به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان – عێراق له دانیشــتنی ئاســــایی ژمـــاره (17)ی ڕۆژی 13/5/2008 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:-
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2008
یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان
له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (31)ی ساڵی 2007
مادده‌ی یه‌كه‌م:جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی/2/یه‌كه‌م له مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ژماره(31)ی ســــاڵی/2007 تاكو 31/12/2008 دواده‌خرێ.
مادده‌ی دووه‌م :ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانء لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند حوكمه‌كانی ئه‌م یاســـایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عێراق
هۆكاره پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه
بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یان پێبده‌ین له به‌رامبه‌ر هاورده‌ی جگه‌ره‌و جۆره‌كانی بۆ جێبه‌جێ كردنی (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)له ماده‌ی پێنجه‌م له یاسای ژماره(31)ی ساڵی 2007 بۆ تایبه‌تمه‌ندی پێكه‌وه‌نووسان و جێگیركردنی زانیاری داواكراو بۆ هاورده‌كانیان، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا.