بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان بە ناوی گەلەوە ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژمارەی بڕیار: 42 ڕۆژی بڕیار: 25/10/2003 بڕیار پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (25/10/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا: یەكەم: ئەنجومەنی هەر یەكێتییەك یان هەر سەندیكایەكی پیشەیی كە بەپێی یاسایەكی تایبەت دامەزرابێ, بۆ ماوەیەك بەردەوام دەبێت لە ساڵێك نەترازێ كە لە ڕۆژی كۆتایی هاتنی خولی دیاركراوی خۆیەوە دەست پێ دەكات. دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار. سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار. چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرهێنانیەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاو دەكرێتەوە. د. كمال عبدالكریم فۆاد سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق