بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژمارە بڕیار: 6
مێژووی بڕیار: 26/10/2010
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی رۆژی (26/10/2010)یدا ئەم بڕیارەی دا.
یەکەم:جەژنی سەری سالی ئێزدی کە یەکەم چوارشەممە لە مانگی نیسانە بە گوێرەی سالنامەی ڕۆژهەڵات ،بە پشووی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی -عێراق دادەنرێت.
دووەم:ئەوجەژنانەی دادێن بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا دادەنرێن:
١.جەژنی جەمایێ لە حەوتی (٧)ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو سێزدە (١٣)ی لە هەموو سالێکدا.
٢.جەژنی چلەی هاوین لە سی و یەکی (٣١)ی مانگی تەمموزەوە تاوەکوو دوو (٢)ی مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا .
٣.جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە سالنامەی رۆژهەڵات .
سێیەم:دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار ئەم بریارە جێبەجێ بکەن .
چوارەم:ئەم بریارە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاو دەکرێتەوە.
دکتۆر کەمال کەرکوکی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق