بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژمارە بڕیار: 3
رۆژی بڕیار: 15/9/2008
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (٢)ی رۆژی (15/9/2008)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.
یەکەم: رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦ رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەیە لەلایەن رژێ
دیکتاتۆری لە ناو چوو.
دووەم: رۆژی کۆچی دوایی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، رۆژی ٦١/٣/٨٨٩١و دواترە، هەریەک بەپێی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی، نەل له ١٩٨٨/٣/١٣ هەروەک رژێمی لە ناوچوو هەوڵی داوە بێچەسپێنێت.
سێیەم: حوکمەکانی ئەم بڕیارە لەسەر هەموو مامەڵەکانی پێش بەرکاربوونی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت
چوارەم: دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجی بکەن
پێنجەم: کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یا بڕیارێک ناکرێت کە ناکۆک بێت لەگەل ئەم بریارە
شەشەم:ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێ و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان)دا بااودەکرێتەوە.
عدنان موفتی
سهرۆكی ئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق