به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی په‌رله‌مانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (22)ی رۆژی 14/11/2007دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاســــــــای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشــــــــان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: دروستكردن و هێنانی هه‌ر جۆرێك له‌به‌روبوومی تووتن یان بازرگانی پێوه‌كردنیان له هه‌رێم یاخود نمایشكردنیان بۆ فرۆشتن یان له خۆگرتن به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ نیشانه و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاوجووت نه‌بن و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌مه ده‌كات به غه‌رامه‌یه‌ك حوكمده‌ده‌رێ كه له (پێنج ملیۆن) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (بیست ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ. مادده‌ی دووه‌م: نابێ منداڵ به‌رهه‌مه‌كانی تووتن و پێكهاته‌كانی بكێشێ یاخود پیشه‌ی فرۆشتن و كڕینیان ده‌ست بداتێ و هه‌ر چی سه‌رپێچی بكات به سزای سه‌رپێچی كردن به‌پێی (یاسای منداڵان)ی ژماره(76)ی ساڵی 1983ی هه‌مواركراو سزا ده‌درێ. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده به چاودێری كردنی راده‌ی هاوجووتی جگه‌ره و هه‌موو جۆره‌كانی توتنی ناوخۆیی و هاورده له‌گه‌ڵ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له‌م یاسادا دیاری كراوه و ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌پێی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چن، به مه‌رجێك هیچ ناته‌واوییه‌ك به حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان نه‌گه‌یه‌نن. مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره یا تووتن یا پێكهاته‌كانی له ده‌ره‌وه دێنێ به مه‌به‌ستی فرۆشــــتن یا داكردنی، مۆڵه‌تی ئوســـووڵی له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌رگرێ و په‌یوه‌ســـــــــــت بێ به‌و مواســـــــــــــه‌فات و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ســـنیشــــانی ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه دا هاتووه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : له‌سه‌ر هه‌ر پاكه‌تێكی تووتن و پێكهاته‌كانی یاخود جگه‌ره‌كان له شوێنێكی دیار ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه ده‌نووسرێن ـ 1ـ مێژووی به‌رهه‌مهێنانی و كۆتایی پێ هاتنی به مانگ و ساڵ. 2ـ ئاگاداریكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌پێی به‌رزه‌فتیانه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی. 3ـ ده‌رخستنی ناوه‌رۆكی هه‌ر جگه‌ره‌یه‌ك له قه‌تران و نیكۆتین له‌سه‌ر پاكه‌ته جگه‌ره‌كان. دووه‌م: ره‌نگی نووسینی ئاگادارییه‌كه هه‌مان ره‌نگی نووسینی نیشانه بازرگانیه‌كه ده‌بێ. سێیه‌م: ئاگاداری كردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر رووی پاكه‌ته ده‌نووسرێ. چواره‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ كه له (سێ ملیۆن)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (پێنج ملیۆن)دیناریش زیاتر نه‌بێ له‌گه‌لأ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی مادده گیراوه‌كه‌دا. مادده‌ی شه‌شه‌م: ریكلام كردن بۆ جگه‌ره یا تووتن یان پێكهاته‌كانی له هه‌موو شوێنه‌كان له هه‌رێم وله هه‌موو هۆیه‌كانی راگه‌یاندن قه‌ده‌غه ده‌كرێ و سه‌رپێچیكه‌ر به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ له (چوارسه‌د هه‌زار)دینار كه‌متر نه‌بێ و له (دوو ملیۆن) دیناریش زیاتر نه‌بێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌و سه‌رپێچییه لاببات. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه جگه‌ره یان تووتن یا پێكهاته‌كانی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كه‌ن، تابلۆ دابنێن و ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه ته‌ندروستیه‌ی كه له بڕگه‌ی(/یه‌كه‌م/2ی) مادده‌ی پێنجه‌مدا هاتووه به جۆرێكی به‌رچاو كه بخوێندرێته‌وه له‌سه‌ر بدرێ، سه‌رپێچی كه‌ریش به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ و، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره‌ش كرده‌وه ئه‌و كات كۆگاكه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێ، ئه‌گه‌ریش بۆ جاری دووه‌م دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌و كات مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: جگه‌ره كێشان به نیرگله‌شه‌وه له‌م شوێنه گشتیه داخراوانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ: 1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. 2ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق. 3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. 4ـ هۆیه‌كانی هاتوچۆی گشتی و تایبه‌ت. 5ـ قوتابخانه‌كان و بنكه‌كانی فێركردن و مه‌شق و زانكۆكان و نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌ی ته‌ندروستیه‌كان و نورینگه‌ی پزیشكی ومزگه‌وت و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی. 6ـ وه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و ده‌سته‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ویانه وه‌رزشیه‌كان و باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و له‌ناو ئه‌سانسێر و هۆڵه‌كانی سینه‌ما وشانۆ. 7ـ ده‌زگا پیشه‌سازییه‌كان و فروكه‌خانه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی به بازار كردنی بازرگانی. 8ـ چێشتخانه‌و نانه‌واخانه‌و چایخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه چێشت یاخود خواردنه‌وه به خه‌ڵك ده‌ده‌ن. 9ـ وێستگه‌كانی به‌نزین و پێدانی سووته‌مه‌نی. دووه‌م: سه‌رپێچیكه‌ری حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه به غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه (ده هه‌زار)دیناره. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه شوێنی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه زیاد بكات كه جگه‌ره كێشانیان تێدا قه‌ده‌غه كراوه. چواره‌م: ده‌شێ شوێنی تایبه‌تی بۆ جگه‌ره كێشان له‌و شوێنانه ته‌رخان بكرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون. مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (چاودێری جۆری) ده‌خاته سه‌ر تووتنی خۆماڵی بۆ دڵنیابوون له هاوجووت بوونی له‌گه‌لأ ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه له ده‌وڵه‌تاندا كاریان پێ ده‌كرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هوشیار كردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی بۆ قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره كێشان له هه‌موو هۆیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه. مادده‌ی یازده‌م: ده‌بێ وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی دوازده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێزه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 31ی مانگی مایسی 2008(رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان) جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ــ عیراق هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی هاووڵاتیان له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له ئه‌نجامی جگه‌ره كێشان تووشیان ده‌بێ و له پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستی بێ جگه‌ره كێشان و ژینگه‌یه‌كی پاك و دروست بۆ هاووڵاتیان و به مه‌به‌ستی دانانی به‌رزه‌فتی بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره كێشان و قه‌ده‌غه‌كردنی له شوێنه‌گشتییه داخراوه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلام و پڕوباگه‌نده كردن بۆ تووتن و پێكهاته‌كانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.