بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 56
ڕۆژی بڕیار: 12/10/2004
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەموار كراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران, ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (12/10/2004)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم: مەرسومی كۆماریی ژمارە (599)ی ساڵی 1978 لەكار دەخرێت.
دووەم: یاسای خانەنشینی و زەمانەتی كۆمەڵایەتی ژمارە (39)ی هەمواركراوی ساڵی (1971)ی كرێكاران, بەسەر هەموو ئەو خاوەن كارانەدا دەسەپێنرێ كە سێ كرێكار یان لە سێ كرێكار زیاتریان هەیە.
سێیەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت, ناخرێتە بەركار.
چوارەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا, دەخرێتە بەركار.
د. كمال عبدالكریم فۆاد
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق