ئەم یاسایە (یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئێمتیازاتەکانی تر لە هەرێمی کوردستان) وەک یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 بەرکارە

ژمارەی یاسا : 4
ساڵی دەرچوون : 2018
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2018
یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ ‌و ده‌رماڵه‌ ‌و به‌خشین وئیمتیازاته‌كانی تر له‌هه‌رێمی كوردستان) له‌دانیشتنی ژماره‌ (13) رۆژی 27/2/2018 په‌سه‌ند كرا، پاشان پاڵپشت بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە  (2) ساڵی 2017 (یاساى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم) ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بەپەرلەمان، بەمەبەستی پێداچوونەوەی زیاتر بەیاسای  ژمارە (4)ی ساڵی 2018 (یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ ‌و ده‌رماڵه‌ ‌و به‌خشین وئیمتیازاته‌كانی تر له‌هه‌رێمی كوردستان) سەرۆکایەتی پەرلەمان بەبڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2018  لە 4/3/2018، یاساکەی گەڕاندەوەو داوای پێداچوونەوەی بەبڕگرکانی ( دووەم، سێیەم، چوارەم، پێنجەم، شەشەم و حەوتەم) لەماددەی سێیەم و بڕگەی (دووەم) لەماددەی هەشتەم و خاڵی (2) لەبڕگەی یەکەم لەماددەی یازدە کردووە. پاشان پەرلەمانی کوردستان دەبوایە لەدانیشتنێکدا رای سەرۆکایەتی هەرێم کەئەوکاتە سەرۆکایەتی پەرلەمان پەیڕەوی ئەم دەسالاتانەی دەکرد، قەبول بکات یا رەتبکاتەوە، بەڵام پەرلەمانی کوردستان ئەم دانیشتنەی ئەنجام نەداو خولی هەلبژاردنی پەرلەمانیش کۆتایی هات. لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیەکی نوێی سەبارەت (یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ ‌و ده‌رماڵه‌ ‌و به‌خشین وئیمتیازاته‌كانی تر له‌هه‌رێمی كوردستان) پێشکەش کردوو هەموو رێککارەکانی پرۆسەی یاسادانانی بۆ ئەنجام درا، لە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و دەنگدان بەپەسەندکردنی، پاشان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەرچوێنرا بەیاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 ئەمەش بەرەتکردنەوەیەکی کردارەکی دادەنرێت بۆ پرۆژەکەی پێشوو.