به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:4
رۆژی بڕیار: 6/8/2005
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)له ماده (56) ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو مادده (6) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق، ئه‌نجومه‌ن له‌دانیشتنی نائاســـــایی ژماره)1)ی رۆژی (6/8/2005)، بڕیاری به یاســــــاكاری كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یه‌كه‌م: چاوپێداخشاندنه‌وه به پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان – عیراق كه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره (26) له (7/11/2002) ده‌رچووه.
دووه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌یاساناسان و شاره‌زایان بۆ جێ به‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته پێش ئه‌نجومه‌ن بۆ گفتوگۆ كردن و ڕاده‌ربڕین.
سێیه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان ره‌شاد موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عیراق