یاسای وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری
هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 49
مێژووی بڕیار:22/12/1993
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری وپه‌سند كردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 21/12/1993 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (20)ی ساڵی 1993
یاسای وه‌زاره‌تی یارمه‌تی و مرۆڤایه‌تی و هاوكاری
هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2/ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
3/وه‌زاره‌ت/ وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم.
4/ وه‌زیر: وه‌زیری یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم.
5/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێ به‌جێ كدنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یڕه‌و رێنماییه‌كان تیایدا له‌ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وگشت كاروباره ئیداری و هونه‌ری و داراییه‌كان له سنووری ئه‌م یاسایه‌دا وبۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر یه‌كێك له وه‌زاره‌تدا به‌لایه‌وه په‌سه‌ند بێ بسپێرێ و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌پرسیاره.
مادده‌ی سێ یه‌م:
بریكاری وه‌زاره‌ت له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دا و هوئ ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بێ یان ده‌سپێرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:
1/په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆڤایه‌تی و سیاسی یه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
2/هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی پشتگیری دارایی و مه‌عنه‌وی و سیاسی بۆ هه‌رێم.
3/وه‌رگرتنی (زمالات) له ووڵاتانی دۆست.
4/ته‌نسیق كردن له نێوان رێكخراوه جیهانی یه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.
5/رێكخستن و به‌شداری كردن له كۆنگره و كۆر و كۆبوونه‌وه جیهانیه‌كاندا.
6/رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جالیه‌ی كوردستانی و رێكخراوه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردن.
7/رێكخستنی هاتووچۆ بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
1/نووسینگه‌ی وه‌زیر.
2/نووسینگه‌ی بریكار.
3/به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌با ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ.
أ/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری (الحسابات).
ب/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كارگێری و خۆیه‌تی (الاداره والژاتیه).
4/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ووردبوونه‌وه (التدقیق).
5/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌یوه‌ندیه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌با ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ.
أ/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كان.
ب ـ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخستن (تنسیق)و ئاماده‌كردنی پرۆژه و متابعه.
6/بهڕێوبهرایهتیكاروباری یاسا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
وه‌زاره‌ت لێپرسراوه له كردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌ی (مكاتب)ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه به موافقه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمیته‌ی كاتی و هه‌میشه‌یی دروست بكات به كارێكی دیاری كرا‌و.
مادده‌ی نۆیه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێ پێویست له چوارچێوه‌ی دام و ده‌زگاكانیدا به‌ش و هۆبه‌ی (اقسام وشعب)ی نوێ پێك بێنێ یا له یه‌كیان بدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
 
                                                                                                                              جوهر نامق سالم  
                                                                                                           سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق