به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (33)ی رۆژی 19/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2013
یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی
ژماره (4)ی ساڵی 2009ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
راگرتنی پیاده‌كردنی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (4)ی ساڵی 2009، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌ڵبژاردنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی (دوازده‌م)ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2011، هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: پۆلیسی خۆجێیه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ كاری پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
دووه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوه‌خۆو چه‌كداران بۆیان نیه بچنه نێو بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی لێژنه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی ده‌رچوواندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆیه پێویستكاره‌كان
بۆ ئاسانكردنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له كاتی خۆیدا به شێوه‌یه‌كی دروست، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.