بەناوی گەلەوە پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق ژمارەی بڕیار: 17 مێژووی بڕیار: 11/7/2018 بڕیار پێشوازی كردن بەپێی پرۆتۆكۆل لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و هاوتا وەزیفیەكانیان لە فرۆكەخانەكان و خاڵە سنووریەكان پشت بە حوكمەكانی بڕِگەی (1)ی ماددەی (56) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (6)ی رۆژی 11/7/2018 ئەم بڕیارەی دا: یەكەم: ئەندامانی پەرلەمان، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و هاوتاوەزیفیەكانیان لە خزمەتگوزاری پێشوازی بە پێی پرۆتۆكۆل (VIP)، لە فرۆكەخانەكان و خاڵە سنووریەكان سوودمەند دەبن. دووەم: ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران و هاوتاوەزیفییەكانیان پاش تەواوبوونی خول و ماوەكەیان لەو خزمەت گوزارییەی لە خاڵی (یەكەم)دا هاتووە سوودمەند دەبن. سێیەم: پەرلەمانی كوردستان پێناسێكی تایبەت بۆ ئەندامە خانەنشینكراوەكان دابین دەكات. چوارەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم بڕیارەدا ناكرێت. پێنجەم: پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بریارە جێبەجێ بكەن. شەشەم: ئەم بریارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. جعفر إبراهیم ئێمینكی جێــگری ســـەرۆكی پەرلەمـانی كوردستان ـ عیراق هۆیەكانی دەرچوواندنی ئەم بڕیارە لە پێناو رێكخستنی پێشوازیكردن لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و هاوتا وەزیفییەكانیان ئەم بریارە دەرچوێندرا.