بڕیاری ژماره‌ی (24) ساڵی 2002 ته‌عامول كردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئیداره‌ له‌ كوردستان

ژمارەی بڕیار : 24
ساڵی دەرچوون : 2002
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 24
ڕۆژی بڕیار: 6/11/2002
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (6/11/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:

یەكەم: ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە ماوەی خولی گواستنەوەی خۆیدا لەگەڵ هەردوو ئیدارەكەدا كە هەن تەعامول دەكات تا كاتی یەكگرتنیان یان تا هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەن لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا, سا, كامیان زووتر بێتەپێش.
دووەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرهێنانییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاو دەكرێتەوە.


                                                                                     د. ڕۆژ نوری شاوەیس
                                                                      سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق