به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) و(5)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردسـتان – عێراق له دانیشــتنی ئاســایی ژماره ( 8)ی ڕۆژی 20/ 4/2009 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:- یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ـ به شی یه‌كه‌م ـ پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه. یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق. سێیه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. چواره‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم. پێنجه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم. شه‌شه‌م: پاریزگا : یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕییه له‌ناو سنووره جوگرافییه‌كه‌یدا و له قه‌زاو ناحیه‌و گوند پێكدێ. حه‌وته‌م: یه‌كه‌ی كارگیری: پارێزگا، قه‌زا، ناحیه. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگیڕیی : پارێزگار، قایمقام، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه. نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی : ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا، ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه. یازده‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان : ئه‌نجومه‌نه‌كانی یه‌كه كارگێڕیی یه‌كان. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان و سه‌رۆكه‌كانیان و ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ پته‌وكردنی پرنسیپی ناسه‌نته‌ری له دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان و چاككردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی مافه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌ره‌پێدانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان له هه‌رێمدا. مادده‌ی سێیه‌م: هه‌رێم له رووی كارگێڕییه‌وه دابه‌ش ده‌كرێ بۆ پارێزگاكان و پارێزگاكانیش بۆ قه‌زا و ناحیه و هه‌ریه‌ك له یه‌كه كارگێڕییه‌كان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و زیمه‌تی دارایی سه‌ربه‌خۆی له‌ناو بودجه‌ی پارێزگادا ده‌بێ. به‌شی دووه‌م یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆوه پێك ده‌هێزێ و له (25) ئه‌ندام پێكدی و بۆ هه‌ر (200000) دووسه‌د هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی زیاد ده‌بن له (500000) پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌ندامێكی ده‌خرێته سه‌ر به‌پێی نوێترین سه‌ر ژمێری باوه‌ڕ پێكراو، به‌مه‌رجێك لیستی پالێوراوه‌كان به شێوه‌یه‌ك بێت كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له (30%)ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سته‌ڵاتی چاودێرییه له ناو سنووری كارگیریی پارێزگادا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار‌و پێڕه‌و و رێنماییه‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگیری و دارایی له‌ناو سنووری پارێزگادا ده‌ربچوێنێ، تاكو بتوانێ سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌بردنی كاروباری پاریزگا به پێی پرنسیپی نا سه‌نته‌ری به‌ریوه‌بردنی كارگێری بكات به جۆرێكی وا كه ناكۆك نه‌بێ له‌گه‌لأ ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمدا مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وجێگره‌كه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌ندا كه پارێزگار بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌بارێكدا كه بانگه‌واز بۆ دانیشتنه‌كه نه‌كرا ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه له خۆیه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه له كاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شازده‌م له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ. دووه‌م: 1- له سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان جێگره‌كه‌ی له سه‌رداوای سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی و به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی به لادراو داده‌نرێت هه‌ر كاتێ مه‌رجێكی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات یان یه‌كێ له‌م هۆیانه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌وه: أ- ده‌ست پیسیی یان خراپ به‌كارهێنانی پایه‌ی فرمانه‌كه‌ی. ب ـ بوون به هۆی به فیڕۆ دانی دارایی گشتی. ج ـ خه‌مساردی یان كه‌مته‌ر خه‌می نواندن به ئه‌نقه‌ست له جێبه‌جی كردنی ئه‌ركه‌كه‌ی. 2- سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاری لادانیان بده‌ن له لای دادگای كارگێریی تایبه‌ت له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه به پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی (14)ی ساڵی 2008دا. سێیه‌م: 1- هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌و په‌ڕی (30) سی رۆژ له مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتنیه‌وه. 2- ئه‌گه‌ر هیچ كامێك له پالێوراوه‌كان زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به ده‌س نه‌هێنا ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌نگدانی دووه‌مدا بباته‌وه ئه‌و به ده‌رچوو داده‌نرێت . چواره‌م: 1- لێپچینه‌وه كردن له‌گه‌لأ پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌بێ و له كاتی قه‌ناعه‌ت نه‌هاتنی زۆرینه‌ی ساده به وه‌ڵامه‌كانی لێپچینه‌وه له‌گه‌لأ كراودا، ئه‌وا داوای لادانیان( الاقاله ) له دانیشتنێكی دووه‌مدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی به لادراو داده‌نرێن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌نی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی و، داواكاریی لادانه‌كه یان راسپاردنی، ده‌بێ پشت به یه‌كێك له‌و هۆیانه ببه‌ستێ كه له بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. 2- پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندیه‌وه تانووت له بڕیاری له‌سه‌ر كار لادانیان له دادگای كارگێڕی تایبه‌تمه‌ند بده‌ن. پێنجه‌م: 1- ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆماركردنی له پروژه‌ی بودجه‌ی پارێزگادا. 2- په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا كه‌له‌لایان پارێزگاره‌وه‌و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ره‌وانه‌ی كراوه، به‌و مه‌رجه‌ی پێوه‌ره یاسایی و سیسته‌میه‌كان له دابه‌شككردنی ته‌رخانكراوه‌كان بۆ سه‌نته‌ری پاریزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان ره‌چاو بكرێن و پاشان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رز بكرێته‌وه. شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان و دانانی پلانی ستراتیژی بۆ گه‌شه پێدانی به جۆریك كه له‌گه‌لأ گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی و هه‌رێمدا بگونجێ. حه‌وته‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی مانگێك له مێژووی یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه. هه‌شته‌م: ده‌رچوواندنی بڕیار و پێڕه‌و و رێنماییه‌كان و پێشكه‌ش كردنی راسپارده‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێریی و دارایی و چاككردنی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان له پارێزگا دا. نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه یاسا تایبه‌تیه‌كان به په‌ره‌پێدانی پارێزگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه. ده‌یه‌م: ده‌ستنیشان كردنی پێشینیه‌كانی(اولویات) پارێزگا له پرۆژه‌كان و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی له ناو بودجه‌ی ساڵانه‌دا هاتبێت بۆ وه‌زاره‌تێك هه‌مواربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیدا به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی به مه‌رجێك ئه‌و هه‌مواركردنه نه‌بێته مایه‌ی زیادبوونی ڕاده‌ی خه‌رج كردنی باسكرا‌و له پلانه‌كان و هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجه‌ی كه له‌گه‌لأ كارایی جێبه‌جی كردنی ئامانجه نیشتمانیه‌كان له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێ و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تر به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌موار بكا یاخود رایبگرێ. یازده‌م: چاودێری كردنی گشت چالاكییه‌كی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كردنی خۆجێیه‌تی بۆ زامن كردنی باش جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی بێجگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم(پێشمه‌رگه) زانكۆ و كۆلێجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندیی فیدرالییان هه‌یه له پارێزگاكه‌دا. دوازده‌م: 1- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج پاڵێوراو كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی هه‌ردوو جێگری پارێزگا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی دوانیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ. 2- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج كه‌س كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگادا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی یه‌كێكیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ. 3- پێشنیاركردنی له‌سه‌ركار لادانی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای پارێزگار یان 1\5 پێنجیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی له رێگای وه‌زیری پسپۆره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش مافی لادانی هه‌یه به به پشت به‌ستن به بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه. سێزده‌م: ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێشنیازی به‌جێ گه‌یاندنی گۆڕانكاریی كارگێڕیی له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان به‌لێكدانیان و له نوێ دانان وگۆڕینی ناو و سه‌نته‌ره‌كانیان و ئه‌وه‌ی لێیان ده‌كه‌وێته‌وه له پێكهاته‌ی كارگێڕی له چوار چێوه‌ی سنووری پارێزگا و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگار یاخود سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ. چوارده‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی و كاتی له نێوان ئه‌ندامانی بۆ چاودیری كردنی ده‌زگا یان چالاكی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كار له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و بۆی هه‌یه پشت به شاره‌زا و راوێژ كاران ببه‌ستێ. پازده‌م : هه‌ڵبژاردنی دروشمێك بۆ پارێزگا كه له كه‌له‌پووری مێژوویی و شارستانیه‌كه‌یه‌وه وه‌رگیرا بێ. شازده‌م: پێشنیاز كردنی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیان پێكه‌وتووان له حاڵه‌تی روودانی كاره‌سات و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكا له سنووری پارێزگادا یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن. حه‌ڤده‌م: ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی، هه‌موو بڕیار و پێڕه‌وو رێنمایی و ئه‌و فه‌رمان و چالاكییانه‌ی تێدا بلاوبكرێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌كات تاكو هاووڵاتییان ئاگاداربن لێیان. مادده‌ی حه‌وته‌م: پارێزگار به له‌سه‌ر كار لادراو داده‌ندرێ له‌كاتی له ده‌ستدانی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی دوای ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌م باره‌یه‌وه و پارێزگار بۆی هه‌یه له به‌رده‌م دادگای كاڕگێری تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی پێیراگه یاندینه‌ه‌وه تانه له بڕیاره‌كه بدات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌و خۆی گشتییه‌وه داده‌مه‌زرێ و پێكدی له (7) حه‌وت ئه‌ندام بۆ ئه‌و قه‌زایه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی له (50)هه‌زار كه‌س كه‌متره و بۆ هه‌ر (50) په‌نجا هه‌زار كه‌سی زیاد له راده‌ی ناوبراو ئه‌ندامێكیان دێته سه‌ر به مه‌رجێك لیستی پاڵێوراوان به‌جۆرێك رێك بخرێ كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌ندا له (30%)ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌مترنه‌بێ. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی قایمقام له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌به‌سترێ و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ و له بارێكدا كه پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی پێویست ده‌رنه‌چوو، دووباره هه‌ڵبژاردن له نێوانی ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌دا ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگیان وه‌رگرتووه وكامه‌ی زیاتر ده‌نگی وه‌رگرت ئه‌و ده‌رده‌چێ. دووه‌م: له بارێكدا كه ئه‌نجومه‌ن بانگهێشت نه‌كرا بۆ كۆبوونه‌وه ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن له خۆیه‌وه له سه‌عات دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دوایی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام كۆده‌بێته‌وه. سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی قایمقام له نێوان ئه‌ندامانی و به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر هیچ پالێوراوێك زۆرینه‌ی پێویستیان نه‌هێنا، ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان وه‌رگرتووه و ئه‌و كه‌سه به براوه داده‌نرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێ. چواره‌م: له كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجییه‌تی یان قایمقام به زۆرینه‌ی 2\3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ له حاڵه‌تێك دا كه یه‌ك له‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئیسپات بوو كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م/دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی یه‌كه‌ی كارگیریی قه‌زا و ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پلانه‌كانی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌خۆی و ناردنی بۆ پارێزگار. شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌رێوه‌بردنی قه‌زا و چاودێری كردنی ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانی و رێكخستنی كاره كارگێڕییه‌كان. حه‌وته‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له قه‌زادا. هه‌شته‌م: ده‌ربڕینی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی و راوێژ له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ناحیه‌كان به جۆرێك كه هاوسه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌دی بێنن. نۆیه‌م: په‌سندكردنی دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له قه‌زادا به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم دا. ده‌یه‌م: چاودێری كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكیه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیه‌كان له سنووری قه‌زا و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه. یازده‌م: چاودێریكردنی رێكخستنی به‌كارهێنانی زه‌وی گشتی له ناو رووبه‌ری جوگرافی قه‌زا و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كشتوكالأ و ئاودێری و دارستان و سامانی ئاژه‌ڵی تێیدا. دوازده‌م: هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیده‌دات به‌مه‌رجێك له‌گه‌لأ یاسایه كارپێكراوه‌كاندا ناكۆك نه‌بێ. سێزده‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. مادده‌ی ده‌یه‌م: له بارێكدا كه ناكۆكی كه‌وته نێوان بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی پارێزگا، ئه‌وا ئه‌وله‌وییه‌ت ده‌درێته ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌رگیراوه په‌یوه‌ندیداربێ به هه‌موو پارێزگاكه‌وه. سێیه‌م ـ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مادده‌ی یازده‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی گشتییه‌وه داده‌مه‌زرێ و له (5) ئه‌ندام بۆ ئه‌و ناحییه‌یه پێكدێ كه ژماره‌ی دانیشتوانی له بیست وپێنج هه‌زار كه‌س كه‌متر بێ و بۆ هه‌ر (25000) هه‌زاركه‌سیش كه له‌ڕاده‌ی دیاری كرا‌و زێتر بێ ئه‌ندامێكی بۆ زیاد ده‌كرێ. به‌مه‌رجێ لیستی پاڵێوراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخرێ كه رێژه‌ی به‌شداری كردنی ئافره‌تان له ئه‌نجومه‌نه‌كه مسۆگه‌ر بكات كه له (30%) ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی دوازده‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له یه‌كه‌م دانیشتنی كه ده‌یبه‌ستێ له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێ و دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌به‌سترێ. و ئه‌گه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی پێویست سه‌رنه‌كه‌وت، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ئه‌و دوو پالێوراوه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه كه زۆرترین ده‌نگیان هێناوه و ئه‌وه ده‌یباته‌وه كه زۆرینه‌ی به‌ده‌ست دێنێ. دووه‌م: له حاڵه‌تی بانگهێشت نه‌كردنی ئه‌نجومه‌ن بۆ دانیشتن، ئه‌نجومه‌ن له‌خۆیه‌وه له‌كاتژمێر دوانزده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی پاشتر داده‌نیشێ و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه له نێوان ئه‌ندامانی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێ و ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌پاڵێوراوه‌كان زۆرینه‌ی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، كێبڕكێ له‌نێوان ئه‌و دووه‌دا ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه و، ئه‌وه‌ش ده‌یباته‌وه كه‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێ. چواره‌م: له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێییه‌تی یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 2/3 ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌كاتی هاتنه‌دی یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له بڕگه‌ی ((دووه‌م))ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ناحییه و پیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و و ره‌وانه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. شه‌شه‌م: چاودێری رێكخستنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری گشتی له‌نێو رووبه‌ری جوگرافی ناحییه و كاركردن له‌پێناو په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و ئاودێری و دارستان و سامانی ئاژه‌ڵی ناوی. حه‌وته‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی ناحییه و چاودێری كردنی ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی و رێكخستنی كرده‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن. هه‌شته‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناحییه‌كه. نۆیه‌م: پیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دیزاینه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناحییه به به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم. ده‌یه‌م: چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی چاڵاكییه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستییه‌كان له‌سنووری ناحییه‌كه و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌سه‌ریان له‌رێگای ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاوه. یانزده‌م: هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یاخود ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا پێی ده‌دا به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كاندا ناكۆك نه‌بن. دوانزده‌م: چاودێری كردنی فه‌رمانگه خۆجێیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده‌ی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. سیانزده‌م: دانانی پێڕه‌وی ناخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه. مادده‌ی سێزده‌م: له بارێكدا كه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له‌گه‌لأ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاز ناكۆك بوو، ئه‌وا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌بێ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی به هه‌موو قه‌زاكه‌وه هه‌بوو. چواره‌م/ مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی-------و سوێندخواردن مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته‌دی: 1- پێویسته عیراقی بێ و به ته‌واوی شیاو بێ وبیست وپێنج ساڵی له ته‌مه‌نی له كاتی خۆ پالاوتنی دا ته‌واو كرد بێ. 2- پێویسته بۆ پاڵێوراوی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیه‌تی قه‌زاكان به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ و بۆ پالێوراوی ئه‌نجومه‌نه خوجێیه‌كانی ناحیه‌كانیش بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ. 3- پێویسته خوو ره‌وشت و ناوبانگی باش بێ و به هیچ تاوان و كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه درا بێ. 4- پێویسته له رۆڵه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه‌كه بێت به پێی تۆماری باری شارستانی یان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌یه‌ك له (ده) سالأكه‌متر نه‌بێ لێی دانیشتبێ به‌مه‌رجێك نیشته‌جێ بوونه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانكاری دیموگرافی نه‌بێت. 5- نابێ له‌كه‌سه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێ. 6- نابێ به‌شداریی له‌و تاوانانه‌دا كردبێ كه رژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوون یان جێبه‌جێی كردبوون یان ئه‌نجامی دابوون. دووه‌م: ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن چوار ساڵی ساڵنامه‌ییه له‌یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌كۆتایی هاتنی ساڵی چواره‌م كۆتایی دێت. سێیه‌م: پێویسته ئه‌ندام خۆی بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكات. مادده‌ی پازده‌م: 1- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن و له به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كان به‌رپرسیارن و ڕاده‌ی یاسایی تێیاندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌ها ته‌واو ده‌بێ. 2- سه‌رۆك به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌ندامان راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌شێ ئه‌ندام پێشنیازی زیادكردنی مادده‌یه‌ك یا زیاتر بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كه بكات و زۆرینه‌ش بۆیان هه‌یه ئه‌مه قه‌بوول بكه‌ن یا ره‌تی بكاته‌وه. 3- ئه‌نجومه‌نه‌كان بۆیان هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بكه‌ن له‌و كاروباره‌ی كه په‌یوه‌ندیی به‌فرمانه‌كه‌یه‌وه هه‌یه. 4- ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌ئاشكرایی ده‌بێ و ده‌شێ بكرێته نهێنی له‌سه‌ر داوای زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان وه‌رده‌گیرێت و له‌كاتی یه‌كسان بووندا، ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌دا. مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌خۆن: (سوێند به خودای گه‌وره ده‌خۆم كه پارێزگاریی له‌یه‌كێتی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی بكه‌م و چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بكه‌م و پابه‌ندبم به ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان له‌هه‌رێمدا و به‌دڵسۆزی و راستگۆیی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نیه‌وه كاری خۆم ئه‌نجام بده‌م و خودا شاهێده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم). دووه‌م: پارێزگار ئه‌و سوێنده‌ی كه له (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ ده‌خوات. سێیه‌م: قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه ئه‌و سوێنده‌ی سه‌ره‌وه كه له (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له‌به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆ به ئاماده‌بوونی پارێزگار ده‌خۆن. به‌شی سێیه‌م ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار و سه‌رۆكه‌كانی یه‌كه كارگێڕیه‌كان یه‌كه‌م ـ ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار مادده‌ی حه‌ڤده‌م:ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار: هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕیی ده‌سته‌یه‌كی جێبه‌جێ كردنی ده‌بێ، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و سه‌رۆكی فه‌رمانگه خۆجێیه‌تییه‌كان تێیدا ئه‌ندام ده‌بن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بن به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕیی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی گه‌شه پێكردنی یه‌كه‌ی كارگێڕیی. سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسا و بڕیار و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له ده‌سته لاتدرایه‌تی تایبه‌ته‌وه ده‌رچوون. چواره‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ بابه‌ته هاوبه‌شه‌كاندا. پێنجه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی بڕیاره‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕیی. شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕییه‌وه یان له سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕییه‌وه بۆی هاتووه. دووه‌م ـ پارێزگار مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: پارێزگار به‌رپرسی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگادا و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ندا به‌رپرسه و له رووی ماف وخزمه‌تی فرمانیه‌وه به‌پله‌ی تایبه‌تی(وه‌كیلی وه‌زاره‌ت) ده‌بێ، و پارێزگار له‌رووی كارگێرییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه. دووه‌م: مه‌رجه پالێوراو بۆ پۆستی پارێزگار به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ له‌پاڵ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویستن له‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بێته‌دی. سێیه‌م: مه‌رسوومێكی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی پارێزگار ده‌رده‌چێ له‌ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه. چواره‌م: هه‌ر پارێزگاره‌و دوو جێگری ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن و به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن و فه‌رمانی دامه‌زراندیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت. سێیه‌م ـ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگار مادده‌ی نۆزده‌م: پارێزگار ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا به به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه خۆجێیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم له سنووری پارێزگادا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان. سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاریانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌پێی یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان ده‌یدات. چواره‌م: نوێنه‌رایه‌تی پارێزگا ده‌كات له‌و كۆنگره و كۆڕ و سیمینارانه‌ی كه بۆیان بانگ ده‌كرێ. پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه‌چوونی شوێنه گشتیه‌یان له پارێزگادا و پشكنینیان جگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی. شه‌شه‌م: 1- ده‌رچوواندنی فه‌رمانی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان و ته‌نسیب كردنیان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا، له‌وانه‌ی كه له پله‌ی حه‌وته‌م و به‌ره‌و خواره‌وه‌ن له په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتووه له‌وانه‌ی كه ده‌پاڵێورین له فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌پێی پلانی ئه‌و میلاكه‌ی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه. 2- چه‌سپاندنی فه‌رمانبه‌ره خۆجێیه‌كان له پارێزگادا له‌نێو په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتوون. حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی رێكاری كارگێڕیی و یاسایی ده‌رحه‌ق فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا. هه‌شته‌م: به‌رپرسیاریه‌تی دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌پارێزگادا و بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له‌ناو سنووری پارێزگادا رووده‌ده‌ن، به‌و ناوه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له پارێزگادا. نۆیه‌م: داواكردنی كردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنكه‌كانی پۆلیس، دوای په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی. ده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و مافی هاووڵاتیان و گیان و ماڵ و موڵكیان و له باری نه‌توانینی ده‌زگاكانی ئاسایش له به‌دیهێنانی دا، ئه‌م كاره ده‌خرێته به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆ وبڕێكی پێویست له‌هێز بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه داوا ده‌كا. یازده‌م: یه‌كه‌م: ناره‌زایی ده‌ربرین له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌م بارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ : 1- ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ده‌ستوور یان یاسا كارپێكراوه‌كان بوو. 2 ـ ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ندا نه‌بوو. 3 ـ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی پلانی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم یا بودجه بوو. دووه‌م: پارێزگار بڕیاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌یه‌ك له (15) پازده رۆژ زیاتر نه‌بێ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی، له‌گه‌ڵ هۆیه‌كانی ره‌خنه‌گرتنه‌كه‌ی و تێبینیه‌كانیدا. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن پێی داگرت له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی به‌بێ لابردنی ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی كه پارێزگار ده‌ری خستووه، ده‌بێ بینێرێ بۆ دادگای كارگێریی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدات. دوازده‌م: پارێزگار بۆ هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كانی یان قایمقام یاخود به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، هه‌ریه‌ك له‌كاروباری یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌یدا بدات. مادده‌ی بیسته‌م: 1- له‌حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی پارێزگاردا یه‌كێك له‌جێگره‌كانی ماوه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه. 3- له بارێكدا كه پارێزگار نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی رابپه‌رێنێت له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌زیاتر بێت له سێ (3) مانگ ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێت و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن پارێزگارێكی نوێ به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه هه‌ڵبژێرن و تا كاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نویش یه‌كێك له جێگره‌كانی به كاره‌كانی هه‌ڵده‌ستێت . مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رَێوه‌بردنی كاروباری رۆژانه دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێ له دوای ئه‌وان كه‌سانی تر هه‌ڵده‌بژێرن . مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به پارێزگار بدات. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به هیچ وه‌زاره‌تێك، رای پارێزگار له‌و كاروبارانه وه‌رگرن كه ده‌یانه‌وێ له پارێزگادا بیكه‌ن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار به‌و نامه‌نووسینانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكایندا له چوارچێوه‌ی پارێزگادا ئه‌نجامی ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێ لێیان و چاودێری جێبه‌جێ كردنیان بكات. سێیه‌م: پێویسته سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگا گشتیه‌كانی ناو پارێزگا خۆیان به‌مانه‌ی خواره‌وه ببستنه‌وه: 1- ئاگادار كردنه‌وه‌ی پارێزگار به ئاڵوگۆڕكردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌گه فه‌رعیه‌كاندا. 2- به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت بۆ پارێزگار له‌باره‌ی ئه‌و كاروبارانه‌ی بۆیان دێت. 3- ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایش یان كاروباری گرنگ یان كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌زیاتر له فه‌رمانگه‌یه‌ك له پارێزگادا هه‌بێ، یان به‌ره‌وشتی فه‌رمانبه‌ره‌كانییه‌وه. 4- ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی فه‌رعی خۆجێیی له‌ئه‌رك و فرمانیان یاخود ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌كاره‌كانیان. چواره‌م: پێویسته پارێزگار وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ورده‌كاریی پڕۆژه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا جێبه‌جێیان ده‌كات و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه. چواره‌م ـ قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه مادده‌ی بیست و سێیه‌م: یه‌كه‌م: قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه باڵاترین فه‌رمانبه‌ری جێبه‌جێ كردنن له یه‌كه كارگێڕییه‌كانیاندا. دووه‌م: مه‌رجه قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پاڵ مه‌رجی پێویست كه ده‌بێ له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێته‌دی، قایمقام خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی بێت و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسا دا هه‌بێت . سێیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانێكی وه‌زاری به‌دامه‌زراندنی هه‌ریه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پانزده رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌چووێنێ. چواره‌م: قایمقام به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش به پله‌ی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ. پێنجه‌م: له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی قایمقام، پارێزگار یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناحیه‌ی سه‌ربه‌قه‌زاكه راده‌سپێرێ بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌كه بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی راده‌سپێرێ. پنجه‌م ـ ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاته‌كانی قایمقام مادده‌ی بیست و چواره‌م: قایمقام ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێـته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی قه‌زا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كان له قه‌زا و فه‌رمانبه‌رانی و پشكنینیان، به‌ده‌ر له‌دادگا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم ( پێشمه‌رگه) و زانكۆ وكۆلیجه‌كان و په‌یمانگه‌كانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له دابین كردنی ئاسایش و نیزام له یه‌كه كارگێڕیه‌كه‌یدا و بۆی هه‌یه فه‌رمان به پۆلیس وده‌زگاكانی ئاسایش بدات به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكا كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له‌قه‌زاكه‌دا. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان . شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: قایمقام بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌قه‌زادا، بۆ پاراستنی ئاسایش له‌كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له‌قه‌زادا قایمقام له‌و نووسراوانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانیدا ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له بریاری لادانی له‌لای دادگای كارگێڕیی تایبه‌ت بدات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه. شه‌شه‌م ـ ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ناحیه و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له ناحیه‌دا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی ناحیه و فه‌رمانبه‌رانی وپشكنینیان به‌ده‌ر له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم( پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له‌دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌ناو یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌ی و بۆی هه‌یه فه‌رمان بداته پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له ناحیه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌یه. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان. شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: فه‌رمان به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ناحیه‌دا ده‌دا بۆ پاراستنی ئاسایش له كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له ناحیه‌دا، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له‌و نامه‌كارییانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی خۆیاندا ده‌یكه‌ن. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له‌بڕیاری لادانی بدات له‌لای دادگای كارگێڕی تایبه‌تدا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه. به‌شی چواره‌م یه‌كه‌م ـ له‌نوێ دامه‌زراندنی یه‌كه كارگێڕیه‌كان مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: 1ـ قه‌زا یا ناحیه به‌مه‌رسوومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێ و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ وله بارێكدا كه وه‌زیر ره‌زامه‌ندیی پیشان نه‌دا له‌گه‌لأ خوێنده‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. 2ـ سنووری قه‌زا هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی ده‌گۆڕدرێ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر و په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ. 3ـ سنووری ناحیه هه‌موارده‌كرێ و ناو و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌گۆڕدرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ری ده‌كات. دووه‌م ـ دارایی پارێزگا مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: داهاتی دارایی پارێزگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا بۆ پارێزگای ته‌رخان ده‌كات. دووه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه پارێزگا دێته ده‌ستی له ئه‌نجامی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات و وه‌زاره‌تی دارایی له‌و داهاتانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه وه ده‌ستی هاتوون. سێیه‌م: ئه‌و پیتاك و به‌خششانه‌ی كه به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دێـته ده‌ستی. چواره‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵی گواستراوه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم وه‌ده‌ستی دێنێ. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان سیسته‌می ژمێریاری پشت پێ به‌ستراو به‌كار دێنن. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: فه‌رمانگه‌كانی یه‌كه كارگێرییه‌كان و ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری كردنی دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمدا. به‌شی پێنجه‌م یه‌كه‌م: ماف و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان مادده‌ی سییه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئازادی ته‌واویان هه‌یه له‌ده‌ربرینی راوبۆچوونه‌كانیان له‌وتووێژكردنی ناو ئه‌نجومه‌ندا. 2ـ نابێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕی به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن به نووسین راوه دوو بنرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان یا كه‌تنێك نه‌بێ كه پێیه‌وه ده‌گیرێ. 3ـ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له كاتی ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی دا به‌وه داده‌نرێ كه خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردرا بێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده كردنی یاسای سزاكان. 4ـ به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان پاداشتێكی مانگانه‌ی بڕاوه ده‌درێ، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ده‌كات. 5ـ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پاداشتێك وه‌رده‌گرن كه یه‌كسان بێت به پاداشتی شه‌ش مانگی كۆتایی ئه‌ندامێتی حیساب ناكرێت له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌وێ له‌و پاداشته‌ی به پێی یاسای خانه‌نشینی شارستانی جێبه‌جێ كرا‌و له كۆتایی خزمه‌تكردیندا به‌رامبه‌ر به خزمه‌تی فرمانه‌كه‌ی ده‌یكه‌وێ. 6ـ كاری ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌ندا به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و پله به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ خولی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌كه‌وێ 1- مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی به‌رێژه‌ی (80%)ی ئه‌و پاداشته‌ی كه مانگانه له كاتی خزمه‌تكردندا وه‌ریان ده‌گرت. 2- پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت كه هاوتای ئه‌و پاداشتانه بێ كه له شه‌ش مانگی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ریان ده‌گرت. دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كان مادده‌ی سیی ویه‌كه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی له سه‌ر داوای سێه‌كی ئه‌ندامانی خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه: دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان به زۆرینه‌ی 2/3 دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای قایمقام به نیسبه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا یاخود به‌رێوه‌به‌ری ناحیه به نیسبه‌ت ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1ـ زیان گه‌یاندنێكی مه‌زن به‌و كار‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه. 2ـ ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی زیان به‌خش بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی. 3ـ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات. 4ـ له بارێكدا كه له ده‌ستوور لایدا یان سه‌رپێچی یاسای كرد. سێیه‌م: بۆ ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵوه‌شاوه‌كان یان سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یه تانووت له بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیی بده‌ن له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه و دادگاش ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژ بڕیاری خۆی له باره‌ی تانووته‌كه‌وه بدات. چواره‌م: په‌رله‌مان بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له‌بڕگه‌ی(دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ هاته‌دی. پێنجه‌م: له بارێكدا كه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه ده‌ربڕی، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه راده‌گه‌یه‌نرێ. مادده‌ی سی و دووه‌م: ده‌شێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕیه‌كان(قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای په‌یوه‌ندیدار به زۆرینه‌ی2\3 دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له كار لاببرێن له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. (كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تی) مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌م بارانه‌ی خواره‌وه كۆتایی دێ: 1ـ ته‌واو بوونی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن. 2ـ مردنی ئه‌ندام. 3ـ تووشبونی به ناته‌واوی یان نه‌خۆشیه‌ك كه نه‌هێڵێ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێك كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ. 4ـ وازهێنانی ئه‌ندام دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی. 5ـ لادانی ئه‌ندام له‌سه‌ركاره‌كه‌ی به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی له پێنج دانیشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود ئاماده نه‌بوونی له هه‌شت له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی چوار مانگ دا به‌بێ عوزری ره‌وا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه كۆتایی به ئه‌ندامیه‌تی بێنێ به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له كاتی له ده‌ست دانی ئه‌ندام له یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی، یان یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێهاته جێ. سێیه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه تانووت له بڕیاری كۆتایی پێهێنانی ئه‌ندامیه‌تی بدات له‌به‌رده‌م دادگای كارگێریی تایبه‌ت له هه‌رێم به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (14)ی ساڵی 2008 كه پشتی به بڕگه‌كانی (5،3) له یه‌كه‌م و بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا به‌ستووه. به‌شی شه‌شه‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نه‌خشه‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی په‌سند بكات یان دیزاین كردنه‌وه‌ی یه‌كه كارگێڕیه‌كان له پارێزگادا دووباره بكاته‌وه. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی بۆ یه‌كه كارگێریه‌كان به پێره‌وێكی تایبه‌تی پێكدێنێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ری ده‌كات. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رچاودێری په‌رله‌مان. مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: كاركردنی یاسای پارێزگاكانی ژماره (159)ی ساڵی 1969ی هه‌موار كرا‌و راده‌گیرێ. مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان له هه‌رێمدا به به‌یانێك دیارده‌كرێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ. مادده‌ی سی و نۆیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی چله‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له ده‌ستپێكی خولی هه‌ڵبژاردنی دادێی ئه‌نجومه‌نه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركوكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق/ به‌وه‌كاله‌ت هۆیه پێویستیه‌كانی به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و كارگێڕییان له هه‌رێمدا و په‌ره‌پێدانیان و له پێناوی به‌دیهێنانی پرنسیپی ناسه‌نته‌ری له دابه‌ش كردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان به مه‌به‌ستی ئاسانكاریی و چاككردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به هاووڵاتییان و پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.