بڕیاری ژماره‌ی (2) ساڵی 2008 دانانی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لی كورد له‌ عێراق كراون به‌ تاوانی كۆمه‌ڵكوژی (جینۆساید) و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ

ژمارەی بڕیار : 2
ساڵی دەرچوون : 2008
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان 
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژمارە بڕیار: 2 
رۆژی بڕیار: 14/4/2008
 بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (7)ی رۆژی (14/4/2008)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.

ماف کوردە وەکو هەموو میللەتانی سەر زەوی، بە شکۆمەندی و ئاشتی و ئارامی بژیت و وەکو گشت ئەو نەتەوانەش کە بە مافە رەواکانی خۆیان گەیشتوون، ئەمیش
لە کاتێکدا زۆربەی نەتەوەو میللەتان لە پاش جەنگی یەکەمی جیهانییەوە لە ژێر چەپۆکی ئ داگیرکەران رزگاریان بوو و بەپێی بەندەکانی((٢٦،٣٦،٤٦))ی‏ پەیماننامەی سیڤەری ساڵی (٠٢٩١)یش‏ دان بە هەندێک لە مافەکانی میللەتی کورد دانرا. بەلام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە خۆی لە ولاتە سەرکەوتووەکانی جەنگی یەکەمی جیهانییدا دەبینییەوە لەبەر وە دیهێنانی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی خۆیان و دابەشبوونی دەسەلاتیان بەپێی پەیماننامەی لۆزانی                     ساڵی ( ٣٢٩١ )لە‏ باریان برد و، کوردستانی باشوور ( ویلایەتی موسڵ) ساڵی ( ١٩٢٥‏ )بە عێراقەوە لکێنرا، کاتێکیش عێراق لە ساڵی(٢٣٢٩١)لە‏ کۆمەڵەی میللەتاندا وەرگیرا: ئەو وەرگرتنە بە مەرجی پابەند بوونی عێراق بەو ئیلتیزاماتانەی کە کۆمەڵەی میللەتان داینابوو هەڵپەسێردرا ، لەوانەش: رێزگرتنی عێراق لە مافە مرۆیی و رۆشنبیری و کارگێرییەکانی کورد و ئەو کەمە نەتەوەییانەی کە لە ویلایەتی موسل و ئەربیل و کەرکوول و سلێمانی نیشتەجێ بوون و، ئەو پابەندییانە وەل خۆیان مانەوە تا بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمەڵەی میللەتان لە ساڵی ١٩٤٦‏ بۆ دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوێزرایەوە: بەلام حکومەتە یەن لە دوای یەکەکان دانیان بەو مافانەدا نەناو سیاسەتی سەرکوت کردن و چەوساندنەوەو راگواستنی زۆرە ملێ و جۆرەها کاری نا مرۆڤانەی دژی میللەتی کورد پەیرەو کرد، تا لە سەردەمە تاریکەکانی رژێمی بەعسی لە ناوچوودا گەیشتە ترۆپن و گەورەترین تاوانی لە دژی مافەکانی مرۆڤ بە کارهێنا و هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی گەلی کوردستان لە تورکمان و ئاشووری و کلدان و ئەرمەن لێی رزگار نەبوون و، هەموو پێگەو پایەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەبەر چاوو گوێی جیهان بەکارهێنا بەبێ ئەوەی جوولە بکەن، بەڵکو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە نێو بێ دەنگییەکی مەترسیدار و گوماناوییدا مایەوە. ئەمەش وای کرد رژێم لەو سیاسەتە داپڵۆسێنەرەی بەردەوام بێت، تا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەهاری ساڵی١٩٩١‏ بە دەنگ بانگەوازی ڕای جیهانی گشتی و رابوونی ویژدانەوە لە بەرامبەر سەرکوتکردنی ئەو رژێمە بۆ راپەرینی گەلی کوردستانی عێراق هات، کە ناچاری کرد نیشتمانی خۆی بەجێ بهێڵێت و کۆرەوێکی ملیۆنی بەرەو سنووری ولاتانی دراوسێ لە ژێر تۆپباران و بۆردوومانی فرۆکە بۆ سەر شارە ئارامەکانی دەست پێکرد و دەزگاکانی راگەیاندن وێنەی کارەساتی دەیان هەزار کوردی کۆچکردووی بالاوکردەوە، ئەمەش وایکرد ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارە مێژووییەکەی بە ژمارە(٨٨٦)‏ دەربکات، بۆ ئەوەی سەرکوتکردنی گەلی کوردستان و گەلی عێراق بە گشتی رابگیرێت و ، ئەمەش رێگای خۆشکرد بۆ ئەوەی ولاتە سەرکەوتووەکان لە جەنگی کەنداوی ١٩٩١‏ بڕیار بدەن و ناوچەی کوردستان بە ناوچەیەکی ئارام رابگەیەنن و، رادەیەک بۆ سیاسەتی رژێمی دیکتاتۆری لە ناوچوو دابنێن کە سێ دەیەی خایاند و سیاسەتی رەگەز پەرستی و شۆڤێنیەتی و گەورەترین تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دژی گەلی کوردستان بەکارهێنا کە خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە:
یەکەم: دوورخستنەوەی سەدان هەزار لە کوردە فەیلیەکان بۆ دەرەوەی عێراق لەماوەی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دوای لێسەندنەوەی هەموو بەڵگەنامە یاساییەکانیان کە عێراقێتیانی
دەسەڵماند، و دابڕینی پتر لە پازدە هەزار لاو لە خێزانەکانیانو بردنیان بۆ چارەنووسێکی نادیار، کە لەدواجار بەڵگەنامەکان ئەوەیان بەدیارخست کە ئەوانە وەکو نموونەیەل بەکارهاتن بۆ تاقی کردنەوەی چەکی کیمیاویی.
دووەم: ڕەوانەکردنی پتر لە هەشت هەزار بارزانی بێ چەک لە ماوەی ساڵی ١٩٨٣‏ بۆ شوێنێ نادیار، وهیچ شوێنەوارێکیان لێ بەدەست نەهات؛ تا دوای ڕووخانی ڕژێمی دکتاتۆری، کە پاشان تواندرا ئێسەو پروسکی ژمارەیەکی زۆریان لەچەند گۆڕێکی بەکۆمەل لە شوێنە هەمەجۆرەکانی عێراق دەربهێنرێت.
سێیەم: بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی لەسالانی ١٩٨٨-١٩٨٧‏ دژ بەدانیشتوانی مەدەنی پتر لە هەشتا گوندو شوێن لە کوردستانی عێراق کە گرینگتری بوون.
چوارەم: لەناو بردنی پتر لە (٠٠٠٢٨١)ڕ‏ سەد وهەشتا و دووهەزار هاوولاتی مەدەنی لەماوەی هەڵمەتە سەربازییە بەدناوەکان کە بەهەڵمەتەکانی ئەنفال ناونران و لە گۆری بەکۆمەڵ لەباشووری عێراقدا زیندە بەچاڵ کران.
پێنجەم: بوردومانکردنی شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨‏ بەچەکی کیمیاویی کە پتر لە پێنج هەزار شەهیدی لێکەوتەوە و هەزارانی دیکەیان تووشی پەککەوتەیی و نەخۆشی ترسنان بوونەوە و تا ئێستاش لە دایکبووانی ئەو شارە بەدەست نەخۆشی و تەشەوهاتی خوڵقیەوە دەناڵن.
شەشەم: ڕاگەیاندنی بەشی زۆری ناوچەکانی کوردستانی عێراق بەناوچەی سەربازی حەرامکراو قەدەغەکراو لە نیشتەجێبوون و ژیان تێیداو  یان لە هاتووچۆکردن تێیانداو، هەزاران هاوڵاتی لەوانەی ئاماده‌ نەبوون چۆڵی بکەن بەئامانجی سەربازی بۆ کوشتن بەرەوا دانران و ئەوەی بەزیندووییش دەستگیری دەکردن بەبێ دادگایی کردن لەسێدارەی دەدان.
حەوتەم: لە سێدارەدانی هەرکەسێک لەبوردمانی کیمیاویی رزگاری بووبێ و ڕووی کردبێتە ناوچەکانی دەسەڵاتی حکومەت بۆ خۆپاراستن یان چووبێتە نەخۆشخانەکانی بۆ چارەسەرکردن.
هەشتەم: سووتان و رووخاندن و نەهێشتنی پتر لە چوار هەزارو پێنج سەد گوندو شارۆچکە بە مزگەوت و كڵێساکانیانەوە و راگواستنی دانیشتوانیان وداماڵینیان لە سامانەکانیان ونیشتەجێ کردنیان بە زۆرەملێ لە کۆمەڵگاکان وقەدەغە کردنیان لە گۆڕینی شوێنی نیشتەجێ بوونیان.
نۆیەم: گۆڕینی پێناسەی نەتەوەیی هاووڵاتیانی کوردستان - عێراق بە هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانیان بە (کورد وتورکمان و کلدان و ئاشووری و ئەرمەنییەوە ). 
دەیەم: گۆڕینی واقیعی دیموگرافی کوردستانی عێراق بەراگواستنی هاوولاتیە رەسەنەکانی بەجۆرەها بەهانەو ێکردنی خەڵکی دیکە لەشوێنیان .
یازدەم: کێشانەوەی ئیدارەکانی حکومەت لەکوردستان لەساڵی ١٩٩١‏ وبێ بەشکردنیان لەخزمەتگوزارییەکانی حكومه‌ت.
دوازدەم: سەپاندنی ئابلووقەی ئابووری لەسەر کوردستان وکۆتکردنی هاتووچۆی دانیشتوان تێیدا و بۆیدا بڕیاری داداگای گەورەتاوانی باڵای عێراقی ژمارە (١/ج٢/٢٠٠٦)‏ لە(٢٤/٦/٢٠٠٧) کە بەپێ یاسای دادگای گەورەتاوانی باڵای عێراقی ژمارە ١٠‏ ی ساڵی ٢٠٠٥‏ پێکهات، دەرکەوت کە ئەم گەلە تووشی لەناو بردنی بە کۆمەڵ (جینۆساید) بووەو ئەمەی خوارەوە لە بڕیارەکەیدا هاتووە:
1.	دانانی تاوانی قەسابخانەکانی ئەنفال ( پرۆسەکانی ئەنفال) بە تاوانی کۆمەڵکوژی( جینۆساید) و بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی وتاوانی جەنگ دەرهەق بەرۆڵەکانی نەتەوەی کورد و ئەم تۆمەتبارانە تاوانبار کران : 
‌‌  ا. عەلی حەسەن مەجید
ب. سوڵتان هاشم ئەحمەد
ج. حوسێن رەشید تکریتی .
ه. صابر عبد العزیز الدوری:
د. فەرحا ن موتەلەل ئەلجبوری
 حوکمدرانی ڵەڵەسێدارە دان تاکو مردن.

2.	دەرکردنی حوکم بە ئازادکردنی تۆمەتبار تاهیر تۆفیق ئەلعانی لەبەر تەواو نەبوونی بەڵگە یاساییەکان لەدژی
3.	‏ کردنەوەی دۆزێکی سەربەخۆ دەرهەق بە(٣٢٤)تۆمەتباری‏ دیکە کە لەکاتی لێکۆلینەوەو دادگاییکردندا ناوەکانیان هاتبوو و، لەتۆمەتبار وەفیق عەجیل ئەلسامەرائی دەست پێدەکات بە سەعید ئەحمەد هارونی کۆتایی پێدێت.
4.	‏ داواکارانی مافی مەدەنی مافی ئەوەیان بۆ پارێزراوە کە بگەرێنەوە بۆ دادگاکانی مەدەنی تایبەتمەند بۆ داواکردنی قەرەبۆکردنەوە سەبارەت بەو زیانانەی کەلەمیانەی ئەو تاوانانەوە پێیان گەیشت لە رێکەوتی(٤٢/٧/٧٠٠٢)دەستەی‏ پێداچوونەوەی دادگای ئاوانی بالای تاوانبارکردن وحوکم کردنی کە لە دۆزەکەوە دەرکراوە پەسندکرد و بڕیارەکە بەڵگەنامەی فەرمانی حوکمپێدراوی تێدا وەرگرت لەبەر ئەمە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق وبە پێی بەرپرسیاریەتییە دەستووری و یاسایی و سیاسییەکانی، داوا دەکات کە پێویستە مامەلە لەگەل ئەو سیاسەتانەدا بکرێت کە لەلایەن حکومەتە یەکێ لەدوای یەکە دیکتاتۆریەکان دژ بە گەلی کوردستان پەیڕەوکراوە و ئەوتاوانانەی دەرهەقی ئەنجامدراون، بەو ناوەی کە شایانییەتی بە پێی بەڵگەنامەو ئەو بڕیارانەی کە لەگەڵ گەورەیی و مەترسیەکانی دەگونجێت بۆ وەدێهینانی دادپەروەری ومسۆگەرکردنی دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانە ئاماژە بۆ کراوانەو بۆ ئەوەی لە یادوەری نەوەکانی داهاتوودا بمێنێتەوە، ئەم بریارەی خوارەوەیدا:-
 یەکەم: کردەوەکانی ئەنفال وبەکارهێنانی چەکی کیمیاویی کە دەرهەق بەگەلی کورد ئەنجامدراوە، تاوانی کۆمەڵکوژی(جینۆساید)ن بۆیە رۆژی چواردەم لەمانگی نیسانی هەموو ساڵێت(٤١/٤)‏ بەرۆژی بەرزراگرتنی یادەوەری کارەساتی کردەوەکانی ئەنفال دەرهەق بەگەلی کوردستان-عێراق دەستنیشان دەکرێ.
 دووەم: داواکردن لە حکومەتی عێراقی فیدرال بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی کەهاتووەتە سەری بەپێی یاری دادگای تاوانی بالای عێراقی ژمارە(١/ج٢/٦٠٠٢)٧٨٤٢/٦/٧٠٠٢‏ وبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەدانیشتنی ئاسایی نۆیەمی لە(٤١/٤/٨٠٠٢)وەرگیراوە،‏ چونکە ئەوەی کە گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بووە لە سەربڕین و کۆمەڵکوژی بە هەموو پێوانەکان کۆمەڵکوژی(جینۆساید) بووە.
 سێیەم: داواکردن لە حکومەتی فیدراڵ پشتگیری ئەم بابەتە بکات و بەرێگاکانی دبلۆماسی لە گۆرەپانەکانی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی دیکە لەوانەش یەکێتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپاو کۆنگرەی ئیسلامی و کۆمکاری دەوڵەتە عەرەبیەکان و یەکێتی پەرلەمانەکانی نێودەوڵەتی بیورووژێنێ، و بە هەموو توانای خۆی هەوڵبدات بۆ ئەوەی ئەو لایەنە هەمان هەڵوێست لەسەر پێناسەکردنی تاوانەکانی ئەنفال ڕو بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە تاوانەکانی. جەنگ وتاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی(جینۆساید)، وەربگرن: کە بەبڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانێ ژمارە (٢٦٠ أ) (د-٣) لە ١٠/کانونی یەکەم(دیسیمبەر) ١٩٤٨ وەرگیراوە و، بڕیاری دادگای تاوان و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (١٤/٤/٢٠٠٨) بۆ سەر زمانەزیندووەکانی جیهانی وەربگێڕدرێت و بەسەر رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هەموو دەوڵەتانی جیهاندا دابەش بکرێ.
 چوارەم: داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وحکومەتی فیدرال بکرێت بۆ پەلە کردن لە دەرکردنی یاسایەن بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لە کۆمەڵکوژی بە تایبەتی زیندووەکانی خاوەن قوربانییەکان و قەرەبوکردنەوەی تاک و ناوچە زەرەرمەندەکان لە ئەنجامی ئەو تاوانانەو بەشداریکردنی کاریگەرانە لە دووبارە بنیاتنانەوەن و پەرەپێدانیان، و تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆی. 
پێنجەم: داوا لەحکومەتی فیدراڵی وحکومەتی هەرێم بکرێ کەدەست پێشخەری لە تۆمارکردنی داوا لە دژی دەوڵەت و کۆمپانیاو لایەن و ئەو کەسانەی چەکی قەدەغەکراو و کاڵای دروستکردنی و کەرەستە و پاشکۆکانیان بەرژێمی بەسەرچوو داوە یان نێوانکاری وئاسانکاری بەدەستهێنانیان بۆی کردووە تاکو بەپێی یاسا راوەدوویان بکرێ، ئەمەش بۆ جێ و داوای قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان بکرێ.
 شەشەم: سیاسەتی کۆمەڵکوژی(جینۆساید) کە ناوچەیەکی فراوانی کوردستان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە هەمە جۆرەکانی لە کوردی فەیلی و ئێزیدییەکان گرتەوە، کە (٠٠٠٤)چوار‏ هەزار کەس لە ئێزیدیەکان کوژران و هەروەها لە تورکمان و کلدان و ئاشووروو ئەرمەنی، ئەوەی دوچاریان هات لە راگواستن و تواندنەوەی نەتەوەیی، لەوانەش گۆرانکاری دیموگرافی لە ناوچەکانیاندا.
 بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات شوێنەواری ئەو سیاسەتانە نەهێڵن. لەوانەش پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی (٠٤١)لە‏ دەستووری عێراق و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان لە کوردە فەیلیەکان وگەڕاندنەوەی سامانەکانیان و قەرەبۆکردنەوەی ئەو زیانانەی پێیان کەوتووە و لابردنی کۆسپەکانی بەردەم دەسپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی جارانیان و گەراندنەوەی مافە زەوتگراوەکانیان.
 حەوتەم: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێ پتر بایەخ بەو ناوچانە بدات کە بەر ئەنفال کەوتوون ێێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆیان و دامەزراندنەوەی ژێرخانیان.
 هەشتەم: پێویستە حکومەتی هەرێم سەنتەرێکی گشتی و یەکگرتوو بۆ بە بەڵگەکردن و لێکۆڵینەوەو توێژینەوەکانی تایبەت بە تاوانەکانی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی کەدژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدراوە دابمەزرێنێ و هۆشیارکردنەوەو وەبیرهێنانەوەی رۆلەکانی کوردستان بەو تاوانانە و بەسەر هاتەکانی ئەو گەلە لە نەهامەتییەکانی و دروستکردنی پردێک لەنێوان ئەم ئەوەیە و نەوەکانی داهاتوو و پەرپێدانی بابەتەکانی خوێندن لە پرۆگرامی قوتابخانەکان لەم بارەیەوە.
 نۆیەم: رێکخستن وبەبەڵگەکردنی پرۆسەکانی گەڕان بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان و کارکردن بۆ گواستنەوەی هێسک و پروسکی قوربانیەکان بۆ ناوچەکانیان و شاردنەوەیان لە گۆڕستانی تایبەتی بۆ ئەوەی ببێتە نیشانەی مێژوویی دیار لەسەر رادەی بایەخدانی ئەم گەلە بەرێزگرتن و بەرز راگرتنی شەهیدەکانی:
لە کاتێکدا ئەنجومەن جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو تاوانانەی سەرەوە بەفاکتەری کات بەسەر ناچێ و ناسڕێتەوە، چونکە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژین، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانی ترسناکن و جیهانی شارستانی مەحکومی دەکەن، بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق شی لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە ٩‏ لە (١٤/٤/٢٠٠٨) وەری‏ گرتووە کە لەدەقەکەیدا هاتووە:
( لەژێر رۆشنایی ئەوەی دەستووری عێراق لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بۆ کردووە، کە ئەو ئازارەکانی گەلی عێراقە لەوانەش ئازارەکانی سەرکوتکردنی  نەتەوەیی لە قەسابخانەکانی هەڵەبجە و بارزان و ئەنفالکردنی کوردە فەیلیەکان لە هەمان کاتدا دووپاتکردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانی بالای عێراقی تایبەت دەربارەی گونجاندنی ئەو رووداوانەی کە شان بەشانی کردەوەکانی ئەنفالە بەدناوەکان بەرێوەبوو کە تاوانی کۆمەڵکوژین، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار دەدات ئەوەی گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بوو سیاسەتی سەرکوت کردن وچەوسانەوەوەو تاوانە، ئەم بڕیارە وێنەو رووداوەکانی خستەڕوو کە تاوانی کومەڵکوژین بە هەموو پێوەرەکان تاوانی 
دژ بە مرۆڤایەتین .)

دەیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆ
بڕیارەدا هاتووە بکەن.

                                                                                                  عدنان موفتی          
                                                                                سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق