به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 13/4/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2015
یاسای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان- عێراق بۆ ڕاپرسی
مادده‌ی (1):
مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه:
یه‌كه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: پڕۆژه: پڕۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان ـ عێراق.
سێیه‌م: لیژنه: لیژنه‌ییه‌كی تایبه‌تمه‌نده كار ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنه‌وه و هێنانه كایه‌ی سازان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان ـ عێراق به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێت.
مادده‌ی (2):
یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێ كه ده‌كرێت ئه‌ندامی په‌رله‌مان بن، یان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌مه‌رجێك پسپۆڕ یان خاوه‌ن ئه‌زموون بن و، رێژه‌ی ژنان و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له خۆبگرێت.
دووه‌م: لیژنه‌كه له (21) بیست و یه‌ك ئه‌ندام زیاتر نه‌بێـت.
سێیه‌م: پێویسته لیژنه‌كه له ماوه‌یه‌كدا كه له (30) سی رۆژ زیاتر نه‌بێت له رێكه‌وتی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه پێك بهێنرێت.
چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه به سازان ده‌بێت.
مادده‌ی (3):
یه‌كه‌م: لیژنه له ماوه‌یه‌كدا كه له (90) نه‌وه‌د رۆژ زیاتر نه‌بێـت له رێكه‌وتی پێكهێنانیه‌وه، كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لیژنه‌كه كاره‌كانی ته‌واو نه‌كرد په‌رله‌مان بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست ماوه‌كه‌ی بۆ درێژ بكاته‌وه.
مادده‌ی (4):
پڕۆژه‌ی ئاماده‌كراو به هه‌ردوو زمانی (كوردی و عه‌ره‌بی) پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
مادده‌ی (5):
كۆی پڕۆژه‌كه به ڕه‌زامه‌ندی لانی كه‌م (2/3)ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سند ده‌كرێت.
مادده‌ی (6):
به مه‌به‌ستی ئاگایی هاوڵاتیان، پڕۆژه‌ی ده‌ستوری په‌سندكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به زمانه‌كانی په‌یره‌وكراو (كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی، سریانی و ئه‌رمه‌نی) چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی (7):
یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌یه‌كدا كه له (30) سی رۆژ تێپه‌ر نه‌بێت رۆژێك بۆ ڕاپرسی گشتی دیاری ده‌كه‌ن.
دووه‌م: ڕاپرسی به ڕا ده‌ربڕین ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه:
(ئایا ره‌زامه‌ندیت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان ـ عێراق؟)، وه‌ڵام به (به‌ڵێ) یان (نه‌خێر) ده‌بێت.
سێیه‌م: پڕۆژه‌كه به ده‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران به په‌سندكراو داده‌نرێت.
مادده‌ی (8):
ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ده‌نگده‌ر له ده‌نگدانی گشتیی‌دا پێویستن به‌پێی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو پێویسته له‌و كه‌سه‌دا هه‌بێت كه به‌شداری ڕاپرسی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌كات.
مادده‌ی (9):
له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی (10):
یه‌كه‌م: یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2008 هه‌مواركراو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
دووه‌م: بڕیاری ژماره (8)ی ساڵی 2009 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
سێیه‌م: كار به هیچ یاسا و بڕیارێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی (11):
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
یوسف محمد صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
له‌پێناو هێنانه كایه‌ی سازان و، دانانی میكانیزمی پێویست بۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستور و په‌سه‌ندكردنی له ڕاپرسیه‌كی سه‌رتاسه‌ریدا ئه‌م یاسایه دانرا.