به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پشت به حوكمی برگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (11)ی رۆژی 3/11/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2010 یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان- عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی: پارێزگار ـ قایمقام ـ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه. سێیه‌م: خۆپیشاندان: كۆمه‌ڵێكی رێكخراو یان نیمچه رێكخراوی خه‌ڵكه، به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له گۆڕه‌پان و شه‌قام وشوێنه گشتیه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ده‌ڕۆن، ئامانجی دروست كردنی رایه‌كی یه‌كگرتووی گشتییه بۆ وه‌دیهێنانی مه‌به‌ستێكی دیاری كراو‌و (گردبوونه‌وه‌ی گشتی به مه‌به‌ستی خۆپیشاندان، مانگرتن، په‌ناگیری) له خۆ ده‌گرێت. چواره‌م: لیژنه‌ی رێكخه‌ری خۆپیشاندان: بریتییه له ژماره‌یه‌ك كه له سێ كه‌س كه‌متر و له پێنجیش زیاتر نین، خاوه‌ن شیانی یاسایین و ئه‌ركی به‌ڕێوه بردن و رێكخستنی خۆپیشاندان، ده‌گرنه ئه‌ستۆ. پێنجه‌م: لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار: ئه‌و لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به خواسته‌كانی خۆپیشانده‌ران یان گردبووانه‌وه هه‌یه. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: خۆپیشاندان مافێكی ده‌ستوورییه‌و به‌پێی یاسا پیاده ده‌كرێ. دووه‌م: نابێ به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه پیاده كردنی مافی خۆپیشاندان قه‌ده‌غه بكرێ. سێیه‌م: نابێ مه‌به‌ست له خۆپیشاندان هاندانی گرووپێك دژی گروپێكی دیاری كرا‌و بێت به هۆی(ئاین یان نه‌ته‌وه یان ره‌گه‌ز یان هاندانی گرووپێك دژی گرووپێكی دیكه بێت). مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی خۆپیشاندانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا بوو. 2ـ سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی مافی مۆڵه‌تدانی خۆپیشاندانی هه‌یه، هه‌ر یه‌ك له نێو یه‌كه‌ی كارگێڕیی خۆیدا. دووه‌م: نابێ خۆپیشاندان بكرێت، هه‌تا داوایه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیر یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی نه‌كرێ و ره‌زامه‌ندیی نووسراو به‌ده‌ست نه‌هێندرێت. سێیه‌م: وه‌زیر یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی بۆی هه‌یه داواكاری رێكخستنی خۆپیشاندان ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ساغ بووه‌وه كه زیان به‌سیسته‌م و ئاكاری گشتی ده‌گه‌یه‌نێ و پێ راگه‌یاندنی ره‌ت كردنه‌وه‌كه‌ش به‌نووسین ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌ش دیاری بكرێت. چواره‌م: لیژنه بۆی هه‌یه تانه له بڕیاری ره‌تكردنه‌وه بگرێ له‌لای دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ماوه‌ی(3) رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندن و دادگاش پێویسته له ماوه‌ی(48) كاتژمێر تانه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ش یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه. پێنجه‌م: ده‌رچوونی خه‌ڵك به كۆمه‌ڵ بۆ گۆڕه‌پان و شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له بۆنه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی به‌پێی نه‌ریتی خۆ جێی باو به‌ده‌ر ده‌كرێ له وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ره‌وه. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: داواكاری رێكخستنی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن لیژنه‌وه پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی به(48) كاتژمێر به‌لایه‌نی كه‌م به مه‌رجێك رۆژانی پشووی فه‌رمی ره‌چاو بكرێت. دووه‌م: پێویسته داواكارییه‌كه ناونیشان و ئیمزای ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كاری رێكخستنی خۆپیشاندانه كه بگرێته خۆ مه‌به‌سته‌كه‌شیان له‌و باره‌یه‌وه روون بكرێته‌وه، رێگای رۆیشتنه‌كه‌یان و كات و شوێنی ده‌ستنیشان بكرێت. سێیه‌م: پێویسته خۆپیشاندانه‌كه ئاشتیانه بێ و دوور بێ له كاری تووندوتیژی یا جیاكاری قه‌ده‌غه ده‌كرێ. چواره‌م: له حاڵه‌تی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌وه پێشكه‌ش كراوه دوای تێپه‌ڕبوونی(48) كاتژمێر به‌سه‌ر مێژووی پێشكه‌ش كردنی داواكارییه‌كه، ئه‌مه به‌ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كه داده‌نرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی له هه‌رێمدا نیشته‌جێن و پارتی سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و رێكخستنی دیكه‌ی به پێی یاسا مۆڵه‌ت دراو، ئازادیی رێكخستنی خۆپیشاندانیان هه‌یه، له پاش به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی یان له پاش تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌ی یاسایی، كه له بڕگه‌ی چواره‌م له مادده چواری ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: ده‌بێ ده‌زگاكانی پۆلیس خۆپیشانده‌ران بپارێزن. سێیه‌م: ده‌بێ لایه‌نی په‌یوندیدار داوای خۆپیشانده‌ران دوای خوێندنه‌وه‌ی وه‌ربگرێت، پاشان له‌گه‌ڵ لیژنه‌دا كۆ ببێته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆی له ماوه‌یه‌كی دیاری كراوی گونجاو‌دا. مادده‌ی شه‌شه‌م: نابێ كه‌س له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ناچار بكرێت له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شداری بكات یا نه‌كات. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌یه چه‌ك له لایه‌ن به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌وه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌ڵبگیرێت یان له‌خۆ ببه‌سترێت، با له رووی یاساییشه‌وه مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن یان به‌ستنیان هه‌بێت، ئه‌ویش له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌یه هه‌ر مادده‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی یان ژه‌هراوی یان سووتێنه‌ر له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هه‌ڵبگیرێت یان له‌خۆ ببه‌سترێت. سێیه‌م: ده‌زگاكانی پۆلیس به گوێره‌ی یاسا كار پێ كراوه‌كان، رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق به سه‌رپێچیكاران ده‌گرنه به‌ر. مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر یان سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی، له حاڵه‌تی ده‌رچوونی خۆپیشاندانه‌كه له ئامانجی خۆی یان كاتی دیاری كراوی خۆی، بۆی هه‌یه پاش راوێژ كردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا، خۆپیشاندانه‌كه بڵاوه پێ بكات. دووه‌م: 1ـ ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانی پۆلیس زه‌حمه‌تییان له بڵاوه پێ كردنی خۆپیشانده‌راندا بینی، وێڕای ئه‌وه‌ی داوایان لێ كرا و له سه‌ر ئه‌وه‌ش سوور بوون، بۆی هه‌یه هۆكاری مۆرك مه‌ده‌نی بۆ بڵاوه پێ كردنی خۆپیشانده‌ران به‌كار بهێنێ. 2ـ رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق به دروستكه‌رانی ئاژاوه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا بگیرێته به‌ر. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئاسایش یان سیسته‌می گشتی یان ئادابی گشتی تێك درا، یان زیان به ئه‌وانی دی یان به سامانی گشتی یان تایبه‌تی گه‌یشت، یان خۆپیشاندانه‌كه له ئامانج و مه‌به‌ستی دیاری كراوی ده‌رچوو، سه‌به‌بكاران به‌رپرسایه‌تیی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه به‌و هۆیه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه‌و، رێكاری یاساییشیان به گوێره‌ی یاسا كار پێ كراوه‌كان، ده‌رهه‌ق ده‌گیرێته به‌ر. مادده‌ی ده‌یه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچیی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، سزای به‌ند كردنی به سه‌ردا ده‌سه‌پێت، به ماوه‌یه‌ك كه له مانگ زیاتر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك كه له په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر و له پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزاكه. مادده‌ی یازده‌هه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تێكدا كه ده‌زگاكانی پۆلیس له سنووری ده‌سه‌ڵات ده‌رچوون بۆ به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر له دژی خۆپیشانده‌ران ئه‌وا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان وه‌رده‌گیرێت به پێی یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان. دووه‌م: حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێ به‌دانی قه‌ره‌بوو بۆ زیان لێ كه‌وتووان كه له ئه‌نجامی ده‌رچوونی ده‌زگاكانی پۆلیس له سنووری ئه‌ركی راسپیردراوی خۆیان روویان داوه. ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێك ده‌بێت كه له دادگای تایبه‌تی ده‌رچوو بێ. مادده‌ی دوازده‌هه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌ر هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی مان گرتن و په‌ناگیردا پیاده ده‌بن، له كاتی ده‌رچوونی مانگرتووان یان په‌ناگیران بۆ گۆڕه‌پان و شه‌قامی گشتی بۆ خۆپیشاندان. مادده‌ی سێزده‌هه‌م: نابێ هیچ خۆپیشاندانێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێك بخرێت. مادده‌ی چوارده‌هه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسـایی یان بڕیارێك ناكرێت، كه له‌گه‌ڵ حوكمــه‌كانی ئه‌م یاسـایه‌دا نـاكۆك بێت. مادده‌ی پازده‌هه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی شازده‌هه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان مافێكی ده‌ستوورییه و بۆ مسۆگه‌ر كردنی وه‌دی هێنانی ژیانی دیموكراسی و پاراستنی وه‌رسووڕان به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێز گرتن له ئازادییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و له پێناو مسۆگه‌ر كردنی گوزارشت كردنی جه‌ماوه‌ر له رای خۆی و پیشان دانی خواستی ره‌وای به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و راسته‌وخۆ و دوور له په‌شێوی نانه‌وه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و تایبه‌ت له زه‌ره‌ر و زیان و ره‌چاو كردنی پره‌نسیپ و رێساكانی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به ماف و ئازادییه‌كان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی خۆپیشاندان و مان گرتن و په‌ناگیری نییه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.