بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان
بهناوی گهلهوه
پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق
پاڵپشت به حوكمی بڕگهی (1)ی ماددهی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ههمواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و لهسهر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پهرلهمانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (11)ی ڕۆژی 9/10/2022 ئەم یاسایهی پهسهندكرد:
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2022
یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
ماددهی (1)
یەکەم: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پایزەی ساڵی 2023، لە سەرجەم کار و ئەرکەکانی، بەردەوام دەبێت.
دووەم: لەو ماوەیەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا هاتووە، پێویستە ڕێکسازییە یاسایی و کارگێڕیی و هونەرییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد تەواو بکرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
ماددهی (2)
كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.
ماددهی (3)
ئەم یاسایە لە ڕۆژی دەرچوواندنیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا، بڵاو دەكرێتەوە.
د.ڕێواز فائق حسێن
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق
هۆیهكانی دهرچوواندن
بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی و بەرجەستەکردنی پرەنسیپی بەردەوامی دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان - عێراق، و گەرەنتیکردنی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان لە بەردەوامیی پیادەکردنی دەسەڵاتەکاندا، و بۆ تەواوکردنی ڕێکسازییە یاسایی و کارگێڕی و هونەرییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و جێمتمانە، و دەستەبەرکردنى تۆماری بایۆمەترى پاک و بێگەرد، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی سیاسی لەبارتر بۆ هێنانەدی یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتیمانی لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە پیادەکردنی مافەکانی خۆپاڵاوتن و دەنگدان، و فەراهەمکردنی هەڵومەرجی ڕکابەری یەکسان لەنێوان هەموواندا، ئەم یاسایە دەرچوێنرا.