بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان بهناوی گهلهوه پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمی بڕگهی (1)ی ماددهی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ههمواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و لهسهر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پهرلهمانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (10)ی ڕۆژی 29/6/2022 ئەم یاسایهی پهسهندكرد: یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2007 ماددهی (1) ماددەى (چوارەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:- یەکەم/ ئەنجومەنى هەرێمى بەم شێوەیەى خوارەوە پێکدەهێنرێت : 1- سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران / سەرۆک. 2- جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران/ جێگرى سەرۆک. 3- وەزیرى سامانە سروشتییەکان/ ئەندام . 4- وەزیرى دارایی و ئابورى/ ئەندام. 5- وەزیرى پلاندانان/ ئەندام. 6- سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران/ ئەندام. دووەم/ ئەنجومەنى هەرێمی بە ئامادەبوونى زۆرینەى ئەندامەکانى کۆدەبێتەوە، و بڕیارەکانى بە زۆرینەى دەنگى ئامادەبووان دەردەکات، و لە کاتى یەکسانبوونى دەنگەکان ئەو لایەنە پێشدەخرێت کە سەرۆک دەنگى لەگەڵداوە . ماددهی (2) پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن. ماددهی (3) كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت. ماددهی (4) ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی دەرچواندنی جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە. د.رێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق هۆیهكانی دهرچوواندن لە پێناو دووبارە ڕێکخستنەوەى پێکهاتەى ئەنجومەنى هەرێمى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان - عێراق، و دیاریکردنى میکانزمى گرێدان و دەنگدان تیایدا، ئەم یاسایە دەرچووێندرا.