به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (7)ی رۆژی (11/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم. پێنجه‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌یه كه ته‌مه‌نیان له نێوانی 14 تاكو 30 ساڵه. - كار‌و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت - مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رك وئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌مك وپرێنسیپه باشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئۆلۆمپی ووه‌رزشی له كۆمه‌ڵدا. دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی وچالاكییه‌كانی به جۆرێك كه رێك بكه‌وێ له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له كوردستاندا. سێیه‌م: بنیاد نانی مرۆڤـ له ڕووی جه‌سته‌یی وپیشه‌یی وسایكۆلۆجی وپه‌روه‌رده‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی تاكو ببێته ئه‌ندامی باش له كۆمه‌ڵدا له رێگه‌ی هاوئاهانگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا. چواره‌م: هاوئاهه‌نگی وهاوكاری كردن له‌گه‌لأ وه‌زراه‌تی لاوان ووه‌رزش له حكومه‌تی فیدراڵی به‌مه‌ستی خزمه‌تكردنی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش ولاوان له هه‌رێمی كوردستان وعیراقدا. پێنجه‌م: هاوئاهانگی وهاوكاری كردن له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئۆلۆمپی كوردستان له پێناوی په‌ره‌پێدانی واقیعی وه‌رزش له كوردستانی عیراقدا. شه‌شه‌م: دانانی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پێویست بۆ خوڵقاندنی ڕاپه‌ڕینێكی وه‌رزشی له هه‌موو كه‌رته‌كانی وه‌رزش ولاوان له هه‌رێمدا. حه‌فته‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی هه‌ر له یاریگا وهۆل و بینایه وهه‌رچی به‌شداریی بكات له په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی. هه‌شته‌م: بایه‌خدان به‌لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وده‌ست گرتنیان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ریان. نۆیه‌م: پشتگیریی كردنی یانه ویه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان وتیپه میللیه وه‌رزشیه‌كان له‌ڕووی ماددی ومه‌عنه‌وی به‌ڕاده‌یه‌كی وا ببنه‌مایه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاسته‌كانیان. ده‌یه‌م: چاودێری كردنی وه‌رزشوانان وبه‌هره‌دارو به‌تواناكان وپاڵه‌وانه‌كان وره‌خساندنی بار وریگای گونجاو بۆ به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر به‌خششه‌كانیان له‌وبواره‌دا. یازده‌م: ئاماده‌كردنی كادیری هونه‌ریی له‌بواری وه‌رزشی ورێكخستنی شاره‌زاییان به دواكاره نوێكان وزانیاری زانستی تازه. دوازده: بووژاندنه‌وه وهاندانی وه‌رزش ویارییه میللیه كه‌له‌پوورییه‌كانی كوردستان ورێكخستنیان. سێزده: كاركردن له پێناوی درێژكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی وهاریكاری له نێوان لاوانی هه‌رێم ولاوانی دیكه‌ی عیراق،له رێگه‌ی بنیاتنان و به هێزكردنی په‌یوه‌ندیی وه‌رزشی له‌گه‌لأ رێكخراو‌و لیژنه ده‌وڵه‌تیه په‌وه‌ندیداره‌كان وكاركردن له پێناوی پته‌وكردنی هاوكارییان له‌گه‌لأ وه‌رزشوان ولاوانی كوردستان له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دا. چوارده‌م: رواندنی چه‌مكی دیموكراسی ورێزلێنان له مافی مرۆڤـ وچه‌سپاندنی گیانی ئینتیما له نێوان لاوان وپه‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر خۆشویستنی نیشتمان. پازده‌م: گرنگی دان به وه‌رزشی ئافره‌تان وهاندن وكاركردن له پێناوی فراوانكردنی و په‌ره‌پێدانی ئاسته‌كانی وره‌خساندنی ده‌رفه‌تی به‌شداریی كردنی كارا له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌رزش له هه‌رێمدا. شازده‌م: ره‌خساندنی چاودێریی ته‌ندروستی وه‌رزشوانان و دوزینه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌لی پێویست بۆیان. حه‌ڤده‌م: گرنگی دان به باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی ووه‌رزشی وسوود وه‌رگرتن له ئه‌نجامه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می وه‌رزشی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكه‌ی. هه‌ژده‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی یانه وقوتابخانه‌ی وه‌رزشی ولاوان وپه‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان وئاراسته‌كردنیان به‌پێی سیاسه‌تێكی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه. نۆده‌م: به‌ربه‌ره‌كانی كردنی به‌كارهێنانی مادده گورجكه‌ره‌كان وئه‌وشێوازانه‌ی كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌ده‌غه‌ن. بیسته‌م: ئاراسته‌كردنی به‌پیشه‌كردنی وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ بۆ چوونی حكومه‌تی هه‌رێمیی كوردستاندا بگونجێ، بۆ په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی. بیست ویه‌كه‌م: به‌شداریی كردن له په‌ره‌پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی وه‌رزشی له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. بیست ودووه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی به‌شداریی كردنی هه‌ریمی كوردستانی عێراق له كۆنگره وبه‌یه‌كگه‌یشتنه‌كانی وه‌رزشی ولاوان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی وقاڕی ونێو ده‌وڵه‌تی وبه‌شداریی كردن له چالاكیه‌كانیاندا. بیست وسێیه‌م: مۆڵه‌تدان به‌یانه وقوتابخانه‌و پیمانگا ویاریگا وهۆڵه‌كانی وه‌رزشی ئه‌هلی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وبۆی هه‌یه به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. بیست وچواره‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری وه‌رزش ولاوان به‌پێی یاسا. بیست وپێنجه‌م: هاوكاری وهاوئاهانگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پشتگیریی چالاكییه‌كانی وه‌رزشی قوتابییان. بیست وشه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤایه‌تی وگیانی كاركردنی به‌كۆمه‌لأ له نێو ریزه‌كانی وه‌رزشوان ولاواندا. بیست وحه‌وته‌م: كاركردن له پێناو بته‌وكردنی بیری كاركردنی خۆبه‌خشی له‌لای وه‌رزشوان ولاوندا. بیست وهه‌شته‌م: روواندن وره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م به هره‌ی زانستی ورۆشنبیریی وهونه‌ریی له لای لاوان له پێناوی شیاندنی توێژیكی باوه‌ڕ به‌خۆی رۆشنبیر‌و داهێنه‌ر. بیست ونۆیه‌م: كاركردن له پێناوی رێكخستنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی هوشیار وزیندوو. -پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت- مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا وسه‌رپرشتی وچاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و، له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سته‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری وكارگێڕیی ورێكوپێكی به‌پێیی حوكمه‌كانی یاساوه هه‌یه وله‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌وناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به‌و كه‌سه كه له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی ده‌زانێ. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. سێیه‌م:راوێژكاران: وه‌زیر راوێژكاری ده‌بێت ونابێ ژماره‌یان له چوار پتر بێت ویارمه‌تی وه‌زیر ده‌ده‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وجێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌مه‌ش به‌پێشكه‌ش كردنی راوێژ وپێشنیازی پێویست بۆی و، وه‌زیر به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت له كه‌سایه‌تی خاوه‌ن پسپۆڕی جیاجیا هه‌ڵیان ده‌بژێڕی وراسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. چواره‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بو ماوه‌یه‌ك له (10) ده سالأ كه‌متر مه‌بێ. حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات،كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له ده سالأكه‌متر نه‌بێ. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ویارییه میللیه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ولاوان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا:هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریی ده‌بێت وله‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- وه‌كیل وه‌زیر: ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- راوێژكاره‌كان: ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. 5- هه‌رشاره‌زایه‌كی پسپۆڕی لێوه‌شاوه له‌ناو وه‌زاره‌ت یا له ده‌ره‌وه‌یدا وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێری: ئه‌ندامه 6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پێڕوێكی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان دابنێ، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ بۆ چوونه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بگونجێ به مه‌به‌ستی رێكخستن وپه‌ره‌پێدانیان. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه گرێ به‌ست له‌گه‌لأ كه‌سی سروشتی ومه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له‌ناو هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكات، تاكو ئه‌و ئه‌رك وكارانه‌ی كه‌پێیان ده‌سپێردرێ له‌وماوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانێ ئه‌نجام بده‌ن له پێناوی به‌جێگه یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت وماف وئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دوای وه‌رگرتی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وته‌خسیساتیان به پێڕه‌ویك ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تازه یا به‌ش یا هوبه‌كان له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیانبدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویسته‌كانی كار له‌كاتی پێویستی دا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ریكی خۆی وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا له ئه‌نجومه‌نی ئۆلۆمپی كوردستان ده‌سنیشان بكات ونوینه‌رێكیش بۆ به‌شداریكردن له (كونفیدراسیۆن)ی وه‌رزش ولاوان دابنێ. مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ساڵانه یارمه‌تی ماددی بدات به رێكخراوی وه‌رزشی ولاوان به‌پێی چالاكیه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌وانه ورێكخراوه‌كانیش پێویسته ساڵانه پرۆژه وه‌رزشی ولاوانه‌كانیان به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن به جۆرێك كه له‌گه‌لأ چه‌مكی دیموكراسی دا بگونجێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: موڵكایه‌تی هه‌موو ده‌زگا ویاریگا وه‌رزشیه‌كانی كه هی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵا‌و كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بن ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان. مادده‌ی یازده‌م: كار به‌هیچ به‌یاسایه‌ك یا بریارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی دوازده‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق - هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه - سه‌باره‌ت له‌و فراوانبوونه‌ی كه‌رتی وه‌رزش ولاوان و چاودێری زانستی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا وله پێناوی ره‌خساندنی چاودێری وئاراسته‌كردنی پێویستی ئه‌م كه‌رته تاكو ده‌وری پێویستی خۆی ببینێ وئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش لایه‌نی باڵایه له كرداری په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگا له لایه‌نی وه‌رزش ولاوان وبۆ رۆیشتنی له‌گه‌لأ ئاره‌زووی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ره‌خساندنی رێگه‌ی پشتگیریی كردنی پێویست بۆ كه‌رتی وه‌رزش ولاوان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.