بهناوی خودای بهخشنده و میهرهبان بهناوی گهلهوه پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمی بڕگهی (1)ی ماددهی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ههمواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و لهسهر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پهرلهمانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (1)ی ڕۆژی 1/3/2022 ئەم یاسایهی پهسهند كرد: یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2022 یاساى هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (6)ی ساڵی 2021 ماددهی (1) خاڵى (3)ی بڕگەى (دووەم) لە ماددەى (8)ی یاساكە هەڵدەوەشێتەوە و بڕگەیەک بە زنجیرەى (سێیەم) بۆ ماددەکە زیاد دەکرێت، بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە : سێیەم: ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانى وەزارەت بە پەیڕەوێک رێکدەخرێت کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەردەچێت . ماددهی (2) پێویستە ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن. ماددهی (3) كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت. ماددهی (4) ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.ڕێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیهكانی دهرچوواندن بەمەبەستى دەستنیشانکردنى لایەنى پەیوەندیدار بە دیاریکردنى ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانى وەزارەتى کارەبا لە هەرێم، ئەم یاسایە دەرچوێندرا.