۆ پشتگیری كردنی نه‌وه‌كانی داهاتوو وئه‌وانه‌ی له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌ته‌كانی داپڵۆسێنه‌ری ڕژێمی به‌سه‌رچووی عێراق ئازاریان چێشت و له پێناو پاراستنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالی، ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز كه دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه بۆ داهاته‌كانی نه‌وت مسۆگه‌ر ده‌كات وه‌كو له‌ده‌ستووری فیدڕالیدا هاتووه، له‌به‌رهه‌موو ئه‌و هۆیانه ئه‌م یاسایه دانرا.