بریاری ژمارە (26) ساڵی 2002 بنیاتنانی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان

ژمارەی بڕیار : 26
ساڵی دەرچوون : 2002
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان-عیراق
ژمارەی بریار: 26
رۆژی بریار: 7/11/2002
بریار
پشت بەهەردوو برگەی (1و2) ی ماددەی(56) لەیاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992 وبریاری ژمارە(22)ی رۆژی (4/10/1992)ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان-عیراق، ئەنجومەن لەدانیشتنی رۆژی (7/11/2002)یدا ئەم بریارەی خوارەوەی دا:
یەكەم: بنیاتنانی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستانی عیراق، لەچوارچێوەی رژێمێكی عیراقی یەكگرتووی فیدراڵی و دیموكراتیدا.
دووەم: ئەم پرۆژە دەستوورە بریتییە لەرای رەسمی گەلی كوردستانی عیراق و پرۆژە یەكگرتووە بەرجەستەكەی فیدراڵییەت لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عیراقەوە بریاری ژمارە (22)ی رۆژی (4/10/2002)ی ئەنجومەن.
سێیەم: لایەنە كوردستانییە پەیوەندیدارەكانیش پێویستە لەسەریان ئیلتیزامی پێوە بگرن.
چوارەم: ئەم بریارە لەرۆژنامەی رەسمی (وەقایعی كوردستان)دا بڵاو دەكرێتەوە.

                                                                                    د.رۆژ نوری شاوەیس
                                                                     سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی-عیراق