به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره ده‌رهێنان: 19 رۆژی ده‌رهێنان 2/1/2002 پشت به حوكمه‌كانی هەردوو بڕگه‌ی (1) و (5)ی له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (31)ی رۆژی (31/12/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2001 یاسای بوجه‌ی ساڵی (2002)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: 1-بۆ خه‌رجه جارییه‌كانی ساڵی (2002)ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كانی هه‌رێم چه‌ندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (2،536،674،000) دینار و (180) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه. أ-بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق چه‌ندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (38،251،000) دینار و (180،000) دۆلاری ئه‌مریكییه. ب-بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كانی هه‌رێم چه‌ندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (2،498،423،000) دینار. 2-بۆ بودجه‌ی ساڵی (2002)ی كارگه و سه‌نعه‌تگا و دایه‌ره و شیركه‌ت و بانكه بازرگانییه خۆماڵداره‌كان (ذات تمویل الذاتی) چەندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (397،142،000) دیناره: أ-بۆ كارگه و سه‌نعه‌تگا و دایه‌ره و شیركه‌ته‌كان چه‌ندین بڕه پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (379،775،000) دینارە. ب-بۆ بانكه بازرگانییه‌كان چه‌ندین بڕه پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (17،367،000) دیناره. 3- بۆ بودجه‌ی پلانی ساڵی (2002) چه‌ندین بڕه پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (388،224،000) دینارە. 4-بۆ ناوچه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌ر ئه‌و ته‌خصیصاته داده‌نرێ كه له بودجه‌ی ساڵی (1997)ی هه‌رێمدا ته‌سدیق كراوه. مادده‌ی دووه‌م: داهاتی ساڵی (2002)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به چه‌ندین بڕه پاره ده‌خه‌ملێنرێ سه‌رجه‌می (1،828،045،982) دینارە. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌پێی مه‌واریدی دارایی به‌رده‌ست (المتاحه) حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان پاره‌دار ده‌كات. مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی بوجه‌كه‌ی خۆیدا موناقه‌له بكات. مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ناو ئیعتیماداتی هه‌ر بابێكدا موناقه‌له بكات، (ته‌نیا فه‌صلی مووچه نه‌بێ كه ده‌شێ بۆی نه‌قل بكرێ و لێی نه‌قل بكرێ). مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له نێوانئیعتیماده‌كانی ئه‌بوابی بوجه‌كه‌دا بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی توانستی خه‌رج و سه‌ره‌ف بۆ ئه‌و ئیدارانه فه‌راهه‌م بكات كه له وه‌زاره‌تێكه‌وه داده‌بڕدرێن وده‌لكێنرێن به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه سه‌رجه‌می ئیعتیماداتی ته‌سدیقكراوی بودجەی ساڵی (٢٠٠٢) بە ڕێژەی (١٪) لە سەرجەمی ئیعتماداتی تەسدیقکراوی بوجه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه زیاد بكات: 1-ئیعتیمادكردنی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ ئیداره تازه دانراوه‌كان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا. 2-زیاده ئیعتمادكردنی نوێ بۆ بودجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان له كاتی ناكاودا كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌به‌ر رۆشنایی كولفه‌ی مووچه ته‌سدیقكراوه‌كانی بوووجه‌كه‌دا، موفره‌داتی میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ سالی (2002) ئاماده ده‌كات و ته‌سدیقی ده‌كات. مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه له ماوه‌یه‌كدا له دوو هه‌فته نه‌ترازێ- كه له رۆژی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێده‌كات- رێنمایی پێویست بۆ دیاركردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف بۆ ئیداره حكومییه‌كان ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی یازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی (1/1/2002) وه‌وه ده‌خرێته به‌ر كار و، له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق