به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (12)ی رۆژی 8/7/2019 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2019 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009 (یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) مادده‌ی (1): خاڵی (1) له بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1ـ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان له نێوانیاندا به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت، له ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌وپه‌ڕی (30) سی ڕۆژ له مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتن تێپه‌ڕ نه‌كات. مادده‌ی (2): به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (چوارده‌م)ی یاساكه ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان له كاتی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان تا هه‌ڵبژاردنی خولێكی نوێی ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن. مادده‌ی (3): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (4): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی (5): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. د.ڤالا فرید ابراهیم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن به مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی بۆشایی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به‌رده‌وام بوونی ئه‌نجوومه‌نه‌كان له پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی باشتر، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.