دوای گەڕان و پشکنین لەسەرجەم بەڵگەنامەکانی پەیوەست بەدەرکردنی یاساکان، لەکۆنوسی دانیشتنەکان و رۆژنامەی فەرمی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان و کۆبەندی یاساو بڕیارەکان، ئاسەواری هیچ یاسایەکمان نەدۆزیەوە بە ژمارە 13 دەرچوێنرابێت، دوای پرسیار کردنیش لە سکرتێری پێشووی پەرلەمان و ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی خولەکە گەیشتینە ئە بڕوایەیە کە لە دانانی ژمارەی یاساکان هەڵە کرابێت.