بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان
بەناوى گەلەوە
ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردستان ـ عێراق
پشت بەستن بە حوکمى بڕگە (1)ى ماددەى (56) لە یاساى ژمارە (1)ى ساڵى 1992ى هەموارکراوو لەبەر ڕۆشنایى دانیشتنى نائاسایى ژمارە (1)ی ئەنجومەنى نیشتمانى کوردســــتان ـ عێراق کە ڕۆژى 21/1/2009 بەڕێوەچوو بڕیاردرا:-
بڕیارى ژمارە (1)ى ساڵى 2009
یەکەم: ئەنجومەنى ئێستاى پارێزگاکانى هەرێم بەردەوام دەبن لە جێبەجێ کردنى ئەرکەکانیان تاکو هەڵبژاردنى داهاتوو بە مەرجێک پێش کۆتایى ئەم ساڵ 2009 بکرێ.
دووەم: لەسەر ئەنجومەنى وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەکانە حوکمەکانى ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە بەروارى 1/2/2009 جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەى فەرمى (وەقائیعى کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.
عدنان موفتى
سەرۆکى ئەنجومەنى نیشتمانیى
کوردستان ـ عێراق