به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 1
مێژووی بڕیار: 3/1/1993
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 2/1/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كاتی یه‌ی له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دانانی یاسا تایبه‌تی یه‌كانی نه‌قابه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌درێتی كه له یاسای پارێزه‌ریی ژماره(173)ی ساڵی 1965 ی ده‌سكاری كرا‌و و یاسای سنووقی خانه‌نشینی ی پارێزه‌رانی ژماره (56) ی ساڵی 1981 دا هه‌ن.
2/ده‌بێ وه‌زیری په‌یوه‌ندار حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
3/ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی ده‌رچوونی یه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق