یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:42
مێژووی بڕیار:18/10/1993
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه(1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی ڕۆژی 13/10/1993 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا.
یاسای ژماره (17) ی ساڵی 1993
یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
حزب رێكخراوێكی سیاسی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی یه‌و له یه‌كگرتنێكی ئیختیاری پێك دێ له نێوان كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی سروشتی‌دا كه چه‌ند بیروباوڕ و ئامانجێكی هاوبه‌شی راگه‌یاندراو له پرۆگرامی حیزب‌دا كۆیان ده‌كاته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڕێوشوێنی دیموكراتی یانه به‌دی یان بهێنن.
مادده‌ی دووه‌م:
1/هه‌ر هاووڵاتی یه‌ك له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و تیای دا نیشته‌جێ بێ و مه‌رجه‌كانی تێدا هه‌بن مافی به‌شداریكردنی دامه‌زراندنی حزبی هه‌یه.
2/هه‌ر هاووڵاتی یه‌ك له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق یا هه‌ر كه‌سێك كه‌نیشته ووڵاتی (اقامه)ی هه‌میشه‌یی تیایدا هه‌بێ و هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و لێهاتوویی یاسایی هه‌بێ (الاهلیه القانونیه) مافی چوونه ناو هه‌ر حزبێك و لێ كشانه‌وه‌ی به پێ ی په‌یڕه‌وه ناوخۆكه‌ی هه‌یه.
مادده‌ی سێ یه‌م:
سه‌ربه‌ستی دامه‌زراندنی حزبه‌كان مسۆگه‌ره و هه‌ر حیزبێك بۆی هه‌یه به ته‌واوی به سه‌ربه‌ستی یه‌وه چالاكی ی خۆی بنوێنێ و ئه‌م یاسایه پارێزگاری له‌وه ده‌كا.
مادده‌ی چواره‌م:
مه‌رجه بیوباوهر وئامانجه‌كانی حزب ئه‌مانه‌یان تێدا بن:
1/چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ماف ودهسكهوتانهی گه‌لی كوردستانی عیراق به‌دی هێناون.
2/چه‌سپاندنی بیروباوه‌ری دیموكراتی و رێز لێ گرتنی ئه‌و مافانه‌ی مرۆڤ كه له راگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یمان وباوهرنامه و به‌یاننامه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كاندا دیاری كراون.
3/ به‌دێهێنانی ئامانجه‌كانی به‌رێوشوێنی ئاشتیانه و دیموكراتیانه و باوه‌رهێنان به ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات (تداول السلگه) به‌بێ په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی و ئیرهاب و له‌خشته بردن.
4/به‌كارهێنانی شێوازی دیموكراتیانه له ژیانی حزبایه‌تیدا.
5/ بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و جیاوازی له ره‌گه‌ز و ئایین و مه‌زه‌بدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
حزب پابه‌ندی رێزلێگرتنی ماف وسه‌ربه‌ستی یه‌كانی هاووڵاتیان وحزبه‌كان و رێكخراوه پیشه‌یی و میللی یه‌كان ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
بۆ دامه‌زراندنی حزب و چالاكی نواندنی مه‌رجه‌كه:
1/داخوازیه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (50) ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر ئیمزایان كردبێ و ته‌مه‌نی ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به تاوانێك (جنایه) یا كه‌تنێكی (جنحه) له‌كه‌دار كه‌ری شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابێ و لهوتاوانانهدا به‌شداری نه‌كردبێ كه ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر نه‌خشه‌ی بۆ كێشاون و له كوردستاندا كردوونی ده‌بێ لێهاتوویی یاسایی هه‌بێ و خوێنددنهوه و نووسین بزانێ و ده‌بێ به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ داخوازی ی دامه‌زراندنه‌كه دابێ.
2/داخوازیه‌كه‌ی بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه ناو‌و له‌قه‌ب و ته‌مه‌ن و پیشه و شوێنی نیشته‌جێی هه‌ر ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری تێدا ده‌بێ له‌گه‌ڵ ناوی حزبه‌كه كه نابێ وه‌ك ناوی هیچ حزبێكی تر بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
1/ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه داخوازی یه‌كه‌ی دامه‌زراندن ئه‌و مه‌رجه یاسایی یانه‌ی تێدایه كه له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون و ئه‌وسا له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی تۆماركردنی یه‌وه داخوازی یه‌كه ره‌وانه‌ی لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكا.
2/ئه‌گه‌ر داخوازیه‌كه مه‌رجه یاسایی یه‌كانی تێدا نه‌بوو ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ داخوازی یه‌كه له‌و ماوه دیاری كراوه‌ی بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه دا بگه‌رێنێته‌وه بۆ دامه‌زرێنه‌ران بۆ ته‌واوكردنی كه‌م و كوڕی یه‌كانی وله گشت حاڵێكدا نابێ داخوازیه‌كه له یه‌ك جار زیاتر بگه‌ڕێندرێته‌وه.
3/ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی (45) رۆژدا له رۆژی تۆماركردنی داخوازی یه‌كه‌وه له‌لای به په‌سه‌ندكردن یا به ره‌ت كرددنهوه بڕیارده‌دا به مه‌رجێ له حاڵه‌تی رهتكردنهوهدا هۆیه‌كانی له بڕیاره‌كه‌دا هه‌بن.
4/ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌رای به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه له بڕگه (3)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌دا دیاری كراوه هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر داخوازی یه‌كه نه‌درا و وا داده‌نرێ كهداخوازی یه‌كه حوكمی یاسا په‌سه‌ندكراوه.
5/وه‌زیری ناوخۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان راده‌گه‌یه‌نێ.
6/دامه‌زرێنه‌ران بۆیان هیه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له‌و رۆژه‌وه‌ی بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌یان پێڕادهگهینرێ ناره‌زایی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ره‌ت كردنه‌وه‌ی له‌لای ده‌سته‌ی گشتی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌رببڕن و بڕیاری دادگا بنبڕ (بتات) ده‌بێ.
 
مادده‌ی هه‌شته‌م:
حزب له رۆژی ده‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی كه‌سایه‌تی ی مه‌عنه‌وی وبۆی هه‌یه چالاكی خۆ بنوێنێ و له‌په‌یوه‌ندی به یاساییه‌كانی دا ئه‌و كه‌سه ده‌بێته نوێنه‌ری كه په‌یڕه‌وی ناوخۆی دیاری ده‌كا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
1/پایته‌ختی هه‌رێم یا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێ له پارێزگاكانی هه‌ریم ده‌بێته باره‌گای سه‌ره‌كی حزب وبۆی هه‌یه لق له هه‌رێم دا بكاته‌وه به مه‌رجێ ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندی داری لێ ئاگاداربكرێ.
2/حزب بۆی هه‌یه لق له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دا بكاته‌وه به‌مه‌رجێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی لێ ئاگاداربكاته‌وه.
3/حزب نابێ باره‌گا له فه‌رمانگه ره‌مسی یه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت دا بكاته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
حزب ده‌شێ له‌گه‌ڵ حزبێكی تردا به پێ ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌ردوو حزب تێكه‌ڵ به یه‌كتر ببن به‌مه‌رجێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لێ ئاگادار بكرێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
حزب ده‌بێ له‌ماوه‌ی (30) رۆژدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌هه‌ر گۆڕێنێك له په‌یڕه‌وی ناوخۆ یا له به‌رنامه‌یدا له‌رۆژی روودانی یه‌وه ئاگادار بكا.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
1/ نابێ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵینهوهرانی دادگه‌ری بچنه ناو حزبه‌كانه‌وه هه‌ر كامێكیان له حزبێكدا بێ ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی جێ به‌جێ بوونی ئه‌م یاسایه‌وه واز له فه‌رمانه‌كه‌ی یا حزبه‌كه‌ی بێنێ.
2/نواندنی كاری حزبایه‌تی له داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌یه.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
حزب ئه‌م مافانه‌ی ده‌بێ:
1/ ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی راگه‌یاندنی هه‌بێ كه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به پێی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان به‌كاریان دێنێ.
2/سازدانی هه‌ر كاروكردارێكی یاسایی و موڵكدارێتی هه‌ر ماڵ و موڵكێكی گوازراوه‌و نه‌گوازراوه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی.
3/سازدانی كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مانگرتن به ئاشتی و به پێی یاسا و به ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندار.
4/رێكخستنی میهره‌جان و ئاهه‌نگ و كۆر و ژیاندنه‌وه‌ی بۆنه‌كان.
5/كۆكردنه‌وه‌ی پیتاك و قبوڵكردنی به‌خشش و یارمه‌تی ی ناوخۆ.
6/قبوڵكردنی ماڵ‌وموڵكی عه‌ینی و كاش له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به ئاگاداری ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
ئه‌و به‌خشیشه‌ی له بوودجه‌ی هه‌رێمدا بۆ حزبه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ به پێی چه‌ند پێوانه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی دیاری ده‌كا دابه‌ش ده‌كرێ.
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
حزب پابه‌ندی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌بێ:
1/ نهبزكردنی ئیرهاب به هه‌موو شێوه‌كانی یه‌وه.
2/رێزگرتن له یاساكان و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری.
3/دام وده‌زگای سه‌ربازی و شێوه سه‌ربازی نه‌بێ و لێ ی قه‌ده‌غه‌یه چه‌كی به پێچه‌وانه‌ی یاساوه هه‌بێ.
4/نه‌نواندنی چالاكی یه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
5/رێزگرتن له سیستمی گشتی و داب و نه‌ریتی گشتی.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
1/ده‌شێ حزب به بڕیارێكی دادوه‌ری و له‌سه‌ر داوا (دعوی) یه‌ك كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌یكا به‌هۆی سه‌رپێچی یه‌وه له حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
2/بڕیاری دادگا ملكه‌چی تانووت لێدانی پێداچوونه‌وه ده‌بێ له‌لای ده‌سته‌ی گشتی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی پێراگه‌یاندنی بڕیاری ههڵوهشاندنهوهكهوه و بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه بنبڕ (بات) ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبدا ماڵ و موڵكی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پاك‌و ده‌درێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
ده‌بێ ئه‌و حزبانه‌ی كه هه‌ن له ماوه‌ی سێ مانگ دا له‌ڕۆژی جێ به‌جێ بوونی ئه‌م یاسایه‌وه باوردۆخی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا بگونجێن.
مادده‌ی بیسته‌م:
وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بكا.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی سێ یه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
                                                                                                                                                                 جوهر نامق سالم 
                                                                                                                                             سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق