بریاری ژمارە (15) ساڵی 2013 پەسندکردنی پەیمانی هاوبەشی و گەشە پێدان لە نێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق

ژمارەی بڕیار : 15
ساڵی دەرچوون : 2013
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق
ژمارەی بڕیار: 15
رۆژی بڕیار: 
بەناوی گەلەوە
بڕیار
ژمارە (15) ساڵی 2013

یەکەم: پەسندکردنی پەیمانی هاوبەشی و گەشەپێدان لەنێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق .
دووەم: پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندبن پێی و بەندەکانی جێبەجێ بکەن .
سێیەم: پەیمانی ناوبراو بەپاشکۆی ئەم بڕیارە دادەنرێ و لەرۆژی دەرچوونیەوە کاری پێ دەکرێ و لەرۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاودەکرێتەوە.


پەیمانی هاوبەشی و گەشەپێدان لە نێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق
پێشەکی
ئەم پەیمانە بریتیە لە رێککەوتنی نێوان دەسەڵاتە گشتییەکان، کە بریتین لە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن، لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق. ئامانجی گشتی پەیمانەکە بریتیە لە جەختکردنەوە لەوەی سەرجەم لایەنەکان پێکەوە بەشێوەیەکی کارا و هاوبەشی کار دەکەن بە مەبەستی پتەوکردنی دیموکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و فەرمانڕەوایی باش لەپێناو بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان، گۆمەڵگەو هاوڵاتیانی .
ئەم پەیمانە رەنگدانەوەی سیاسی بواری هاوکارییە وەك قۆناغێکی بنەڕەتیی لە پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، دەسەڵاتە گێتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن لەرێی دانوستانەوە پەیوەندییەکی پتەو باشتر پێک بهێنن و بچەسپێنن وەك چۆن لە ئامانجەکانی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١١) یاسای رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان هاتووە .
ئەم پەیمانە پشت دەبەستێت بەو تێگەیشتنەی کە لە پێناو بەدیهێنانی سیستمێکی دیمکراتیی بەردەوام و گەشەسەندوو، دەبێت لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا دەسەڵاتە گشتییەکان بەشداریی بە هاوڵاتیان و رێکخراوە ناحکومییەکان بکەن. 
ئەم پەیمانە ئەم خاڵانە ڕوون دەکاتەوە :
•	رۆڵی تەواو کاری دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان .
•	پرەنسیپەکان و ئامانجەکانی و میکانیزمەکانی هاوکاری نێوان هەردوو لایەنەکە.
•	ئەولەویاتی هاوکاریی و پێکەوە کارکردن و هاوبەشیکردن .
•	میکانیزمی جێبەجێ کردن و چاودێری کردن.
ئەم پەیمانە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەسەلمێنێت:
•	پارسستنی سەربەخۆیی رێکخراوە ناحکومییەکان تەنانەت ئەگەر پشتیوانی داراییش لە دەسەڵاتە گشتییەکان وەربگرن.
•	بەشداریی کارای رێکخراوە ناحکومییەکان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات.
•	مافی رێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی داکۆکیکردن لە بەرامبەر بە دەسەڵاتە گشتییەکان.
بەیاننامەی نوێبەرایەتیی
دەسەڵاتە گشتییەکان (دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن) و رێکخراوە ناحکومییەکان بە هاوبەشی بەندەکانی ئەم پەیمانە یان داڕست، پەرلەمانی کوردستان پەسندی کرد لە ١٢/٦/٢٠١٣

-lllبەهاو  پرەنسیپەکان.

1-	هاوبەشی هاوتایانە
دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان بە شێوەیەکی پڕ بایەخ و هاوتا لەناو کۆمەڵگەدا رۆڵی تەواوکاری دەگێڕن، دەسەڵاتە رێکخراوە ناحکومییەکان دان دەنێن بە رۆڵی دەسەڵاتە گشتییەکان کە بە شێوەیەکی دیموکراتیی هەڵبژێردرابن، دەسەڵاتە گشتییەکانیش پابەند دەبن بە پاراستن و بەرز راگرتنی مافی هاوڵاتیان و رێکخراوەکانیان لە ڕێکخستنی خۆیان و لە دارشتنی ئامانجەکانیان و ئەنجامدانی چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی یاسادا، هەردوولا دان دەنێن بە بایەخ و بەهای هەبوونی پەیوەنییەکی ئەرێنی و هاوبەشییەکی بەبڕشت (بەرهەمدار) لە پێناو بەرژوەندیی گشتیی بە شێوەیەکی کاراتر.


2-	سەربەخۆیی
رێکخراوە ناحکومییەکان ئازادن و سەربەخۆیی تەواویان هەیە لە :
ا_ دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کارەکانی خۆیان بەپێی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆیی رێکخراوەکانیان لە چوارچێوەی یاسای رێکخراوە ناحکومییەکان.
ب- مافی ئەنجامدانی چالاکی و هەڵمەت و دەربڕینی سەرنج و بیرۆبۆچوونیان لەسەر سیاسەتەکانی دەسەڵاتە گشتییەکان ، بۆیان هەیە هەر رێگەو ئامرازێکی دیکەی مەدەنی و یاسایی بگرنەبەر .
ت- کاتێك لە بودجەی گشتیی (تەمویل) دەدرێت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ، نابێت کۆت و بەند و مەرجی سیاسی بسەپێندرێت بەسەریاندا و کار بکاتە سەر سەربەخۆییان.

3-	شەفافییەت و بەرپرسیارێتی
سەبارەت بە چالاکییەکان و بەکارهێنانی سەرچاوە تەرخانکراوەکان و لەبەر بەرژوەندی گشتی، پێویستە دەزگا گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان کراوەبن و بکەونە ژێر بەرپرسارێتی . لە پێناو چەسپاندنی شەفاژفییەت، هەردوو لایەن پابەند دەبن بە دابینکردن و گەیاندنی داتا و زانیارییەکان بە هاوڵاتیان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
4-	یەکسانیی لە مەمەڵەکردن
رێکخراوە ناحکومییەکان و دەسەڵاتە گشتییەکان پابەند دەبن بە پڕەنسیپی یەکسانیی و ئازادیی لە نێوان سەرجەم هاوڵاتیان و رێکخراوەکانیان لە بەشداریی لە بواری گشتی هەردوو لایەن دان بەنێن بە:
ا- جۆراوجۆریی رێکخراوەکان و شێوازی بیرکردنەوەیان و ئامانجەکانیان.
ب- پێویستی خۆپاراستن لە ناوزراندن و بەکەم سەیرکردنی توانای رێکخراوەکانی دیکە یان بیرۆبۆچونیان یان ئەو کەسانەی کاری تێدا دەکەن.
5-	رۆڵ و بەشداریی هاوڵاتیان
دەستپێشخەریی هاوڵاتیان و بەشداریی خۆبەخشانە یان لە بواری گشتیدا بریتیە لە بەشێکی دانەبراو لە کۆمەڵگەی دیموکراتدا رێکخراوە ناحکومییەکان یەکێکن لە کەناڵی نوێنەرایەتیکردنی بەها و بەرژەوەندییە جۆراوجۆرەکان لە بوارەکانی وەك دارشتنی سیاسەتەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گونجاو بە کومەڵگە خۆجێیەکان.
6-	کارایی و بەردەوامبوون:
دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان پابەند دەبن بە پەیمانەکانیانەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەیمانەکە کارکردن بۆ درێژەدان و بەردەوامیی هاوبەشیی و هاوکاری نێوانیان لە پێناو گەشەسەندنێکی بەردەوام سەرەرای هەر گۆرانکاریەکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی.
-lvئامانجی چاوەروانکراو لەم هاوبەشییەو پابەندبوونە پێویستەکان:
ئامانجی (١) کۆمەڵگەی مەدەنیی چالاک و رێکخراوی کارا:
بەڵێنەکانی دەسەڵاتە گشتییەکان
1-	گەرەنتیکردنی پتەوکردنی کلتووری هاوڵاتی بوون .
2-	پێویستە دەسەڵاتە گشتییەکان دەستپێشخەریی بکەن بۆ رێکخستنی مێزگرد و گفتوگۆی کراوە بۆ تیشک خستنە سەر بایەخی هەبوونی کۆمەڵگە مەدەنی و روونکردنەوەی رۆلی هەبووبی رێکخراوە ناحکومییەکان لە کۆمەڵگەی دیموکراتیدا هەروەها دروستکردنی پردی پەیوەندیی لە نێوان رێکخراوە ناحکومییەکان و دەسەڵاتە گشتییەکان.
3-	دابینکردنی بەرنامەی تواناسازی بۆ رێکخراوە ناحکومییەکان بەپێی پێویستییەکانی رێکخراوەکان و لە رێگەی پلانێکی تۆکمەوە.
4-	گەرەنتیکردنی هەبوونی سیستەمێکی کارا بۆ پشتگیریی لە دەستپێشخەریی مەدەنی لە نێوانیاندا رەخساندنی دەرفەتی راوێژکاری و خولی راهێنان کە بۆ رێکخراوە نوێیەکانیش بەردەست دەبێت بە مەبەستی یارمەتیدانیان لە بونیادنانی تواناکانیان و بەدیهێنانی ئەنجامی ئەرێنی .
5-	گەرەنتیکردنی پشتگیریکردنی پرۆژەی رێکخراوە ناحکومییەکان و دابینکردنی سەرچاوەی مادی و مەعنەوی بۆیان بەشێوەیەکی پیشەیی و دادپەروەرانە کە بتوانن ئامانجە گشتییەکان بەدی بهێنن .
6-	دانانی سیستەمێکی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ رێکخراوە ناحکومییەکان .
7-	گەرەنتیکردنی شەفافیەت لەرێی گەیاندنی داتاو زانیاری و زیاترکردنی توانای دەستگەیشتن بەداتاو زانیارییەکان بەشێوەیەک کە رێگەی بۆ رێکخراوە ناحکومییەکان و هاوڵاتیان و کەنالەکانی راگەیاندن خۆش بکات بۆ دەربڕینی نارازیبوون لە سیاسەتە پیادەکاراوەکان و لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و بۆ بەرپرسیارکردنی دەسەڵاتە گشتییەکان .
8-	رەچاوکردنی دابینکردنی شێوازی جۆراوجۆری پشتگیری رێکخراوە ناحکومییەکان وەك دەرفەت رەخساندن بۆ بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لەو شوێن و جێگەو سەرچاوانەی موڵکی دەوڵەتن .



بەلێنەکانی رێکخراوە ناحکومییەکان :
1-	دارشتنی بەرنامەو پرۆژە بۆ پتەوکردنی کلتووری هاوڵاتی بوون .
2-	رێکخستنی گفتوگۆ لەسەر هەندێک چەمک وەك دیموکراسی، هاوڵاتی بوون، کۆمەڵگەی مەدەنی، شەفافیەت، بەرپرسیارێتی و بەشداریی هاووڵاتیان لە کاروبارە گشتییەکان .
3-	هەوڵدانی بەردەوام بۆ کاری جیاواز و کارا پیشەییبوون و نایابێتی لە پێناو بەدیهێنانی باشترین ئەنجام لە کارەکانی.
4-	پابەندوون بە فێربوونی بەدەوام و دانانی پەیامی روون ئامانجی دیاریکراو کە بتوانرێت بهێنرێتە دی دانانی میکانیزمی بەرپرسیارکردن لە پێناو ئاشناکردنی هاووڵاتیان و زیاتر کردنی متمانەیان بە رێکخراوە ناحکومییەکان .
5-	ئاشناکردنی لایەنگرو ئەندام و کارمەند و سودمەندانی پرۆژەکان و هاوڵاتیان بە پرەنسیپەکانی هاوکاریی دوو لایەنە (رێکخراوە ناحکومییەکان و هاوڵاتیان) و ئەولەوییاتی کارو مومارەساتی باش .
6-	پابەند بوون بەپاراستنی مافەکانی تاکەکان لەنێو رێکخراوە ناحکومییەکان و کارکردن بە پرەنسیپە دیموکراسییەکان لە بەرێوەبردنی رێکخراوەکان .

ئامانجى2: به‌شداریى چالاك له‌ دروستكردنى سیاسه‌ته‌كاندا
به‌ڵێنه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى گشتییه‌كان:
1-	به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى به‌شداریى هاوڵاتیان له‌ دروستكردنى  سیاسه‌ته‌كان له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت  .
2-	په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دروستكردن و دارشتنى سیاسه‌ته‌ گشتیه‌كاندا راوێژ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ده‌كات  له‌ رێگه‌ى كه‌ناڵى جیا جیا. 
3-	ئه‌ندامانى په‌رله‌مان  كار به‌ پره‌نسیپى كۆبونه‌وه‌ى  كراوه‌ بكه‌ن  له‌گه‌ڵ خه‌ڵك  له‌ ناوچه‌كانیان، و كۆبوونه‌وه‌ى گشتى  سازبكه‌ن  بۆ تاوتوێى سیاسه‌ته‌ گشتیه‌كان.
4-	پته‌وكردنى توانا ناوه‌نده‌كانى  توێژینه‌وه‌ى  تایبه‌تمه‌ند  تا بتوانن  به‌شداریى  بكه‌ن  له‌ پێشكه‌شكردنى  راوێژ  و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ گشتیه‌كان. 
5-	ده‌ركردنى یاسایه‌ك  كه‌ مافى ده‌ستگه‌یشتن  به‌ زانیاریى فه‌راهه‌م بكات، له‌گه‌ڵ دانانى  میكانیزمى پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنى.
6-	گه‌ره‌نتى بوونى كه‌ناڵى په‌یوه‌ندیى شه‌فاف و ئاسان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان  و خه‌ڵكى.
7-	وه‌ڵامدانه‌وه‌ى  خێرا و كارا  بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان.
8-	ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى  له‌بار  بۆ رێكخراوه‌  ناحكومیه‌كان  تا نوێنه‌رى  خۆیان دابنێن له‌ ده‌سته‌ و ده‌زگا و لێژنه‌كراوه‌كان و رێزگرتن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى  به‌ نوێنه‌ره‌كان ده‌به‌خشرێت.
9-	دانپێدانان  به‌وه‌ى  به‌ ته‌نها  هیچ  رێكخراوێك  یان تۆربه‌ندێك نوێنه‌رایه‌تیى  هه‌موو رێكخراو و  تۆره‌كانى كوردستان ناكات.
10-	كاركردن  له‌گه‌ڵ  رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان  له‌سه‌ر  دارشتنى  سیاسه‌ته‌كان  له‌ قۆناغه‌  به‌راییه‌كانه‌وه‌، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ به‌شداریى ئه‌و رێكخراوانه‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆچوونى خۆیان هه‌بێت  هه‌ر له‌ ده‌ستپێكى پرۆسه‌كه‌وه‌، لابردنى  ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى  رێگه‌  له‌ به‌شداریى رێكخراوه‌كان ده‌گرن.
11-	گه‌یاندنی ئاگادارینامه‌یه‌كى  پێشوه‌خت  سه‌باره‌ت  به‌ گفتوگۆ و راوێژ  و بابه‌ته‌كانى داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان  كاتى پێویستیان له‌به‌ر ده‌ستدابێت  تاوه‌كو  به‌شداریى  به‌ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بكه‌ له‌ ئاماده‌كردنى وه‌ڵامه‌كانیاندا.
12-	پێویستى وه‌رگرتنى سه‌رنج و ده‌رهاویشته‌ى رێكخراوه‌ وه‌ڵامده‌ره‌كان هه‌روه‌ها پێشاندانى بڕى كاریگه‌رى وه‌ڵامده‌ره‌كان  له‌سه‌ر دارشتنى سیاسه‌ته‌كان، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌و  بۆچوونانه‌ى  وه‌ڵامده‌ره‌كان كه‌ ره‌چاو نه‌كراون یان به‌دواداچوونیان بۆ نه‌كراوه‌.
13-	ئه‌نجامدانى راوێژى  فه‌رمى و كاریگه‌ر، به‌نوسراو یان به‌هه‌ر رێگه‌یه‌كى تر، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و دابینكردنى هۆكار و روونكردنه‌وه‌ى لۆجیكى بۆ هه‌ر بریارێك.

به‌ڵێنه‌كانى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان:
1-	پیاده‌كردنى سیاسه‌تى هه‌ڵمه‌ت ئه‌نجامدان و داكۆكى و فشار (لۆبى) بۆ جەختكردنه‌وه‌ له‌ بوونى میكانیزمى راوێژ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ته‌ گشتییه‌كان  له‌ په‌رله‌مان و ده‌ستگاكانى جێبه‌جێكردن، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پیاده‌كردنى ئه‌و میكانیزمانه‌.
2-	پالپشتیكردنى ڕاوێژه‌كانى حكومه‌ت و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى به‌ پێى توانا.
3-	ڕا وه‌رگرتنى  ئه‌ندامان و سوودمه‌ندان و به‌كارهێنه‌رانى خزمه‌تگوزارییه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان و رازگران له‌ كاتى نوێنه‌رایه‌تیكردن له‌ ده‌زگا گشتییه‌كان، روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى  كێ ده‌كرێت(به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و پیشه‌یى) خه‌سڵه‌ته‌كه‌ى، ئه‌و بناغه‌ى  ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.
4-	له‌كاتى گه‌ڵاڵه‌كردنى  بیرۆكه‌ و پێشنیار بۆ ئاینده‌، جه‌خت ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و رێگه‌چارانه‌ى پشت به‌ به‌ڵگه‌ ده‌به‌ستن، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى  پێشنیارى روون له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ ئه‌رێنیه‌كان  و له‌ چوارچێوه‌ى كاتبه‌ندییه‌ك كه‌ رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابێت.
5-	پشتگیریى له‌ هاوكاریى  نێوان  رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و هاوكات رێزگرتن و به‌هه‌ند وه‌رگرتنى بیرو بۆچوونى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانى تر.
6-	جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ رێزگرتن  له‌ سه‌ربه‌خۆیى رێكخراوه‌كان و رێزگرتن له‌و سه‌ربه‌خۆییه‌، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌و دۆزه‌ى نوێنه‌رایه‌تتیى ده‌كرێت، به‌ بێ ره‌چاوكردنى  هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌كان، جا دارایى بێت یان هى دیكه‌.
ئامانجى 3: ته‌مویلى به‌رده‌وامى ده‌ستپێشخه‌رییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان
به‌ڵێنه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌كان:
1-	ره‌چاوكردنى شێوازى جۆراوجۆر بۆ ته‌مویلكردنى پرۆژه‌ى رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان و دابینكردنى سه‌رچاوه‌ بۆیان، له‌ ناو ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ك و گرێبه‌ست و ته‌مویلكردنى قه‌رز و به‌كارهێنانى باڵه‌خانه‌ و خزمه‌تگوزاریى گشتیى كاركردن بۆ لابردنى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه‌ پێش رێكخراوه‌كان له‌ بوارى به‌ده‌ستهێنانى ته‌مویل  له‌ دارایى گشتى  به‌تایبه‌تى رێكخراوه‌ بچووكه‌كان.
2-	دانانى سندوقێك بۆ پشتگیریى و ته‌مویلى پرۆژه‌ى رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان، كه‌ به‌ یاسایه‌ك رێك ده‌خرێت.
3-	جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ى باش و پیاده‌كردنى  شه‌فافى له‌ جاردانى پرۆپۆزه‌ڵى پرۆژه‌كان، و گونجاندنى و ته‌باییان له‌ گه‌ڵ ئامانج و ئه‌نجامه‌كانى به‌رنامه‌كه‌.
4-	جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پیاده‌كردنى شه‌فافییه‌ت له‌ ڕێى پێشكه‌شكردنى بناغه‌یه‌كى لۆجیكى و روون بۆ هه‌ر بڕیارێك له‌  بریاره‌كانى  ته‌مویلكردن پێشكه‌شكردنى سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كان  به‌وانه‌ى داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌  ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌یان  بۆ وه‌رگرتنى ته‌مویل ره‌ت كرایه‌وه‌.
5-	رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان  له‌سه‌ر  شێوازى  به‌دواداچوون و چاودێرى چالاكى و ئه‌نجامه‌كان پێش  ئه‌وه‌ى گرێبه‌ست یان رێككه‌وتننامه‌ى  ته‌مویل ساز بكرێت  جه‌ختكردنه‌وه‌  له‌وه‌ى چاودێرى و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت په‌یوه‌ندیدار  ده‌بن  به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سروشت و قه‌باره‌ى ده‌رفه‌ته‌كه‌  ده‌گونجێت ڕوونكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌ داواكراوه‌كان، و هۆى داواكردنى  ئه‌و زانیارییانه‌، و چۆنیه‌تى  به‌كارهێنانیان، له‌گه‌ڵ دانپێدانان و په‌سندكردنى  پێدانه‌وه‌ى خه‌رجییه‌  کارگێرییه‌ په‌یوه‌نداره‌كان  كاتێك  رێكخراوه‌كان داواكاریى  بۆ وه‌رگرتنى كۆمه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
6-	ئاماده‌كردنى روونكردنه‌وه‌ و رێنمایى  پێویست  له‌سه‌ر شێوازى كاركردن  له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ نه‌ختینه‌ و نانه‌ختینه‌ ته‌رخانكراوانه‌ى  له‌ دارایى گشتى ده‌درێن، و چۆنیه‌تى  به‌كارهێنانیان  ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت له‌سه‌ر به‌كارهێنانیان.
7-	دارشتنى سیسته‌مێكى باج  كه‌ هانى ده‌ستپێشخه‌ریى مه‌ده‌نى و كارى خێرخوازى  بدات  له‌ پێناو زیاتركردنى بایه‌خدانى كه‌رتى  تایبه‌ت به‌ پشتگیرى  چالاكییه‌كانى قازانج نه‌ویسته‌كان.
8-	جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ نه‌گرتن له‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌  ئه‌نجامدانى ئه‌و چالاكییانه‌ى یاسا رێگه‌ى پێداون له‌ پێناو  پته‌وكردنى بناغه‌ى ئابوریان.
9-	دابینكردنى ته‌مویل بۆ پرۆژه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ رێى بودجه‌ و داهاتى وه‌زاره‌ته‌ جۆراوجۆره‌كان و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى  دیكه‌ى  گشتیى له‌ هه‌رێمدا به‌گوێره‌ى  تایبه‌تمه‌ندییان.
10-	جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ هاوبه‌شى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و وه‌رگرتنى راوێژ و بۆچوونیان له‌سه‌ر  رێوشوێن و رێنماییه‌كان و به‌شدارییان له‌ لێژنه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى پرۆژه‌كان (به‌ره‌چاوكردنى  روونه‌دانى پێكدادانى به‌رژه‌وه‌نیى) .

به‌ڵێنه‌كانى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان:
1-	جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌  ته‌رخانكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كارا بۆ مه‌به‌سته‌ دیاریكراوه‌كانیان له‌ پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كان.
2-	جه‌ختكردنه‌وه‌  له‌ ره‌وایه‌تیى وه‌رگرتنى ته‌مویل پێش ئه‌وه‌ى  داواكاریى پێشكه‌ش بكرێت  به‌ راشكاوى  و روونیه‌وه‌  تیشك بخرێته‌ سه‌ر چۆنیه‌تى به‌ده‌ستهێنانى  ئه‌نجامه‌كان.
3-	جه‌ختكردنه‌وه‌  له‌وه‌ى رێوشوێنه‌كان و رێساكانى به‌رێوه‌بردنى مه‌ترسییه‌كان ته‌با و په‌یوه‌ستن  له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانى  ئه‌نجامه‌ خوازراوه‌كان  به‌ باشترین شێوه‌  وه‌ك ناردنى  ئاگادارینامه‌ى پێشوه‌خت  بۆ ته‌مویلكاران سه‌باره‌ت  به‌ هه‌ر گۆرانكارییه‌كى  گرنگ  كه‌ له‌ ره‌وشه‌كه‌دا رووبدات.
4-	كرانه‌وه‌ و شه‌فافیه‌ت  له‌ به‌رامبه‌ر ئاماده‌كردنى راپۆرت  و دانپێدانان  به‌وه‌ى  پرۆسه‌ى وردبینى  ده‌ره‌كى  بێت یان ناوخۆیى  یه‌كێكه‌  له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانى ئیداره‌ى باش.
5-	پێویسته‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان  سه‌رچاوه‌ى ته‌مویله‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و رایبگه‌یه‌نن.

ئامانجى(4) خزمه‌تگوزارى به‌رسڤى خێرا و كوالیتیى باش 

به‌ڵێنه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌ گشتییه‌كان :
1-	روونكردنه‌وه‌ى پره‌نسیپه‌كانى  سپاردنى ده‌سه‌ڵات  به‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان  بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌یاندنى به‌ هاووڵاتیان.
2-	پابه‌ند بوون  به‌ ته‌مویلى پرۆژه‌ى درێژخایه‌ن  چونكه‌  باشترین رێگه‌یه‌  بۆ  به‌دیهێنانى  ئه‌نجامه‌كان  پێویسته‌ ماوه‌ى  ته‌مویلى درێژخایه‌ن  بریتى بێت  له‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى  كاتى پێویست  بۆ به‌دیهێنانى  ئه‌نجامه‌كه‌  ئه‌گه‌ر  ده‌ركه‌وت  ناتوانرێت ته‌مویلى  درێژخایه‌ن  پێشكه‌ش بكرێ    بۆى هه‌یه‌  ته‌مویله‌كه‌ ره‌ت بكاته‌وه‌  و هۆیه‌كانى ئه‌م بریاره‌شى  ئاشكرا بكات.
3-	ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كه‌  رووبه‌رووى ئاسته‌نگ و گیروگرفت بووه‌  وه‌ ئه‌وسا پێویسته‌ له‌گه‌ڵ  رێكخراوه‌كه‌ له‌سه‌ر خشته‌یه‌كى كات پێك بێت  بۆ چاكتركردنى جێبه‌جێكردنى  پێش ئه‌وه‌ى بریار بدات له‌سه‌ر كۆتایهێنان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كه‌.
4-	ده‌بێت پێوه‌ره‌كانى راگرتنى  ته‌مویل روون و ئاشكرا بن بۆ رێكخراوه‌كان.
5-	هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی وەستاندنی تەمویل لەسەر سوودمەندەکان و بەکارهێنەرەکانی خزمەتگوزارییەکەو خۆبەخشەکان پێش ئەوەی بریار بدرێت لەسەر کەمکردندەوە یان راگرتنی تەمویلەکە و هەڵسەنگاندنی پێویستی گەراندنەوەی ئەو پارەیە بۆ رێکخراوێکی دیکەی هاوشێوە کە خزمەت بەهەمان گروپ و پرۆژە بکات .
7-	ئەگەر پەیوەندیی تەمویل یان پشتگیریەک گۆڕانی بەسەردا هات یان کۆتایی هات ئەوسا پێویستە بە نووسراو ئاگاداریینامەیەک پێشکەش بکات بەگوێرەی سروشت و ماوەی پرۆژەکە .
8-	بەکارهێنانی دەرفەتە بەردەستەکان بۆ بەشداری پێکردنی رێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمەڵگەکان .



بەلێنەکانی رێکخراوە ناحکومییەکان :
1-	پلاندانان بۆ ئەگەری راگرتن و کۆتایهاتنی تەمویل لەپێناو کەمکردنەوەی هەر کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر سودمەندەکان و رێکخراوەکە .
2-	بەشداری پێکردنی بەکارهێنەران و سودمەندانی خزمەتگوزارییەکان لە دارشتنی پلان و جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکاندا بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە وەڵامی داواکارییکانیان بدرێتەوە .
3-	سوود وەرگرتن لەسەرجەم ئامرازەکان بۆ بەشداری پێکردنی خۆبەخشەکان و کومەڵگەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزرییەکاندا .


*پەیکەری جێبەجێ کردن و چاودێریکردن :

1-	لایەنەکانی ئەم پەیمانە بەرپرسن لە جێبەجێکردنی و چاودێری کردنی پەیمانەکە .
2-	حکومەت دەستەیەک یان دەزگەیەک رادەسپێرێت بۆ هەماهەنگی لە جێبەجێکردنی پەیمانەکە بەثێی تایبەتمەندی .
3-	دەستە یان دەزگای بەرپرس، بە بەشداریی پەرلەمان و رێکخراوە ناحکومییەکان، ساڵانە کار دەکەن بۆ دانانی پلانێک بۆ جێبەجێکردنی پەیمانەکە .
4-	هەردوو ساڵ جارێک لیژنەیەکی هاوبەش پێک دێت لە پەرلەمان و حکومەت و رێکخراوە ناحکومییەکان بۆ چاودێری جێبەجێکردنی پەیمانەکەو پلانی کارەکان لیژنەکە لە ساڵێکدا بەلای کەمەوە سێ جار کۆبوونەوە دەکات و راپۆرتی سالانە بڵاو دەکاتەوە .
5-	دەستە یان دەزگای بەرپرس بەراوێژ لەگەڵ پەرلەمان و رێکخراوە ناحکومییەکان میکانیزمی شیاو دادەنێت بۆ دیاریکردنی ژمارەو نوێنەری رێکخراوە ناحکومییەکان لە لیژنەکەدا . 
6-	دوو ساڵ جارێک دانیشتنێکی ئاشکرای پەرلەمان ساز دەکرێت بۆ تاوتوێی جێبەجێکردنی پەیمانەکەو گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی .
7-	هەموارکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەم پەیمانە لە دەسەڵاتی لایەنەکانی ناو پەیمانەکەیە بە هەمان پرۆسەی پەسندکردنی پەیمانەکە، پرۆژەی هەموار بە هاوبەشی ئامادە دەکرێت لەلایەن لایەنەکانی پەیمانەکەو لە پەرلەمان پەسند دەکرێت .
8-	رێکخراوو لایەنەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی کە بەشدار نەبوون لە دارشتن و پەسندکردنی ئەم پەیمانە دەتوانن دوای پەسند کردنی ناوەرۆکی پەیمانەکە بەشداربن. لایەنەکانی ئەم پەیمانە کار بۆ ئەوە دەکەن کە پەیمانەکە فراوان بکرێت بە شێوەیەک کە لایەنەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی بگرێتەوە .






                                                                عدنان رشاد مفتي
                                                         سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی
                                                               كوردستاني ـ عيراق