بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان
بەناوى گەلەوە
پەرلەمانی کوردستان - عێراق
بڕیارى ژمارە (8)ى ساڵى 2009
پشت بەستن بە بڕگەى (1)ى ماددەى (56) لەیاساى ژمارە (1)ى ساڵى 1992ى هەموارکراو، ماددەى یەکەم/ یەکەم و دووەم لەیاساى ژمارە (16)ى ساڵى 2008ى هەموارکراو، پەرلەمانى کوردستان ـ عێراق لەدانیشتنى ئاسایى ژمارە (21)ى رۆژى 24/6/2009ى ئەم بڕیارەى دا:
یەکەم: پەسند کردنى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان ـ عێراق بە (95) دەنگ لەکۆى دەنگى (96) ئەندامى ئامادەبوو ئامادەنەبوونى (14) ئەندام.
دووەم: پڕۆژەى دەستوور بەرچاوگەلى هەرێمى کوردستان ـ عێراق لەراپرسیەکى گشتیدا دەخرێ کە رۆژى شەممەى رێکەوتى 25/7/2009، ئەنجام دەدرێ.
سێیەم: لەسەر ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانە حوکمەکانى ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژى دەرچوونیەوە جێ بەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەى فەرمى (وەقائیعى کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە.
عەدنان موفتى
سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق