بڕیاری ژماره‌ی (16) ساڵی 2014 ڕاگرتنی كاركردن به‌ هه‌ردوو بڕیاری ژماره‌ (7)ی ساڵی 1992 و (55)ی ساڵی 2004 په‌رله‌مانی كوردستان

ژمارەی بڕیار : 16
ساڵی دەرچوون : 2014
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژمارە بڕیار: 16
مێژووی بڕیار: 17/7/2014
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (17/7/2014)یدا ئەم بڕیارەی دا.

یەکەم:راگرتنی کارکردن بە بریاری ژمارە (٥٥)ی ساڵی ٢٠٠٤ ی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق.
دووەم:راگرتنی کارکردن بە بریاری ژمارە (٧)ی ساڵی ١٩٩٢ ی پارلامانی کوردستانی-عێراق.
سێیەم:ئەو عقارەی بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە بریاری پەرلەمانی کوردستان ژمارە (٧)ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەڵوەشێندرایەوە،دەیگرێتەوە، لایەنە کەرگێری یان خۆجێییەکانی هەرێم بەخشیویانە بە کەسی تر ،بە موڵکی دەست بەسەرداگیراو دادەنرێت و خاوەنە پێشووەکەی مافی نییە داوا لە لایەنە ‌‌حکومییەکانی هەرێم بکات بە وەرگرتنەوەی عقارەکە یان بەهاکەی یان کرێی هاوتا یان قەرەبوو کردنەوەی بە نەختینە یان عەینی .
چوارەم:ئەو کەسەی حوکمی بڕگەی (سێیەم)ی ئەم بریارە دەیگرێتەوە مافی نیە داوا بکات لەو کەسەی خاوەندارێتی عقارەکەی بۆ چووە،عقارەکەی یان بەهاکەی یان کرێی هاوتا یان هەر قە رەبووێکی تر دەرئەنجام لێی ،بۆی بگەڕێنێتەوە
١-حوکمەکانی ئەم بریارە بەسەر سەرجەم ئەو کەسانەی خراونەتە بەردەم دادگا یان لایەنە کارگێرییەکان پیادە دەکرێت.
٢-سەبارەت بەو بڕیارانەی پلەی بنبڕیان وەرگرتووە،ئەوا حکومەت پابەند دەبێت بە قەرەبووکردنی کەسی زیان پێگەیشتوو لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان-عێراق بە عەین بێت یان نەختینە .
شەشەم:لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانە حوکمەکانی ئەم بریارە جێبەجێ بکەن .
حەوتەم:ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێ و ، لە ڕۆژنامەی فەرمی(وەقایعی کوردستان)بڵاودەکرێتەوە.


                                                                                      یوسف محمد صادق
                                                                             سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عیراق

هۆیەکانی دەرچواندن
بە مەبەستی چارەسەر کردنی ئاسەوارانەی بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە(٧)ی ساڵی ١٩٩٢ هەڵوەشاوەو،بڕیاری ژمارە (٥٥)ی ساڵی ٢٠٠٤ ی پەرلەمانی کوردستان هاتونەتە کایەوە،بۆ پاراستنی مافی بەدەست هاتوو (الحقوق المکتسبە)ی کەسەکان و ،بۆ جێگرتنەوەی ئەو یاسایەی کە بریاری ژمارە (٧)ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەڵوەشاوە ئاماژەی بۆ کردووە،ئەم بریارە دەرچووێندرا.