بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان
بهناوی گهلهوه
پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق
پاڵپشت به حوكمی بڕگهی (1)ی ماددهی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ههمواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و لهسهر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پهرلهمانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (3)ی ڕۆژی 7/9/2021 ئەم یاسایهی پهسهند كرد:
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2021
یاساى هەموارى یەکەمى یاساى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى
هەرێمى کوردستان ــ عێراق ژمارە (10)ى ساڵى 2010
ماددهی (1)
دەقى بڕگەى (یازدەم) لە ماددەى (سێیەم) ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:
یازدەم: ڕێکخستنى تۆمارنامەى بازرگانى و تۆمارکردنى ناو و هێماى بازرگانى و وێنە و دییزانى پێشەسازى و داهێناننامە.
ماددهی (2)
حوکمەکانى ناوە بازرگانییەکان و تۆمارنامەى بازرگانى، بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەردەچێت.
ماددهی (3)
پێویستە لەسەر ئەنجوومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن
ماددهی (4)
کار بە دەقى هیچ یاسا و بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.
ماددهی (5)
ئەم یاسایە لە ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت.
د. رێواز فایق حسێن
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق
هۆیهكانی دهرچواندن
بە مەبەستى پێدانى دەسەڵاتى تۆمارکردنى ناوە بازرگانییەکان و ڕێکخستنى تۆمارنامەى بازرگانى بە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازی لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، ئەم یاسایە دەرچووێندرا.