به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل په‌رله‌مانــی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران. په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (20)ی رۆژی 22/6/2009دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه و ئامانجه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه. یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له كوردستان دا. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان: ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان. چواره‌م: بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن: هه‌موو ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كه ژماره‌یه‌ك كورسیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ ته‌رخان كراوه. پێنجه‌م: مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن: ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌سته له ناو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان تێیدا ده‌ست نیشانی ده‌كات. مادده‌ی دووه‌م: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌په‌رشتی هه‌موو قۆناغ و ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان له هه‌رێم دا ده‌كات تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌كه داده‌مه‌زرێت. به‌شی دووه‌م مافی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه ده‌نگده‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی. یه‌كه‌م: به ره‌گه‌زنامه عیراقی بێت. دووه‌م: شیاوی ته‌واوی هه‌بێت. سێیه‌م: هه‌ژده ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت. چواره‌م: ناوی له تۆماری ده‌نگده‌ره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی لێده‌كرێ تۆماركرابێت، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردن مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی خۆی له ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه و راسته‌وخۆ و به نهێنی و به تاكه‌كه‌سی به‌كار ده‌هێنێ. سێیه‌م: ده‌نگدان له ڕێگه‌ی بریكاره‌وه نابێت. چواره‌م: ده‌نگده‌ر یه‌ك ده‌نگی هه‌یه له یه‌ك هه‌ڵبژاردن دا و نابێت زیاتر له جارێك ده‌نگ بدات. به‌شی سێیه‌م مافی خۆ پاڵاوتن مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌پاڵێوێت ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی. 1- ده‌بێت عیراقی بێت و شیاویی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ له كاتی خۆ پاڵاوتنی دا. 2- ده‌بێت پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاكان به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ و پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی ناحیه‌كانیش بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ. 3- ده‌بێت ژیاننامه و ناوبانگ و ڕه‌وشتی باش بن و به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت. 4- ده‌بێ له ڕۆڵه‌كانی یه‌كه كارگێریه‌كه بێت به پێی تۆماری باری شارستانی یان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لێی نیشته‌جێ بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌مه‌رجێ نیشته‌جێ بوونه‌كه‌شی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی نه‌بێت. 5- نابێت له‌كاتی خۆپاڵاوتنیدا له كه‌سه‌كانی هێزی چه‌كدار یان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت. 6- نابێت به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا كردبێت كه ڕژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابێت یا جێبه‌جێی كردبێت. دووه‌م: پاڵێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه په‌سند ده‌كرێن. مادده‌ی شه‌شه‌م: سیسته‌می لیستی داخراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان پیاده ده‌كرێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ژماره‌ی پاڵێوراوانی لیستێك له سێ كه‌متر بێت و له ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ش زیاتر نه‌بێ كه بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكراوه. دووه‌م: لیستی پاڵێوراوه‌كان به‌جۆرێك رێك ده‌خرێ كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له 30% ئه‌ندامان كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دابه‌شكردنی كورسیه ته‌رخانكراوه‌كان بۆبازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی ڕیژه‌ییه‌وه ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی كه لیستێك ده‌یانباته‌وه به‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كان دا دابه‌ش ده‌كرێ به‌گوێره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی تیایدا هاتووه و نابێت هیچ كیانێك كورسی ته‌رخان كرا‌و بۆ پاڵێوراوی سه‌ركه‌توو له‌هه‌ر كاتێك دا بێت بكێشێته‌وه. مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ژماره‌ی ده‌نگه ڕاسته‌كان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن كه بۆ ئه‌و بازنه‌یه ته‌رخانكراون بۆ چنگ كه‌وتنی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن. دووه‌م: ده‌نگه راسته‌كانی كه لیسته‌كه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن چنگی كه‌وتوون كۆ ده‌كرێنه‌وه‌و دابه‌شی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه بۆ ئه‌و لیسته ته‌رخانكراوه. سێیه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی ده‌مێننه‌وه به پێی مایه‌وه‌ی به‌هێزتر دابه‌ش ده‌كرێن به ڕێژه‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی كه چنگی كه‌وتوون. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له ده‌ستدا ئه‌وا پاڵێوراوی دوای ئه‌و له لیسته‌كه به پێی ئه‌و زنجیره‌ی تێدا هاتووه جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لیسته ناهاوپه‌یمانه‌كانه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و له‌ناو لیستی هاوپه‌یماندا بوو، ئه‌وا پالێوراوی دوای ئه‌و له‌هه‌مان كیانی سیاسی هاوپه‌یمان له‌ناو لیستی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یماندا جێی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه تایبه‌ت به لیستێك بوو و پاڵێوراوی نه‌مابوو، ئه‌وا ئه‌و كورسیه بۆ پاڵێوراوێكی تر له كیانێكی سیاسی دیكه ته‌رخان ده‌كرێ كه راده‌ی نزمی له ده‌نگه‌كانی پێویست بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كورسی به‌ده‌ست هێنابێ و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش كورسیه‌كه‌ی به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه و تایبه‌ت بوو به ئافره‌ت، مه‌رج نییه ئافره‌تێكی تر جێی بگرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌مه كاربكاته سه‌ر رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت. به‌شی چواره‌م بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی یازده‌م: هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی هه‌ڵبژاردنی خۆی به خۆی له‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا پیاده ده‌كات كه ناوی له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه. مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر پارێزگایه‌ك به پێی سنووری كارگێڕیی فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا. دووه‌م: هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك به پێی سنووری كارگێریی، فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كاندا. به‌شی پێنجه‌م ریكلامی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی سێزده‌م: رێكلامی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو ره‌سمێك ده‌بووردرێ. مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه نابێ ریكلامی هه‌ڵبژاردنی و هه‌ڵواسی جاڕنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێ به درێژیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رێ به ریكلامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر راگه‌یاندنێك یا به‌رنامه‌یه‌ك یان وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كیانه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دا هه‌ڵواسراوی ریكلامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرن ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و رێنماییانه ده‌بێت كه‌ده‌سته ده‌ری ده‌چوێنێ. مادده‌ی پازده‌م: به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌لارانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو شوێنه‌كانی كار‌و وفرمان بۆ كاركردنی حیزبی و ریكلامی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێ. مادده‌ی شازده‌م: نابێ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانبه‌ریه‌تییان یاخود ده‌رامه‌تی هه‌رێم یان هۆیه‌كانی یاخود ده‌زگاكانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان بۆ هه‌ر پاڵێوراوێك به‌كاربێنن، به ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌ربازیشه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ریكلامی هه‌ڵبژاردن یان كارتێكردن له ده‌نگده‌ره‌كان. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ پاڵێوراوێك له رۆژی ده‌نگداندا به‌رنامه‌ی كاریاخود بڵاوكراوه یان پلیت یان غه‌یری ئه‌مانه له به‌ڵگه‌نامه به‌خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه. دووه‌م: نابێ هیچ كارمه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یاخود ئه‌ندامانی ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان، له رۆژی ده‌نگدان دا به‌رنامه‌ی كار به خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه. سێیه‌م: نابێ جاڕنامه یان دابه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی كار یان بڵاوكراوه یان پلیت به‌ناوی پاڵێوراوێك بڵاوبكرێته‌وه كه له‌كه‌شفی پاڵێوراوه‌كان تۆمار نه‌كرابێ. مادده‌ی هه‌ژده‌م: پاڵێوراوان له‌هه‌ر رێكلامێكی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێن كه ده‌نگده‌ر هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ یان فێڵی لێ شێوازی برینداركردن یان ناوزڕاندن له رێكلامی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنێ. مادده‌ی نۆزده‌م: خه‌رج كردنی پاره بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن له‌ماڵی گشتی یان له بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان یان ماڵی وه‌قف یان ماڵی پشتگیریی ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه‌یه. مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆ یان ترساندن یان به‌كافردانان یاخود به‌خائین دانان یان پیشاندانی شتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن یان پێدانی ده‌سكه‌وتی ماددی یان مه‌عنه‌وی یان به‌ڵێن پێدان له‌لایه‌ن هه‌ر حزب یان كۆمه‌ڵ یان ڕێكخستن یان كیان یان كه‌سه‌كان، یان هه‌ر لایه‌نێكی تر قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دووه‌م: هه‌ر حزبێك یان كیانێكی سیاسی كه میلیشیای چه‌كداری هه‌بێت، له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێبه‌ش ده‌كرێت. سێیه‌م: هه‌ر كیانێكی سیاسی بێبه‌ش ده‌كرێت له‌به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و حسێب كردنی ده‌نگه‌كان له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر به‌هێز یان به‌هه‌ڕه‌شه ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان له‌دژی غه‌یری خۆی دابخات. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ریكلامی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیه‌وه پێش چل‌و هه‌شت كاتژمێر له‌واده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌نگدان قه‌ده‌غه ده‌كرێ. به‌شی شه‌شه‌م تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌ر كه‌سێكی به‌یاننامه‌یه‌ك یان وێنه یاخود بڵاوكراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه هه‌ڵواسێت بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند بكرێت، كه‌له‌مانگێك زیاتر نه‌بێت. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمی مادده‌كانی (15ـ 16ـ 17ـ 18ـ 19ـ 21) ی ئه‌م یاسایه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌شه‌ش مانگیش زیاتر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه‌له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ. مادده‌ی بیست و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه (100،000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست ناوێك یان ناوه‌كان یان سیفه‌تی قه‌ڵب له خشته‌ی ده‌نگده‌ره‌كان دابنێت یاخود به‌ئه‌نقه‌ست ناوێك به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دابنێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ناوی خۆی یان ناوی غه‌یری خۆی به‌بێ بوونی مه‌رجی پێویستی یاسایی تۆمار كرد و ده‌ركه‌وت كه به‌مه ده‌زانێ و هه‌ر كه‌سێكیش ناوێكی تری دانه‌نا یاخود لایبدات. سێیه‌م: له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی خۆی دا‌و ده‌شیزانی ناوی له تۆماری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌نایاسایی نووسراوه، یاخود مه‌رجه یاساییه پێویسته‌كانی له‌به‌كارهێنانی مافی خۆی له هه‌ڵبژاردندا له‌ده‌ست داوه. چواره‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌نگی به‌ناوی غه‌یری خۆی دا. پێنجه‌م: نهێنی ده‌نگدانی ده‌نگده‌رێكی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی بڵاو كرده‌وه. شه‌شه‌م: مافی خۆی له هه‌ڵبژاردنێك بۆ زیاتر له جارێك به‌كارهێنا. حه‌وته‌م: ویستی ده‌نگده‌ری نه‌خوێنده‌واری گۆڕی و ناوێكی نووسی یان ئیشاره‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌مزه دانا كه‌مه‌به‌ستی ده‌نگده‌ر نییه یاخود كۆسپی خسته پێش هه‌ر ده‌نگه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنێ. هه‌شته‌م: خۆی له‌زیاتر له‌بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا یان لیستێكی هه‌ڵبژاردندا پاڵاوت. نۆیه‌م: له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا گزی (ته‌زویر)ی كرد. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: هه‌ركه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه‌له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان، یان بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كانیان بكات كه له‌شوێنی تایبه‌یدا هه‌ڵواسراون. دووه‌م: خۆ كێشانه‌وه‌ی پاڵێوراوێك یان زیاتری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند و ده‌شیزانی ئه‌و كاره ڕاست نیه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن بێ له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كان یاخود گۆڕینی ده‌نگه‌كانی پاڵێوراو بۆ خۆی. سێیه‌م: ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر هۆیه‌كانی ریكلامی هه‌ڵبژاردنی كه‌به‌پێی یاسا ڕێیان پێدراوه به هه‌ر هۆیه‌ك جا به كوژاندنه‌وه یان دڕاندن یان غه‌یری ئه‌مانه بێ یاخود هه‌ر ره‌فتارێكی له‌م جۆره بێت. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی كرد: یه‌كه‌م: هێز یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنا بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگده‌ر له‌به‌كار هێنانی مافی خۆی یان وای لێ بكات به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یان رێگه له‌ده‌نگدانی بگرێ. دووه‌م: گه‌ر شتێكیدا یان خستیه‌ڕوو یان به‌ڵێنی دا سوودێك به ده‌نگده‌ر یان غه‌یری ئه‌و بدات تاكو به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یاخود وا بكات ده‌نگ نه‌دات. سێیه‌م: گه‌ر رازبوو یاخود داوای سوودێكی كرد بۆ خۆی یان غه‌یری خۆی له‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تێكی گشتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێ سپێردراوه. چواره‌م: گه‌ر هه‌واڵی ناڕاستی له نێو ده‌نگده‌ره‌كاندا له‌باره‌ی ڕه‌وشتی یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان یان له‌باره‌ی ناوبانگییه‌وه به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن له ڕای ده‌نگده‌ره‌كان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا بڵاوكرده‌وه یا په‌خش كرد. پێنجه‌م: به‌چه‌كه‌وه یان به‌ئامێرێكی برینداركه‌ر چووه ناو ئه‌و باره‌گایه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان كراوه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. شه‌شه‌م: جنێوی دا یان تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ست یان ده‌ست درێژی كرده سه‌ر لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود یه‌كێك له ئه‌ندامانی له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. حه‌وته‌م: تێكدانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان یاخود خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌شته‌م: به‌كارهێنانی دروشمه‌كانی ئایینی یان شوێنه‌كانی خواپه‌رستن بۆ مه‌به‌ستی كاری حزبی یاخود ریكلامی هه‌ڵبژاردن. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له100،000 سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له 500،000 پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان یان كاغه‌زه‌كانی ده‌نگدان یان تۆماری ده‌نگده‌راندا گرت یان شاردییه‌وه یان له‌ناوی برد یان تێكیدان یان دزینی. دووه‌م: له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هێز یاخود هه‌ڕه‌شه‌وه پابه‌ندی ئازادی هه‌ڵبژاردن یان سیسته‌مه‌كه‌ی نه‌بوو. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌ستدانه تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه به سزای تاوانی ته‌واو داده‌نرێ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بنه‌ما گشتیه‌كان. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: له بارێكدا كه به‌شداریی كردنی كیانی سیاسی له هه‌ستان به هه‌ر تاوانێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ده‌قی له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئیسپات بوو، ئه‌وا غه‌رامه‌یه‌كی لێ وه‌رده‌گیری كه 50000000 په‌نجا ملیۆن دیناره. دووه‌م: كیانی سیاسی بێ به‌ش ده‌كرێ له‌و ده‌نگانه‌ی كه به ده‌ستی هێناوه له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه له بارێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دا كه ده‌قی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م)ی مادده‌ی(26) و مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (20)ی ئه‌م یاسایه‌دا كرد، ئه‌وا به‌ند ده‌كرێت و به غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه‌له (10،000،000) ده ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (25000،000) بیست و پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت. به‌شی حه‌وته‌م حوكمه گشتی و كۆتاییه‌كان مادده‌ی سی: یه‌كه‌م: كه‌سه‌كان و كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كان له‌ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی ده‌سته بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سێ رۆژ له‌مێژووی ده‌رچوونییه‌وه تانووتی بده‌ن. دووه‌م: ده‌سته سه‌یری ئه‌م ناكۆكییانه و ره‌خنانه ده‌كات له‌ماوه‌ی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردندا روویان داوه. سێیه‌م: ده‌سته‌یه‌ك له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق كه له‌سێ دادوه‌ری نا موته‌فه‌ریغ پێكدی سه‌یری ئه‌و تانووتانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سته یان كه‌سه‌كان یان كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كانه‌وه له ئه‌نجامی بریاری ده‌سته‌وه بۆیان هاتووه و بریاره‌كانیشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازێك له ده‌سته‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێت له رێگه‌ی هۆیه جیاجیاكانی راگه‌یاندنه‌وه به‌ر له‌واده‌ی ئه‌نجامدانی به (60) شه‌ست رۆژ راده‌گه‌یه‌نرێ. دووه‌م: ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له یه‌ك رۆژدا ده‌بێت. سێیه‌م: له بارێكدا كه نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێن، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباریان تاكو ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌رده‌وام ده‌بن. مادده‌ی سی و دووه‌م: پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)و سوپا‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و به‌ندیخانه‌كان و ئه‌وانه‌ی لێیان دابه‌زیوون، له مه‌ڵبه‌ندی ده‌نگدانی تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ كه ده‌سته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست نیشانیان ده‌كات، به مه‌رجێك پێش چل و هه‌شت كاتژمێر له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه جێ به‌جێ بكرێت. مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك دوو كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. دووه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. سێیه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. چواره‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوو كورسی بۆ كلدان سریان ئاشووری و سێ كورسی بۆ توركمان ته‌رخان ده‌كرێت و پالێوراوانی پێكهاته‌كانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. پێنجه‌م: ده‌نگده‌رانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پالێوراوانی پێكهاتی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سی و چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێـت. عدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی رێبازی دیموكراتی له هه‌رێمی كوردستان وچه‌سپاندنی یه‌كێك له گرنگترین بنچینه‌كانی كه ئه‌ویش ده‌ستاوده‌ست كردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و به مه‌به‌ستی رێگه گرتن له خه‌ست كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، له رێگه‌ی دابه‌ش كردنیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی نامه‌ركه‌زی كارگێڕیی، تاكو هاووڵاتی بتوانێ ئازادی خۆی و مافه‌كانی پیاده بكات و له پێناوی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، بۆ فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی ئازادانه‌ی شكۆمه‌ندانه بۆی له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ئازاد‌و پاك و دادپه‌روه‌رییه‌كان بۆ هه‌موو پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.