بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 55
ڕۆژی بڕیار: 12/10/2004
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەموار كراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران, ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی (12/10/2004)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم: بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی (1992)ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئیلغا دەكرێ.
دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان)دا, دەخرێتە بەركار.
د. كمال عبدالكریم فۆاد
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق