بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق
بڕیاری ژمارە (1)ی سالی 2006
بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)لە ماددە (56) ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراوو ماددە (6) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان – عیراق، و یاسای ژمارە(16)ی ساڵی (2002)(یاسای تەسدیقكردنی پێكهاتنەكەی واشنتون)و لەسەر داواكاری ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان – عیراق، ئەنجومەن لەدانیشتنی نائاســایی ژمارە)1)ی رۆژی (21/1/2006)، بڕیاری بە یاســاكاری كردنی ئەو بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم:
تەسدیقكردنی پێكهاتنی گرێدراوی نێوان سەركردایەتی هەردوو پارتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەلایەن هەردوو رێزدار مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جەلال تاڵەبانی ئەمینداری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیەوە، لە (21/1/2006)دا دەربارەی یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی هەولێرو سلێمانی و پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو بۆ هەرێمی كوردستان – عیراق ئیمزاكرابوو.
دووەم:
ئەو پێكهاتنە بە پاشكۆیەكی ئەم بڕیارە لە قەڵەم دەدرێ و لە هەمان رۆژەوە دەخرێتە بەركارو بڕیارەكە لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
عەدنان رەشاد موفتی
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق