یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
بۆ ماوه‌ی 1/9/1996 تا كۆتایی 31/12/1996
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 7
مێژووی بڕیار:6/11/1996
بڕیار
به پێی حوكهكانی بڕگه‌كانی (1و5)ی مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 6/11/1996 ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.
یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
بۆ ماوه‌ی 1/9/1996 تا كۆتایی 31/12/1996
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1996
مادده‌ی یه‌كه‌م:
1/ ئه‌م خه‌رجیه به‌رده‌وامان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ت و كارگێڕییه‌كانی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 ته‌رخان ده‌كرێن، كه بریتین له‌م بڕه پارانه‌ی خواره‌وه.
(357،416،000) سێ سه‌دو په‌نجا و حه‌وت ملیۆن و چوار سه‌د و شازده هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ (160) سه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
2/ئه‌م پارانه‌ی خواره‌وه بۆ بودجه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه وكۆمپانیانهی له‌لایه‌نی داراییه‌وه خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ته‌رخان ده‌كرێت كه سه‌رجه‌مه‌كه‌یان ده‌گاته: (64،652،250) شه‌ست و چوار ملیۆن و شه‌ش سه‌د و په‌نجا و دوو هه‌زار ودوو سه‌د و په‌نجا دینار.
3/ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی له‌دوای ته‌واو بوونی پێكهاته‌كانی و له پاش په‌سه‌ند كردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقه‌وه پێوه ده‌لكێنرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه به (225،000،000) دوو سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار دهخهملێندرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه دێته ده‌ستی پاره‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌موو كارگێرییه‌كان دابین ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌ندا بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سته‌ڵاتی گوێزانه‌وه‌ی له نێوان ته‌رخان كراوی یه‌ك ده‌روازه‌دا پێ ده‌درێ، جگه له فه‌سڵی مووچه، كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام ناشێ لێی بگوێزرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌سته‌ڵاته‌كانی گوێزانه‌وه له نێوان ته‌رخان كراوی ده‌روازه‌كانی بووجه‌دا بكات، به‌مه‌به‌ستی پاشه‌كه‌وت كردنی توانای خه‌رج كردن بۆ ئه‌و كارگێرییانهی كه بڕیاری لێكردنه‌وه‌یان له وه‌زاره‌تێك و لكاندنیان به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه ده‌درێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌درێ كه ل ته‌رخان كراوی گشتی په‌سه‌ندكراوی ماوه‌ی 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 به‌ڕێژه‌ی (1%) له كۆی گشتی ئه‌و ته‌رخان كراوه بخاته سه‌ر كۆی گشتی ته‌رخان كراوی په‌سه‌ندكراو له بودجه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه:
1/ته‌رخان كردنی پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌ی كارگێڕییه تازه دروست كراوه‌كان له ماوه‌ی نێوان 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 .
2/ته‌رخان كراوی نوێ بخرێته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت وكارگێڕییهكان بۆ ئه‌و باره كتوپڕیانهی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی ه ئابووری یه‌كه‌كانی (مفردات) میلاكی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ماوه‌ی 1/9/1996 تاكو 31/12/1996 ئاماده ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنیان له‌به‌ر رووناكی ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ مووچه‌كان له بودجه‌دا ته‌رخان كراون.
مادده‌ی نۆیه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنوێنی پێویست بۆدانانی راده‌ی ده‌سته‌ڵاتی خه‌رج كردن بۆ كارگێڕییه حكومیه‌كان ده‌ربكات له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو هه‌فته له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ره‌ت نه‌كات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
وه‌زیری درایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنوێنی پێویست بۆ ئاسان كردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و له رۆژی (1/9/1996) ـه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق