یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2014 یاسای هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان ژمارە (3)ى ساڵى 2014، لە دانێشتنی ژمارە (15) لە 9/7/2014 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دانرا، سەرۆکی هەرێم بەهۆکاری پاراستنی ئاسایش، یاساکەی ئیمزا نەکردو بە بڕیاری ژمارە (6) ی ساڵی 2014 و بەنوسراوی ژمارە (د-497 في 24/8/2014)، یاسەکەی گەراندەوە بۆ پەرلەمان. تائێستا پەرلەمانی کوردستان پێداچونەوەی بەیاساکەدا نەکردووە.