به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) ومادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و, له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق, ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی (5/7/2005)ی‌دا بڕیاری به یاساییكردنی ئه‌م بڕِیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا: بریاری ژماره(1) ی ساڵی 2005 ماده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق تاكه مه‌رجه‌عی سیاسی و ده‌ستووری یه بۆ بریاردان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی گه‌لی كوردستانی عیراق و له دیاری كردنی په‌یوه‌ندی ده‌ستووری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆماری عیراقی فیدراڵ‌دا وده‌بێ نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عیراقی دا، له‌كاتی خستنه رووی هه‌ر حوكم و ماده‌یه‌ك، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆی به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌بێت، له‌كاتی داڕشتنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق دا، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رپرس و ڕای په‌رله‌مانی كوردستان. ماده‌ی دووه‌م: گه‌لی كوردستان ده‌ستبه‌رداری مافه مێژوییه‌كان و به‌ده‌ستهێنراوه‌كانی نابێت كه به‌پێ ی یاسای به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه به‌دیهاتوون كه بریتین له هه‌ندێك له ئاره‌زو و ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان و پێویسته ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له خۆ بگرێت و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات: یه‌كه‌م: یاسای به‌ڕێَوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه دانی ناوه به فه‌رمانڕه‌وایی سیاسی ئێستای كوردستانی عیراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری و ئه‌ركو فه‌رمانه‌كانی له رۆژی دامه‌زراندنیانه‌وه. دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ی له ماده په‌نجاو هه‌شتی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌و ماده‌ی ده‌یه‌مینی یاسای دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای تایبه‌ت به كێشه‌كانی موڵكدارێتی (خاوه‌ندارێتی) زه‌وی وزار هاتوون سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی ئه‌و سته‌مه‌ی لێیكراوه به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی رژێمه‌كانی پێشوو بۆ گۆڕینی هه‌ڵكه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشته‌جێبوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. مادده‌ی سێیه‌م: لیژنه‌یه‌كی كاتی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان پێك بێت بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی (58)په‌نجاو هه‌شتی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژنامه‌ی ( وه‌قایعی كوردستان)بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق