ئەم یاسایە (یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان) وەک یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2011 بەرکارە

ژمارەی یاسا : 14
ساڵی دەرچوون : 2010
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای ژمارە (14)ی ساڵی 2010
یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ژماره‌ (12)ى ساڵى 2011  لە دانێشتنی ژمارە  (14) لە 10/11/2010 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یاساکاری بۆ کرا، پاشان وەک یاسای ژمارە (14) ی ساڵی 2010 نێردرا بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم بەهۆی ناڕونی لەوشەی (جێندەر) کە لەبڕگەی دەیەمی ماددەی دووەمی یاسەکەدا هاتبوو ئیمزای لەسەر یاساکە نەکردو بە بڕیاری ژمارە (19) ی ساڵی  2010 و بەنوسراوی ژمارە  (د-625) لە 23/12/2010، گەراندیەوە بۆ پەرلەمان. پاشان پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (25) لە 14/6/2011 رونکردنەوەی پێویستی خستە پاڵ وشەی (جێندەر) جارێکی تر یاساکەی داڕشتەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی یاساکە بەهەمان ژمارە دەربچوێنرێت کە جاری یەکەم بۆ یاساکە دیاری کرابوو کە ژمارە (14)ی ساڵی 2010 بوو بەڵام ئەمجارەیان بە یاسای ژمارە (12) ساڵی 2011  دەرچوو، لەبەر ئەوە ژمارە (14) لە ریزبەندی یاساکانی ساڵی 2010 بە بەتاڵی مایەوە.