بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 27
ڕۆژی بڕیار: 7/11/2002
بڕیار
پشت بە هەردوو بڕگەی (1و2)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و بڕیاری ژمارە(22)ی ڕۆژی (4/10/1992)ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (7/11/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم:
بنیاتنانی پڕۆژەی دەستوری كۆماری فێدراڵیی عێراق وەك پێشنیازێك بۆ دەستوری عێراق لەسەر ئەساسی ڕژێمێكی فیدراڵیی دیموكراتی.
دووەم:
ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی ڕەسمیی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. ڕۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق