بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان ـ عێراق
ژمارەی بڕیار: 1
ڕۆژی بڕیار: 29/5/2007
بڕیار
پشت بە حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو وبەپێی پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان-عێراق لە دانیشتنی ژمارە (20)ی ئاسایی خۆی لە ڕێكەوتی 29/5/2007 ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-
یەكەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕگە (1)ی لە بڕیاری ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق ژمارە (25)لە 6/10/1997، تایبەت بە تەمەنی خانەنشین كردنی مامۆستایانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی وهەروەها پسپۆڕی (68) ساڵ لە جیاتی (63) ساڵ.
دووەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) جێبەجێ دەكرێت.
                                                                                                       عەدنان موفتی
                                                                                   سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عێراق