به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانيٍ – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان :17 روژی ده‌رهێنان : 2003/5/12 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه(1) مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش له یاسای ژماره(1)ی هه‌موار كراوی ساڵی(1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی (2003/5/12)ی‌دا بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا : یاسا ژماره (17)ی ساڵی 2003 مادده‌ی یه‌كه‌م: رۆژی 9/4/2003 ئازادكردنی عێراق له رژێمی دیكتاتۆری سه‌ر كوتكار ده‌كرێ به پشووی ره‌سمی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا . مادده‌ی دووه‌م : هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار . مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته به‌ركار و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق