ئەم یاسایە (یاسای پاساوانی ئەندامانی پەرلەمان) وەک یاسای ژمارە (15)ی ساڵی 2012 بەرکارە

ژمارەی یاسا : 10
ساڵی دەرچوون : 2011
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2011
یاسای پاسەوانی ئەندامانی پەرلەمان ژماره‌ (15)ى ساڵى 2012،  لە دانێشتنی ژمارە  (30) لە27/6/2011  لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دانرا، پاشان وەک یاسای ژمارە (10) ی ساڵی 2011 نێردرا بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم بەهۆی هەبوونی نارەزایی لەسەر ژمارەی ئەندامانی دەستەی پاسەوانی پەرلەمانتاران کە لە ماددەی دووەمی یاسەکەدا هاتبوو یاساکەی  ئیمزا نەکردو بە بڕیاری ژمارە (19) ی ساڵی  2011 و بەنوسراوی ژمارە  (د – 435) في 19/7/2011، یاسەکەی گەراندەوە بۆ پەرلەمان. پاشان پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (25) لە 3/12/2012 جارێکی تر ماددەکەی داڕشتەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی یاساکە بەهەمان ژمارە دەربچوێنرێت کە جاری یەکەم بۆ یاساکە دیاری کرابوو کە ژمارە (10)ی ساڵی 2011 بوو، ئەمجارەیان بە یاسای ژمارە (15) ساڵی 2012  دەرچوو، لەبەر ئەوە ژمارە (10) لە ریزبەندی یاساکانی ساڵی 2011 بە بەتاڵی مایەوە.