بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان بەناوی گەلەوە ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق ژمارەی بڕیار: 12 رۆژی بڕیار: 3/10/2002 بڕیار پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئەنجومەن لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە (3)ی ڕۆژی (3/10/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:- یەكەم: بڕیاری ژمارە (31)ی رۆژی 6/11/1997ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئیلغا دەكرێ. دووەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرهێنانیەوە دەخرێتە بەركارو لە وەقایعی كوردستانیشدا بڵاو دەكرێتەوە. د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق