به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی هه‌ردوو برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (20)ی رۆژی 28/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق وه‌زاره‌ت: وزاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێم مادده‌ی دووه‌م : ئامانجی وه‌زاره‌ت ره‌نگ رێژكردنی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی گشتییه به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم وكار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش كه به پێی هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌ی به‌ركار له هه‌رێمدا به‌ر پسپۆرایه‌تی ده‌كه‌وێت. ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وپسپۆرایه‌تیانه‌ی خواره‌وه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی ڕێگای گونجاو بۆ لابردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاكیی بازرگانی له ڕێگه‌ی دانانی ستراتیژیه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی هه‌نارده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم هه‌یه كه له ئازاد كردنی بازرگانی ده‌ره‌وه و له رێگای به به‌هێز كردنی توانای كێبركێ له نێوان كه‌رته‌كانی كار‌و به‌رهه‌می نیشتمانیدا رووی داوه. دووه‌م: ڕێگا دانان بۆ زامنكردنی چاودێری مافه‌كانی به‌كاربه‌ر و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ پاراستنی به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا بۆ چاودێری كردنی نرخ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا و، رێكخستن و به‌هێزكردنی ژینگه‌ی كێبڕكێ و نه‌هێشتنی قۆرخكاری و ئیشی تری خراپه‌كاری له بازارگانیدا. سێیه‌م: تۆماركردن و چاودێری كردنی چالاكیی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان و لقه‌كانیشیان و، چاره‌سه‌ركردنی كاروباری بریكارنامه بازرگانیه‌كان و تۆماركردنیان له هه‌رێمدا. چواره‌م: دروست كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆگا و دامه‌زراوه‌كانی تری پێویست به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌كرێدان و به‌كرێگرتنیان. پێنجه‌م: ئاماده‌كردن جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێوستن بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگا و بازاڕی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، و به‌شداری كردن تیایاندا بۆ زانینی په‌ره‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی جیهان. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان، و لێكۆڵینه‌وه له سوودی ئابووری و هونه‌رییان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییانه به مه‌به‌ستی چاودێری كردنیان و ئاڕاسته‌كردنیان، و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی پلانه‌كان له ڕووی چه‌ندی و جۆرییه‌وه و به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی یاسای پێوست بۆ چاودێری و گه‌شه‌پێدانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌وته‌م: كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی و بازرگانی و پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه و هاندان و ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی له‌بار بۆی و تا یاسای وه‌به‌رهێنان بیگریێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و سروشتی وه‌ربگیرێت و بۆ چالاكیی وه‌به‌رهێنان و به‌ردار له هه‌رێمدا بیگۆرێت. هه‌شته‌م: پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامزراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی رێكخراو و هاندانی ئه‌م ده‌زگایانه‌و چاودێری كردنیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی گشتی ناوچه ئازاده‌كانی عێراق له پێناو دروست كردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد له هه‌ڕێم و سه‌رپه‌رشتیكردن و پێشخستن و كاراكردنی رۆڵی و ئاماده‌كردنی یاسای پێویست بۆ وه‌دیهێنانی. نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، بۆ پشتیوانی كردن و هاندانی جوتیاران و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می كشتوكالأ وه‌ك مادده‌ی كه‌ره‌سه له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیداو بۆ به‌ربوومی پیشه‌سازی خۆماڵی كه بۆ به‌كارهێنانی خۆماڵی و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه بگۆڕدرێ. ده‌یه‌م: هاندانی پشتگیری هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی وكاراكردنی رۆڵی بانكه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردنی پڕۆژه بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، به تایبه‌تی پرۆژه بچووك و مامناوه‌ندیه‌كان و، چالاككردنی رۆڵه‌كه‌ی. یازده‌م: ڕێكخستنی میكانیزمی پاراستنی مۆڵكایه‌تی هزری بازرگانی و پیشه‌سازی و پێدانی نیشانه‌ی ناسینه‌وه (العلامات الفارقه) وره‌سم ونموونه‌ی دروستكراوه‌كه و بڕوانامه‌ی داهێنان (براءه الاختراع). دوازده‌م: خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی ڕێككه‌وتنامه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێم له بواری بازرگانی ناوخۆ و ده‌ركیدا و، قوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌لأ سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنولۆجیدا، له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستوری عێراق به هه‌رێمی داوه. سێزده‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له كاتی مۆركردنی رێككه‌وتنامه و گرێبه‌ست كه مۆركی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازیان هه‌یه و به‌هێز كردنی رۆڵی هه‌رێم و پارستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌پێی یاسا و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. چوارده‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای پێوست بۆ به‌شداریكردن له چاككردنی كه‌ش وهه‌وای وه‌به‌رهێنان و ئاسانكردنی خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان و داڕشتنی به‌رنامه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆ و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. پانزده‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی ته‌واوكاری باش به ئامانجی به‌دیهێنانی كاری چاودێریكردنی هونه‌ری له‌سه‌رهاورده و هه‌نارده‌و به‌دواداچوونی جۆری به‌رهه‌می پیشه‌سازی ناوخۆیی كه له‌گه‌لأ مواسه‌فاتی باوه‌ڕپێكراوی جیهانیدا بگونجێ و پیشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری و رێنوێنی له پێناو چاككردنی جۆری به‌رهه‌م و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوونه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت تیایدا. شازده‌م : په‌ره‌پێدان و چاكتركردنی جۆری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات له رێگای وه‌رگرتنی (تبنی) شێوازی نوێ له بواری به‌ڕیوه‌بردن و، سوود وه‌رگرتن له ته‌كنولۆجیای زانیاری له ڕێگای وه‌رگرتنی (تبنی) ته‌كنیكی سیسته‌مه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوبه‌شه‌كانی و هاووڵاتیانیشدا كارا ببێت، وچاككردن و ئاسانكردنی چاره‌كردن و رێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی زانیاری به شێوه‌یه‌ك كه جۆری ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كه باشتر بكات و، ژێنگه‌ی پێوست بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێم فه‌راهه‌م بكات. حه‌ڤده‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی به جۆرێك كه خزمه‌تی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له خزمه‌ت كردنی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی له هه‌رێمدا بكات. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیه‌تی و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و كاروباره‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌بریكارانی وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێت، بسپێرێت. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی: له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی بازرگانییه‌وه تایبه‌تن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پێشه‌سازی: له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌تدا هاوكاری وه‌زیر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به چالاكی پیشه‌سازییه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌و وه‌زیره‌وه به‌نده و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ستهێنابێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێناپه‌ڕێت و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و كاركردنیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتی یه‌كان: ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ: 1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی و كارگێریی. 2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. 5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به دواداچوون. حه‌وته‌م:أ ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن. 3- راوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان/ ئه‌ندامن. 5- وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ركه‌سێكی شاره‌زا كه له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی به گونجاوی بزانێ له‌كاتی پێویستدا بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بانگی بكات به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن به گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت ده‌بێ و لێكۆڵینه‌وه له رێگاكانی سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاری گونجاو بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كۆسپانه‌ی كه ره‌نگه رووبه‌رووی ببنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كار‌و پابه‌ندییه‌كانیان كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه به‌گونجاوی ده‌زانێ و، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێ. حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به پێڕه‌و ئه‌رك و پسپۆرایه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێ . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ . سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێی پێوستی كاره‌كانی له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكی بدات یان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت . دووه‌م : یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ژماره (11)ی ساڵی (2006) و یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی ژماره (13)ی ساڵی (2006) هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م: ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵوه‌شاوه بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه. مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان ) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی له‌به‌ر تازه دروستبوونی وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان دوای لێكدانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و له پێناو ده‌سنیشان كردنی پێكهاته و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی سیاسه‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌دی بهێنی، به پێویست زانرا یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربكرێ كه ئه‌وانه‌ی له پێشه‌وه هاتووه به‌دی بهێنێت، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.